جوتیاران من دەناسن و ئێوەش !

وتار/ 29/04/2018 650 جار بینراوە

عەبدولستار مەجید

جوتیاران من دەناسن و ئێوەش !


بانگەشەی هەڵبژاردن و هەڵپەی دەنگ کۆکردنەوە، خەریکە لای هەندێک کەس ڕەش و سپی وەک یەکی لێدێت، ئەمە ئەگەر بۆ کەسێکی نامسوڵمان گونجاو بێت بۆ ئینسانی مسوڵمان عەیبەیەکی گەورەیە !
یەکێک لەو شتانەی دەویسترێ بگلێنرێ لە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە پرسی گەنمی جوتیاران و سواڵی کۆکردنەوەی دەنگە بە بەکارهێنانی عەرەقە و ماندووبوونی جوتیاران .
ئێمە کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ بووین هەموو هەوڵێکمان دەدا تا جوتیاران بەزویی شایستە داراییەکانیان وەربگرن، لەو پێناوەشدا بەردەوام لە پەیوەندیدابووم لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵ و جارێکیش بۆ پرسی گەنمی جوتیاران و کێڵگە پەلەوەرییەکان و هەناردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێم، لەگەڵ شاندی چەند وەزارەتێک چوینە بەغدا .
ئەگەرچی بەپێی یاسا پرسی گەنمی جوتیاران ئەرک و بەرپرسیارێتی وەزارەتی بازرگانییە نەک کشتوکاڵ، بەڵام وەک ئەمانەتێکی ئەخلاقیی و هەستکردن بە ماندووبوونی جوتیاران، داکۆکی و بەدواداچوونی ئەو بابەتەم بە ئەرکی خۆم زانیوە . ڕەنگە ئەم پێداگریی و بەدواداچوونەشم بوبێتە هۆی نیگەرانی بەڕێز وەزیری بازرگانی و پێیوابوبێت تەداخولی کاری ئەوانمان کردووە، بەڵام لەبەرئەوەی شتەکە پەیوەندی بە جوتیارانەوە هەبووە، تەحەمولی ئەو گلەییانەم کردووە .
بۆیە هەرجۆرە لێدوانێک یان قسەکردنێک بە ئاراستەی دروستکردنی وێنەیەکی هەڵە لای خەڵکی کوردستان لەسەر کاری ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و کەمتەرخەم پێشاندانمان، جگە لەوەی ناڕاستە و بانگەشەیەکی پوچی هەڵبژاردنە، ڕێگایەکی هەڵەشە بۆ دەنگ کۆکردنەوە، چونکە ئینسانی مسوڵمان بەوجۆرە دەنگ کۆناکاتەوە، بەڵکو بە خزمەتکردن و ڕاستگۆیی دەتوانێ بانگەشە بکات !
ئەوەی ئێمە سەرمان پێی بەرزە، ئەو ماوەیە بوو کە لە وەزارەت بووین و ئەوەی لە توانامدا هەبووە بۆ خزمەتی خەڵک بە گشتی و جوتیاران بەتایبەتی کردوومە و خوای گەورەش ئاگادارە کە هەر ئەوەندەمان پێکراوە، بەڵام تەمبەڵی و کەمتەرخەمیمان نەکردووە !

نوێترین نوسینەکانی عەبدولستار مەجید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌