هەر کەسێک پشت به‌خوا ببەستێت، خوای گەورە لە تەنگانە دەربازی دەکات!

وتار/ 11/10/2017 883 جار بینراوە

یونس قادر ڕۆستایی

هەر کەسێک پشت به‌خوا ببەستێت، خوای گەورە لە تەنگانە دەربازی دەکات!
مه‌لا یونس ڕۆستایی
دکتۆر محمد راتب (النابلسی) کە زانایێکی ئایینی هاوچەرخە لە چیرۆکێکی راستەقینەدا بۆمان دەگێڕێتەوە و دەڵێ : ڕۆژێکیان گەنجێک هات بۆ لای زاناێیکی ئایینی دیمەشق  و پێی ووت : من هەستێکم لەگەڵە ، وە من لە تەمەنی گەنجیم و ئاواتەخوازم ژن بێنم ، بەڵام خانوم نیە ، وەزیفە و ئیشم نیە ، پارەی ماەرییم نیە ، لە دوکانێک وەکو شاگرد ئیش دەکەم بە پارەیێکی کەم ، زاناکەش پێی ووت بۆ بەدی هێنانی ئاوتەکەت پێویستە لە خوا بترسی ، گەنجەکەش ووتی چۆن لە خوا بترسم ، کوا بە لە خوا ترسان ئاواتی من جێ بە جێ دەبێت ، وەکو بڵێی بە جوانی لە مەبەستی ماموەستاکە تێنەگەیشت ، ماموەستاکەش ووتی هیچ قسەیێکی ترم بۆت نیە خوات لەگەل بێت ، دواتر گەنجەکە بیری لە ووتەی ماموەستاکە کردوە و ووتی دیارە مەبەستی شوێنی ئیش کردنەکەم بوە ، کە شوێنێکی مەترسی دارە و پێویستە زۆر لە خوا بترسم ،،،
دواتر گەنجەکە دەڵێ : بریارمدا بە ڕێک و پێکی لە دوکانەکە دەوام بکەم  بە شێوەیەک وەکو بڵێی دوکانەکە دوکانی خۆمە ، چاوی خۆم پاراست لە هەموو کچێک کە دەهات بۆ دوکان ، هەرگیز درۆم لەگەل کریار نەدەکرد ، ئامۆژگاری کریارەکانم دەکرد لە کاتی لە شت کرین ...........
گەنجەکە دەڵێ دوای ماوەیەک خاوەن دوکانەکەم هەستی بە شتێکی نامۆ کرد ،( دەیدیت من وەکو دوکانی خۆم لەو دوکانە ئیش دەکەم) هەر بۆیە لە زۆری گرنگی پێدان ، لە رێک و پێکی دەوام کە بۆ خاوەن دوکاندارەکە سەلمێندرا بوو ، خاوەن دوکانەکە بە نهێنی بریار دەدات شاگردەکە بکات بە زاوای خۆی بۆ کچەکەی ، بەڵام بەبێ ئاگادار کردنەوەی شاگردەکەی ، هەر بۆیە خاوەن دوکانەکە دەست دەکات بە دروست کردنی خانوەکی زۆر باش بۆ شاگردەکەی بە نهێنی ، دواتر بە شاگردەکە دەڵێ لەگەلم وەرە من پێویستم بە کەسێکە بۆ  داپۆشینی خانویەک ، من زەوق و سەلیقەی تۆم پێ باشە ، شاگردەکە لەگەل خاوەن دوکانەکە ڕۆیشتن بۆ بازار بۆ هەڵبژاردنی ئەسبانی خانو داپۆشین تا خانوەکە تەواو بوو ، ئەوجار دوکاندارەکە ڕووی لە شاگردەکە کرد و پێی ووت من ئەو خانوەم بۆ تۆ دروست کردوە و دەمەوێ کچەکەی خۆمت لێ مارە بکەم .
گەنجەکە رۆیشت دەعوەتی ماموەستاکەی کرد بۆ ژن مارە کردن و پێی ووت : ماموەستا دەڵێی نامناسیەوە ، ماموەستاکە ووتی نە بە خوا ناتناسمەوە !  گەنجەکە ووتی من جارێک هاتوم بۆ لای تۆ ، تۆش پێت ووتم لە خوا بترسە ، منیش بریارمدا ئامۆژگاریەکەت جێ بە جێ بکەم ، لە بەرابەردا خوای گەورە هەم ژنی پێ بەخشیم هەم خانوو هەم مانگانە پارەیێکی باش .
لە عەرەبیەوە وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی شیرینی کوردی ، ئومێد دەکەم توانیبێتم سودێک بگەیەنم .

نوێترین نوسینەکانی یونس قادر ڕۆستایی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌