ئه‌فسانه‌ی ئه‌زمونی حكومه‌ت

وتار/ 02/10/2016 740 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

ئه‌فسانه‌ی ئه‌زمونی حكومه‌ت
 له‌حه‌قیقه‌تی خه‌ونه‌كه‌ی مه‌لیكی میسر و لێكدانه‌وه‌كه‌ی یوزارسیف دا

 نوسینی : كمال ئه‌سكه‌نده‌ر
 یوسف ـ علیه‌ السلام ـ له‌ڕێگه‌ی لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونێك حه‌قێقه‌تێكی بۆ میسر فه‌راهه‌م هێنا ، ئه‌ی بۆچی یوسف ه‌كانی ئه‌مڕۆی قه‌سری ده‌سه‌ڵات ناتوانن به‌تێڕامان له‌حه‌قیقه‌ت خه‌ونێك بۆ گه‌له‌كه‌یان به‌دیبێنن. قال تعالی .. ( وقال الملك إني أرى سبع بقرات سمان يأكلهن سبع عجاف وسبع سنبلات خضر وأخر يابسات ياأيها الملأ أفتوني في رؤياي إن كنتم للرؤيا تعبرون ( 43 ) ...... ( 45 ) يوسف أيها الصديق أفتنا في سبع بقرات سمان يأكلهن سبع عجاف وسبع سنبلات خضر وأخر يابسات لعلي أرجع إلى الناس لعلهم يعلمون ( 46 ) قال تزرعون سبع سنين دأبا فما حصدتم فذروه في سنبله إلا قليلا مما تأكلون ( 47 ) ثم يأتي من بعد ذلك سبع شداد يأكلن ما قدمتم لهن إلا قليلا مما تحصنون ( 48 ) ثم يأتي من بعد ذلك عام فيه يغاث الناس وفيه يعصرون ( 49 ) ) ).. كاتێك به‌ووردی له‌ڕابردوی ناوچه‌كه‌ ده‌ڕوانین بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ بارودۆخی هاووڵاتیانی عێراق وهه‌رێم له‌هیچ قۆناغ وسه‌رده‌مێكی سه‌د ساڵی ڕابردوودا ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌نی نه‌بوه‌ له‌سه‌قامگیری ئابوری و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیان ،به‌ڵكو بۆ ماوه‌ی كه‌متر له‌ (10)ساڵ جارێك تاڕادده‌یه‌ك باروگوزه‌رانی تاكی هاووڵاتی خۆشی ڕووی تێكردوه‌، دواتر شه‌ڕێكی سه‌ختی ناوخۆ یان ده‌ره‌كی بوه‌ به‌كابوس و وه‌زعه‌كه‌ی به‌ته‌واوی شیواندوه‌ . خه‌ونه‌كه‌ی مه‌لیكی میسر حه‌وت ساڵ خۆشی و حه‌وت ساڵ گرانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت ،به‌ڵام مه‌لیكی میسر هۆشمه‌ندانه‌ گۆێیه‌كانی بۆ لێكدانه‌وه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر یوسف شل ده‌كات و به‌رنامه‌ی (14) ساڵی له‌سه‌ر داده‌ڕێژێت، هه‌ر بۆیه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ خۆی ومیلله‌ته‌كه‌ی ڕزگار ده‌كات له‌سه‌ختترین قۆناغ دا . لێره‌دا كه‌ته‌ماشای ئه‌زمونی دوو ده‌یه‌ی ڕابردووی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌یت وه‌كو ئه‌فسانه‌یه‌ك له‌ حه‌قیقه‌تی خه‌ونه‌كه‌ی مه‌لیك دا به‌ڕوونی جێگه‌ی ده‌بێته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج وتێڕامانه‌ یوسف ـ علیه‌ السلام ـ له‌ڕێگه‌ی لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونێك حه‌قێقه‌تێكی بۆ میسر فه‌راهه‌م هێنا ، ئه‌ی بۆچی یوسف ه‌كانی ئه‌مڕۆی قه‌سری ده‌سه‌ڵات ناتوانن به‌تێڕامان له‌حه‌قیقه‌ت خه‌ونێك بۆ گه‌له‌كه‌یان به‌دیبێنن. ئایا كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مڕۆ گوێ بۆ یوسفه‌كان ناگرن؟ یان یوسفه‌كانی قه‌سری ده‌سه‌ڵات له‌به‌ر ته‌راتێنی ئۆتۆمبێڵه‌ تایه‌ پان ومۆدێل به‌رزه‌كانیان ئاگایان له‌میلله‌ت نه‌ماوه‌ و ده‌یانه‌وێت بۆ گه‌یشتن به‌خه‌ونه‌كانیان ته‌سلیمی حه‌قیقه‌ت نه‌بن.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌