هەڵوێستە کردنێک لە نێوان حەق و ناحەقدا.

وتار/ 13/05/2018 903 جار بینراوە

یونس قادر ڕۆستایی

هەڵوێستە کردنێک لە نێوان حەق و ناحەقدا.

بە داخەوە زۆر جاران لە بابەتێک مرۆڤ لەگەڵ ئەوەی بۆی ڕون دەبێتەوە کە حەق کێیە و ناحەق کێیە بەڵام بە هۆی دەمارگیری بۆ لایەنێک یان کەسێک پەیڕەوی لە ناحەق دەکات ، جا بە هۆی خزمایەتیەوە بێت یان بە هۆکای تر ، کە بە هیچ شێوەیەک لە تەرازوی شەرعدا جێگای نابێتەوە ، لەو بارەوە زۆر نمونە هەیە کە دەتوانین وەکو بەڵگە ئاماژەی بۆ بکەین بەڵام تەنها ئاماژە بە نمونەیەک دەکەین و دەڵێین :

کاتی خۆی کە موسەیلەمەی کەززاب بە درۆ بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کرد و دواتر موسڵمانان لەشکرێکیان لە دژی ئەو پێک هێنا بە سەرکردایەتی خالیدی کوڕی وەلێد ، جا کاتێک موسەیلەمە بەو خەبەرەی زانی ، ئەویش هەستا دەستی بە کۆکردنەوەی خەلک کرد لە عەشیڕەتی خۆی کە لە عەشیڕەتی بەنی ڕەبیعە بوو ، تا لەشکرێکی زۆر گەورەی پێک هێنا ، جا ئەوەی زۆر جێی سەرنج بوو ، ئەوە بوو کاتێک پرسیار لە یەکێک لەو لەشکرە دەکرا و دەیان ووت : ئایا موسەیلە بە راست دەزانی !؟
وەڵامی دەدایەوە و دەی ووت : سوێند بە خوا دەزانم موسەیلەمە درۆ دەکات و محممد (درودی خوای لەسەر بیت) لەسەر حەقە بەڵام درۆزنی عەشیرەتی ڕەبیعە بۆ ئێمە باشترە لە راستگۆی عەشیرەتی موزەر .
جا ئەوە نمونەیەکی ئاشکرایە کە زۆر جاران مرۆڤ بە پێچەوانەی ناخ و ویژدانی خۆی هەڵس و کەوت دەکات ، جا چ بە هۆی دەمارگیری خزمایەتی بێت یان بە هۆی دەماگیری نەتەوایەتی یان حیزبایەتی ووو .......
بەڵام لەبیرمان نەچێت ئەو هۆکارانە هیچیان لە تەرازوی شەرعدا جێگایان نابێتەوە .

نوێترین نوسینەکانی یونس قادر ڕۆستایی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌