ده‌ست وه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌سنوره‌وه تا صندوق
وتار/
20/05/2018
663 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
ده‌ست وه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌سنوره‌وه تا صندوق
گرنگ نیه كێ ده‌نگ ده‌دا ، گرنگ ئه‌وه‌یه كێ ده‌یژمێرێ؟
نوسینی : كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
به‌رله‌وه‌ی بچمه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌م ئه‌م وته‌یه‌ی
ستالین به‌بیرهه‌موان دێنمه‌وه كه‌زۆر جوان له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێ :گرنگ
نیه كێ ده‌نگ ده‌دا ، گرنگ ئه‌وه‌یه كێ ده‌یژمێرێ؟
له‌ڕاستی دا ئه‌زمونی ڕابردووی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان
له‌باشوری كوردستان به‌وه‌ی 5/12 یشه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونی ووته‌كه‌ی ستالین ده‌سه‌لمێنێ
، هه‌ر بۆیه نه‌زیهی و خاوێنی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتی
خاوێن ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ست نیه به‌ڕێكاره‌كانی كۆمسیۆن وئامێره‌كانی ده‌نگدان ،
ئه‌گه‌ر وابڕوات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ووڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت هه‌رێم
ده‌بێ هه‌موان بگه‌ڕێینه‌وه سه‌رده‌می هه‌ڵدانی باز چونكه ته‌نها ئه‌و ڕێگه‌یه
شه‌فافیه‌تێكی ته‌واوی هه‌یه ، به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر بازه‌كه‌ش به‌رمه‌جه نه‌كه‌ن .
له‌ئه‌نجامی بێ سه‌روبه‌ری و كه‌متوانایی ساسیه‌توانانی
كورد و نه‌بونی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌مان ، به‌رده‌وام میلله‌تی كورد له‌به‌رده‌م
هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ست وه‌ردانی ووڵاتان بوه به‌تایبه‌ت ووڵاتانی دراوسێ.
ئه‌وه‌ی پێویسته لێی تێبگه‌ین ئه‌وه‌یه ، ئێستا باجی
ئه‌و ڕۆژانه ده‌ده‌ین كه‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی هه‌رلایه‌نه‌و به‌جۆرێ هه‌رێمی
كوردستانی كرد به‌مه‌یدانی ته‌راتێنی ووڵاتان
له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه ئێران وتوركیا ، چاوێكی خێرا به‌مێژوودا بگێڕنه‌وه بۆتان
ڕوونده‌بێته‌وه كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و پڕۆسه‌كانی ئه‌نفال هه‌ر له‌ئه‌نجامی ده‌ست
وه‌ردان بوه كه‌به‌شێكی ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌ستۆی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی باشوری
كوردستان .
به‌ڵێ كورد له‌ساڵی نه‌وه‌د و دووه وه حكومڕانی خۆماڵی
ده‌بات به‌ڕێوه ، به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك له‌دایك ده‌بێ ، تاچه‌نده له‌ئاست ووڵاتانی
دراوسێ حكومه‌تی كوردی سیاده‌ی خۆی هه‌بوه ؟
عه‌قڵیه‌تی بچوكی هێزه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كورد له‌هه‌رێم
له‌ئاست به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان وای كردوه هه‌ر ڕۆژه‌و یه‌كێكیان بۆ
مه‌به‌ستێك ده‌ست بۆ بێگانه‌درێژ بكات و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر حزبه هاوزمانه‌كه‌ی
بكات به‌ئاهه‌نگ ، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌شوێنه‌واری خراپی هێنانه‌ژووره‌وه‌ی هێزی بیگانه
بكه‌نه‌وه ، له‌كاتێكدا خۆیان باش ده‌زانن هیچ ووڵاتێك بێ به‌رامبه‌ر و بیركردنه‌وه
له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی ، هێز ناجولێنێ.
بێ ده‌نگیه‌كه‌ی دوێنێی بۆردومانی سنوره‌كانی هه‌رێم بوو
به (السكوت علامة الرضا) واته ڕه‌زامه‌ندی
نواندن له‌سه‌ر به‌شودانی هه‌رێم ، هه‌روه‌ك ماره‌بڕیه‌كه‌ی كه‌وته ڕۆژی 12/5/2018
له‌ته‌ك صندوقه‌كانی ده‌نگدانی هاووڵاتیان ئاهه‌نگی شه‌كراوخواردنه‌وه‌كه سازكرا .
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018