بۆچی دەبێت دەنگ بدەین ؟
وتار/
26/04/2018
993 جار بینراوە
دانا دارا
بۆچی دەبێت دەنگ بدەین ؟
دانا دارا حسین
ئەگەر
چی دەنگدان و خۆپاڵاوتن وەك مافێكی سیاسی پۆلین كراوە بەڵام هەندێك جار بەپاساوی جیاواز
خۆی وەك ئەرك پێناسە دەكات.
بۆ
ئەم هەڵبژاردنەی كە لە پێشمانە وەك سەرجەم هەڵبژاردنەكانی تر دەنگدەر دەزانێت كە
بایەخ و نرخی دەنگەكەی خۆی چەندە بە تایبەت ئەوانەی لەسەر بناغەی زانست و هەڵوێست
و ڕاستگۆیی دەنگدەدەن، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ ئەو بەڕێزانەی كە تا ئێستا یەكلانەبوونەتەوە
یان بڕیاریان داوە هەر دەنگ نەدەن ئەم چەند ڕاستیە دەخەمە ڕوو:
1- ڕاستی یەكەم ئەوەیە كە هاوڵاتی لەم دوورگەیەی
لەمەڕخۆماندا تاكە ڕێگایەكی مابێت كە قسەیەك بكات و كاریگەری خۆی دابنێت لەسەر پرۆسەی
سیاسی بریتیە لە دەنگدان، واتە خۆ هاوڵاتی دەسەڵاتدار نیە كە بەویست وئیرادەیەكی بەهێز
گۆڕینی خێرا ئەنجام بدات بۆ سەرجەم كایەكان و بیان باتەوە شوێنی ئاسایی خۆی .
2- ڕاستە لە ئێستادا سایكۆلۆجیای دەنگدەر زۆر
گۆڕاوە لە ڕووی ماندویەتی حەوسەڵە و لاوازی متمانەی بەهەمووان، بەڵام خۆ دەنگنەدان
واتا چۆڵكردنی مەیدانەكەیە بۆ ئەو هێزانەی كە بارودۆخی تۆیان بەم ڕۆژە گەیاندووە.
3- هەمیشە دەسەڵاتداران دەنگە نەیارەكان وەك
نەیاری سیاسی سەرسەخت ئەژمار دەكەن بەڵام هەرگیز حسابێك ناكەن بۆ ئەوانەی كە بایكۆت
دەكەن یاخود ژیانی سیاسی خۆیان كۆتایی پێدێنن.
4- زۆرجار ڕوویداوە كە دەنگنەدراوە و لە كۆتاییدا
بۆتە هۆی پەشیمانی، ئەمەش واتا دەبێت ئەو كەسانە بزانن كە دڵخوازی خۆیان و ڕازین لە
ئەدایان سەر نەخەن لەبەرامبەردا كەسی ناشایستە كورسی ئەنجومەنەكە پڕ دەكاتەوە.
5- لەشەرعدا كەسانێك كە شایەتی دانی لەئەستۆ
دابوو و زانیاری هەبوو و بالغ و عاقل بوو پێویستە ئەو شایەتیە نەشارێتەوە و لەكاتی
پێویستدا ئەركی خۆی بەجێبێنێ، بۆیە لە ئێستادا دەتوانین بڵێین لەم ڕوەوە دەنگدان
جۆرێكە لەشایەتی دان.
6- لەیاسای سزادانی بەركاردا كەسێك شایەتی
دانێك لەئەستۆی بێت وە ئامادەی ئاشكرا كردنی نەبێت ئەوا تاوانێكی ئەنجامداوە لەڕیزی
تاوانی نەكردە(جرائم الامتناع)، بۆیە ئێمە دەتوانین لەم ڕووەشەوە بڵێین كە دەنگدان
ڕاستە مافێكی خۆتە بەڵام بەكارنەهێنانی وەك پێویست نیشانەی خۆ دزینەوەو نەكردنە.
7- بۆ پابەندەكان بە ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە
پێویستە ئەو ڕاستیە بزانن كە ڕەوتە عەلمانیەكان هەمیشە ژمارەو قەبارەی ئیسلامییەكان
بە كورسی و ڕێژەی دەنگەكانیان دەپێون، واتا تۆ كە دەنگ نادەی ئەوا خزمەت بە خوێندنەوەی
عەلمانیەكان دەكەی بۆ دۆخی پابەندەكان.
8- ئەگەرچی گۆڕانكاری گەورە لە هەڵبژاردنەكاندا
ڕوونادات بەڵام هەمیشە گۆڕانكاریەك كە دەنگدەری هاوڵاتی دەتوانێت هەستی پێبكات ڕوودەدات.
9- دەنگی تۆ سەنگی خۆی هەیە خۆ ئەگەر كەسی تەواو
خاوەن دەستكەوت سەرنەخات ئەوا كەسانی پاك و شایستە دەباتە ئەنجومەنەكە.
10- دواجار هەمووان بە تایبەتی پابەندەكان دەبیت
بزانن ئەگەر نوێنەرەكانی خۆیان بازاری سیاسەت چۆل بكەن ئەوا كەسانی تر جێگایان دەگرنەوە
كە عاقیبەتەكەی خراپ و چاوەڕوان نەكراو دەبێت.
نوێترین نوسینەکانی دانا دارا
-
دانا دارا
12/01/2021
-
دانا دارا
05/01/2021
-
دانا دارا
01/08/2018
-
دانا دارا
16/07/2018
-
دانا دارا
12/07/2018
-
دانا دارا
11/06/2018