کلتووری دەنگدان لە کۆمەڵگای کوردیدا

وتار/ 22/04/2018 476 جار بینراوە

هوشیار جەمال

کلتووری دەنگدان لە کۆمەڵگای کوردیدا
هۆشیار جەمال
لەسەدەی ڕابردودا کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی داخراو و دواکەوتوو هەژمار دەکرا، وە هاوڵاتیانی ئەم کۆمەڵگایە زۆرینەی ڕەهایان خوێندەواریان نەبووه، وەبیرکردنەوە ی خێڵەکی و عەشرەت گەرای بەسەریدا زاڵبوو، هەربۆیه لەسەدەی ڕابردوودا ئەو نوخبە کەمه دیارەی ڕۆشنبیران و شاعیری کورد هەموو هەوڵێکیان داوه، تاوەکو کورد ئەم قۆناغە تێپەڕێت وەهانی خەڵکیان دەدا که منداڵەکانیان بەبێ جیاوازی بنێرنه بەر خوێندن له پێناو ئەوەی لەسەرجەم بوارەکاندا بڕوانامەی بەرزبهێنن و ڕۆڵیان هەبێت له خزمەت کردنی وڵاتە کەیان و ڕۆشنبیر بوون.

دواجار ئەم هەوڵه سەرکەوت و له بیست ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵگای کوردی زۆرینەی ڕەهای تاکەکانی بوون به خاوەنی بڕوانامەی جیاواز جیاواز تەنانەت له ئێستادا، ئەوەنده بڕوانامەی به کالۆرێس و دبلۆم هەیه کە ئەوەنده ژمارەیان زۆره حکومەت ناتوانێ هەلی کاریشان بۆ دابین کات.


بەڵام ئه وەی جێگایی داخە بەدەست هێنانی بڕوانامه و بەسەربردنی چەندین ساڵ له خوێندن نەیتوانیوه تاکەکانی کورد له و قۆناغی بیرکردنەوەی خێڵەکیە دەربازبکات، تائێستاش چەندین کەسی خاوەن دکتۆرا و مامۆستا و پزیشک و تەنانەت بەشێک له شاعیران و نوسەران شانازی بەو عەشرەت گەریەوە دەکەن ، و پاشگری ناوی خێڵ و عەشرەتەکەیان هەڵگرتوه هەر بۆیە ئەم خولانەوەیه به دەوری خێڵ و عه شرەت دا.

ئاخر کارەساتێکی گەورەیه لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا کاندیدی یه کێک له حزبەکان سەردانی شارۆچکەیەکی دیاری هەرێمی کوردستانی کردووه بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و بانگەشه بۆ خۆی و حزبەکەی بەڵام هەر له ناوبارەگای حزبەکەی خۆیدا پێیان وتوه"ناوچەکەی ئێمه له چەند عه شرەتێک پێک دێت، دەشزانین چەندیان لەگەڵ ئێمەن تەنها بچۆ بۆلای سەرۆک عەشرەتەکان ئەوان بەڵێن بدات ئەوا ده نگی زۆرینەی ئەندامانی عەشرەتەکه بۆ تۆ مسۆگه ره".
ئەبێ چی هەبێ لەوه کارەساتتر که سەرۆکی عەشرەتێک کەئاستی زانین و خوێندن
دەواری سفره, بەڵام بڕیاری له دەنگ و ویژدانی کەسەکانی چواردەوری بدات که بەدڵنیایەوه زۆربەیان خاوەنی بڕوانامەی بەرزن؟!

کەسانی هەڵگری بڕوانامه ی دکتۆرا و ماستەر و مامۆستایان و پزیشکان کەخۆیان به پێشەنگی کۆمەڵگا دەزانن حەقه له خۆیان بپرسن بۆ کەسێکی تر کە سادەترین مافە تاکه کەسیەکانی خۆشی بێبه شەو له عەقڵێتی داخراو له کار کەوتوو زیاتر هیچی تری نیه بۆ بڕیار لەسەر چارەنوس و ئاینده دەنگی من بدات؟

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌