ئایندەت بەم چەند رۆژەوە بەندە!
وتار/
02/05/2018
753 جار بینراوە
محه‌مه‌د حه‌كیم
ئایندەت بەم چەند رۆژەوە بەندە!
محه‌مه‌د حه‌كیم
ھاوڵاتیانی خۆشەویست، ڕۆژ بە ڕۆژ نزیک دەبینەوە لە ڕۆژێک، کە جیاواز لە ڕۆژانی تر و ئەم ھەڵبژاردنە، جیاواز لەوانی تر، بۆ کوردستان، پاش نزیکەی پێنج ساڵ لە ململانێی سەخت، کە بەرژوەندی ئێوە نەک بەرژوەندی حزبیمان! کرۆکی سیاسەت و ھەڵوێست و کاری پەرلەمانیمان بووە، بۆ عێراقیش ئەوا پاش شکستی سیاسەتی کوردی دێت لە بەغدا و سیاسییەکانی عێراق وڵاتانی زلھێزو ناوچەکەش، بە گرنگیەوە دەڕواننە ئەم ھەلبژاردنەو باس لە قۆناغێکی ١٢ ساڵی ئایندە ئەکەن بۆ عێراق و تاکە رێگای ئێستای!!
ئێمەی کورد پاش راپرسی ٢٥-٩ کارکردنە بۆ دابینکردنی مافەکانتان، بە پێی دەستور و رێگرتنە لە سەر لاواز بوونی پێگەی کورد وەکو گەل نەک ئەم و ئەو !!
بۆیە کارنەکردن و خۆئامادە نەکردن و بڕیارنەدانت بۆ گۆڕانکاریی، ستەمێکە بەرانبەر ئایندەی خۆت و گەلەکەت ئەینوێنیت.. راستە ئەم ھەڵبژاردنە بۆ عێراقە، بەڵام نەخشەی سیاسی کوردستان و پێگەی ھێزەکان ئەم ھەڵبژاردنە دیاریدەکات.
ئەگەر دەتەوێت گۆرانکاریی ببینیت و گلەیت نەمێنێ و پێگەی ئەو ھێزانە بەھێزکەی کە چەند ساڵە لەگەڵ تۆدا بوون دژی ستەم و نادادی، ئەوا نەک تەنھا دەنگ بدە، بگرە ئەم١٠ ڕۆژە بجوڵێ و کاربکە و بگەڕێ و خەڵک گەرم بکە.. با ھەموان دەنگ بدەین و گلەیەکان نەھێڵین، چونکە دواجار ئەنجامەکان وەکو خۆی بوون گلەیی دەبێ لە خۆمان بکەین.
ئەم دە ڕۆژەو بە تایبەت ١٢-٥ ڕۆژان و ساڵانی ئایندەی پێوە بەندە، لیستی ١٠٤ی کۆمەڵ، ھەڵبژێرە، کە چوار ساڵی پێشوو بۆ تۆ بووە لە بەغدا و کوردستان.
نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د حه‌كیم
-
محه‌مه‌د حه‌كیم
15/05/2021
-
محه‌مه‌د حه‌كیم
18/03/2021
-
محه‌مه‌د حه‌كیم
17/11/2020
-
محه‌مه‌د حه‌كیم
27/10/2020
-
محه‌مه‌د حه‌كیم
07/10/2020
-
محه‌مه‌د حه‌كیم
26/09/2020