بۆ هەموو ئەوانەی کاری نەشیاو دەکەن و لە پەنای دین خۆیان حەشار داوە

وتار/ 27/04/2018 650 جار بینراوە

یونس قادر ڕۆستایی

بۆ هەموو ئەوانەی کاری نەشیاو دەکەن و لە پەنای دین خۆیان حەشار داوە ...!!!


تەرتوف یان (طرطوف) ناوی نەمایشنامەیەکی کۆمێدی مەشهوری بە ناو بانگی فەرەنسیە کە نەمایشنامە نوسێکی فەڕەنسی بە ناوی (مولێر) نوسیتی و تێیدا باسی کەم و کوڕیەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەکات و قسە لە کێشەیەکی گەورەی مەترسیدار دەکات ، ئەویش دوو ڕووی و نیفاقی کەسانێکە کە لە پەنای دین خۆیان حەشار داوە ، چونکە لە ڕوالەتدا ئەوانە خۆیان بە دیندار و ڕەوشت بەرز نیشان دەدەن ، بەڵام لە ڕاستەقینەدا وانین . دیارە مافی پاکەکان و دڵسۆزەکان پارێزراوە و مولێر دان بە رەوشت بەرزی ئەو بەشە دادەنێت و مافیان لە بەر چاو دەگرێت ، بەڵام ئەوانیش پێویستە شانازی بە دینداری خۆیان نەکەن و لە سنوری ئەقڵ دەرنەچن لەسەر بەرژەوەندی دین و توندڕەو و دەمارگیر نەبن ، جا هەر کاتێک پیاوی ئایینی بۆ بەجێ هێنانی بەندایەتی روی لە کەلیسا کرد پێویستە مەبەستی ئەوە نەبێت کە خەلک بیبینن ، وەهەر وەها مولێر دەڵێت نابێت بە هیچ شێوەیەک پیاوی ئایینی جاسوسی بەسەر خەلکەوە بکات و بچێتە ناو ژیانی تاییەتی خەلک .
لە عەرەبیەوە کردومە بە کوردی ، ئومێد دەکەم سودێکم گەیاندبیت ، ئێوەش دوعامان بۆ بکەن خوای گەورە بە دورمان کات لەوانەی کاری نەشیاو دەکەن و لە پەنای دین خۆیان حەشار دەدەن .



نوێترین نوسینەکانی یونس قادر ڕۆستایی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌