بانگەشەی هەڵبژاردن و ترازانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان

وتار/ 28/04/2018 708 جار بینراوە

هوشیار جەمال

بانگەشەی هەڵبژاردن و ترازانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان
هۆشیارجەمال
پڕۆسەی هەڵبژاردن وەک یەکێک لە ڕێگا مەدەنییەکان بۆ دەستاودەست کردنی دەسەڵات یاخود چوونە پەرلەمان و بە ئۆپۆزسیۆنبوونە ، عێراق و هەرێمی کوردستانیش لەدوای ڕووخانی حیزبی بەعسی قەدەغە کراو چەندین هەڵبژاردنی گرنگی تێدا ئەنجام دراوە، لەپێش ئەنجام دانی هەڵبژاردنەکان بە گشتی نزیکەی مانگێک بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت حیزبەکان و کاندیدەکان بە چەندین شێوە بانگەشە ئەنجام دەدرێت.
بەڵام ئەوەی گرنگە چۆن ئەم بانگەشەیە ئەنجام دەدرێت بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان لەکاتی گەرم بوونی بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێکی زۆر لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە بینراو و نوسراو و خوێنراوەوە ئەوەندەی کار لەسەر شکان و خراپ نیشاندان و ناشرین کردنی نەیارەکانیان دەکەن نیو ئەوەندە پڕۆژە و کاری خۆیان باس ناکەن.
ئەم خراپ نیشاندان و ناشرینکردنەی یەکتری بە کردنەوەی دەرگای توندوتیژی دادەنرێت ، زۆر بەی جار دەچێتە سەر شەقامەکان و شەڕ و ئاژاوەگێڕی لێدەکەوێتەوە ، و هەمووان بووین بە کەسی سیاسی و قسەی لەسەر دەکەین و هێرشی توند دەکەینە سەر لیستەکان ، وکەسی بەرامبەر کە بیر و ڕای جیاوازە لە تۆ، لێرەوە ئەو پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەی کە لەنێوان خزم و هاوڕێ و دراوسێکان و تەنانەت هەندێک جار لەناو ئەندامانی یەک خێزانیش کەم دەبێتەوە توشی ترازان دەبێت.
ڕۆژی ١٣ی مایس هەڵبژاردنەکان تەواو بووە و هەمووی چەند هەفتەیەک دواتر لایەنەکانی کوردستان بە گوێرەی ئەو دەنگەی ‌هێناویانە کۆدەبنەوە و هەوڵ دەدەن بە پلان و ئەجێندای گشتیەوە بچنە بەغداد و ئەوان کێشەیەکی ئەوتۆیان نامێنێت وەک خۆیان دەڵێن تای هەڵبژاردن سارد دەبێتەوە .
بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکانە تازەکانیش هەوڵدەدەن کەسە نزیکەکانی خۆیان لە چوار دەوری خۆیان دامەزرێنن وەک پاسەوان ئەوان تا چوار ساڵی تر ڕێکدەکەونەوە بەڵام ئەوەی ڕێکناکەوێتەوە و دروست نابێتەوە ئەو ڕێز و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیە جوانە بووە کە پێش بانگەشەی هەڵبژاردن لە نێوانماندا هەبووە.
بۆیە پێویستە دور لەزمانی تەشیر و توندوتیژی بانگەشەبکرێت ، باشتروایە بەڕێگای گفتوگۆ و دور لە تەخوین کردنی یەکتری بیر و ڕا بگۆڕینەوە و هەوڵی قەناعەت پێکردنی کەسی بەرامبەر بدەین کە بیر و ڕای بگۆڕێت گەر مەبەستی گفتووگۆکە ئەوەبێت.

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌