وەرن با هەمومان کوپێکی دروستکراو لە قوڕ بکڕین

وتار/ 04/10/2017 857 جار بینراوە

یونس قادر ڕۆستایی

وەرن با هەمومان کوپێکی دروستکراو لە قوڕ بکڕین .

یونس قادر ڕۆستایی

زانیاری یەکی سەرسوڕهێنەر لە بارەی ووزەی ئاوەوە بەڕاستی سەرسامی کردم ...!!!

دکتۆر علی مەنسور کیالی کە زانایەکی فیزیاییە ، لە یەکێک لە کۆڕەکانیدا لە بارەی ووزەی ئاو دەڵێ : ئاو ووزەیەکی ژیان بەخشی سەرسوڕهێنەری هەیە ، ئەوەش بە تاقی کردنەوە سەلمێندراوە ، بەڵام کێشەیەکی سەرەکی هەیە لە هەموو جیهان ، هەر کاتێک ئاو پاڵی پێوەنرا هەموو ووزە ژیان بەخشەکانی خۆی لە دەست دەدات ، کەواتا ئێمە ئاوێکی مردوو (بێ ووزە) دەگەیەنین بە ماڵەکانمان ، ئێمە ناڵێین پێویستە بە گۆزە و کوپ ئاو بێنین بۆ ماڵەکانمان ، بەڵکو پێویستە ئاو لە ڕێگای بۆرێ (لولە) بگەیەندرێ بە ماڵەکان ، بەڵام چۆن ئەو ووزە ژیان بەخشە بگێڕینەوە بۆ ئاوەکە  ...؟؟؟
ئێمە ئاوێکی مردوو (بێ ووزە) دەخۆینەوە ، زیاتر لە ٧٠% لاشەی مرۆڤ لە ئاو پێک هاتوە ، لەبەر ئەوە وە لە ڕێگای تاقی کردنەوەی باوەڕ پێ کراوی تەواو ، سەلمێندراوە کە نزیکترین ماددە لە سروشتدا (الطبيعة) بۆ مرۆڤ قوڕە ، ئێمە هاتین قوڕمان لە ژیانی خۆمان دور کردەوە و پلاستیک و فرێزەرمان لە جێ دانا بۆ بەستەبەندی و هەڵگرتنی ئاو ...!!!
هەمووتان بیر بکەنەوە ، دوای ئەوەی ئاوم لە شێرەی پاڵنەری ئاو وەرگرت لە ناو گۆزەیەکم دا کە لە قوڕ دروست کرابوو ، دوای تەنها نیو کات ژمێر تەواوی ووزە ژیان بەخشەکەمان بۆ ئاو گێڕایەوە ...!!!
کەوابوو بۆچی هەموو تاکێک لە ئێمە گۆزەیەکی قوڕ لە ماڵەکانمان دانەنێین و ئاوی خواردن و چێشت لێنان و پاک و خاوێنی تێدا دانەنێین ...؟؟؟
**************************
لە عەرەبیەوە وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی شیرینی کوردی ، ئومێد دەکەم توانیبێتم سودێک بگەیەنم .


نوێترین نوسینەکانی یونس قادر ڕۆستایی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌