سەروەریەكانی كۆمەڵی ئیسلامی(بەرهەم و دەسكەوت)

وتار/ 11/04/2018 1451 جار بینراوە

دانا دارا

سەروەریەكانی كۆمەڵی ئیسلامی(بەرهەم و دەسكەوت)
دانا دارا حسین
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان هێزێكی سیاسی هەرێمی كوردستانە, ئامانجی سەروەری شەریعەتی ئیسلام و بە دەستهێنانی مافە ڕەواكانی تاكی كوردە.
دوێنێ‌ و ئەمڕۆی كۆمەڵی ئیسلامی جێی شانازیە بۆ ڕابونی ئیسلامی و ژیانی سیاسی لە هەرێم، لەگەڵ ئەوەی بودجە و دەرفەتەكانی ئەم هێزە سیاسیە سنوردار بووە، بەڵام بە پەرێز و هەڵوێستەكانی توانیویەتی ببێتە ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوكێشەكاندا.
ئێمە لەم نوسینەدا لەسەر دیارترین ئەو وێستگە و دەسكەوتانە دەوەستین كە كۆمەڵ بە دەستی هێناون و كاریگەرە باش و ئیجابیەكانی بەشێكی زۆر لە خەڵكی هەرێمی كوردستان و مسوڵمانانی گرتۆتەوە, بە بێ‌ جیاوازی ئینتمای سیاسی و ئەندامبوون لە كۆمەڵدا.
پێگەی كۆمەڵ:
ئەمڕۆ كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دووەم لایەنی سیاسی ئیسلامیە لە كوردستان و بەپێی ئاماری دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كە لە 21/9/2013 دا ئەنجام دراوە كۆمەڵی ئیسلامی (پێنجەم) پارتی سیاسیە لە هەرێمدا.
كۆمەڵ كەساڵی 1987 ڕاگەیەنراوە بەناوی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیەوە و پاشان بە بزوتنەوەی ئیسلامی و پاشان لە ساڵی 2001 ەوە بەناوی كۆمەڵی ئیسلامیەوە كاردەكات، خاوەنی ئەم یەكەمینانیە:
1ـ یەكەم لایەنی ئیسلامیە بەشداری لە شۆڕشی ڕزگاریخوازانەی كورد دا كردووە لە شاخ.
2ـ یەكەمین لایەنی ئیسلامیە كە ئیعلانی جیهادی كردووە.
    3 ـ ئەكەمین لایەنی ئیسلامی بووە كەناڵی لۆكاڵی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و هەفتەنامەی گشتی هەبووە.
4ـ یەكەمین كەناڵی ئاسمانی ئیسلامی بە زمانی كوردی كردۆتەوە.
وێستگە گرنگەكان:
1ـ سەربەخۆیی لە بڕیاری سیاسی و خاوەن تێگەیشتنی ئیسلامی ناوخۆیی و هەمیشە لە خەمی پاراستنی یەكڕیزی كۆمەڵگای كوردیدا بوە .
2ـ كۆمەڵ لە ڕۆژی ئیعلانكردنیەوە باجی زۆر گەورەی سەربەخۆیی و ڕاستێتی پڕۆژەكەی داوە و ساڵانێك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی كارا بووە.
3ـ كۆمەڵ مێژوویەكی دیار و ڕۆڵێكی گرنگی لە بەرگری لە ئیسلام ومەزڵومیەتی  مسوڵماناندا هەبووە لەوانە:
 ـ بەرگری لە پێگەی ئیسلام لە دەستوری هەمیشەیی عێراق.
ـ لە پێگەی ئیسلام لە پڕۆژەی دەستوری هەرێم.
ـ لە سنورە شەرعیەكاندا لەو یاسا دەرچوێنراوانەی لە پەرلەمانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەرچوون.
ـ كەمپینی بەرگری لە خوشكان و             بڵاوكراوەی كتێب و سەرچاوە.
ـ بانگەوازی بەردەوام و بەرگری لە ڕەوشتە جوانەكانی ناو كۆمەڵگای كوردی.
4ـ بەرگریكاری سەرسەختی مافەكانی مرۆڤ و فراوانكردنی پانتایی ئازادیەكان و ئامادەیەكی باشی سەراكانی ئازادی كە لە ساڵی 2011 ەوە دروستبوون.
5ـ باوەڕی تەواو بە ڕۆڵی ئافرەت و بایەخ پێدانیان لە ڕێی بوونە ئەندامی سەركردایەتی و بوونی مەكتەبی تایبەت بە خۆیان.
6ـ بایەخی تەواو بە گەنجان ولاوان و تەمەنی خۆپاڵاوتن بۆ سەركردایەتی بە (25) ساڵ  و هاوكاری ڕێكخراوەكانی (قوتابیان و لاوان و تەرخانكردنی بودجە بۆیان.
7ـ هاوسۆزی و بەشداری لە كێشە و گرفتەكانی خەڵك بە بێ‌ جیاوازی , لە كێشەی خێزانی و كۆمەڵایەتی و هەژاران و بێباوكان و كەس و كاری شەهیدان و كیمیا یباران.
8ـ لە مێژووی سیاسی كۆمەڵدا ساڵی 2003 پاش هاتنی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان بۆ عێراق ڕووبەڕووی پەلامار بوەوە و زیانی زۆری مادی و مەعنەوی كردو دەیان شەهید و برینداری داوە و ماوەی (2) ساڵ ئەمیرەكەی و دەستەیەك لە سەركردەكانی لەلایەن ئەمەریكاوە دەستگیر كران .
9ـ لە مێژووی سیاسی كۆمەڵدا ساڵی 2005 لە یەكەمین هەڵبژاردنی ئازاد لە عێراقدا لە ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق دوو كورسی بە دەست دەهێنێت و دەیخاتە سەر كۆی كورسیەكانی هاوپەیمانی كوردستانی و سەنگی كوردی پێ‌ بە هێز دەكات.
10ـ كۆمەڵ لە ئەنجامی باوەڕی تەواوی بە بەشداری سیاسی , لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان بەشداری كرد و هەر لە ساڵی 1992 تا ساڵی 2013 و كورسی لە هەڵبژاردنەكاندا بە دەستهێناوە و موچەی پلە تایبەتەكانی رێكخستوە بەشێوەیەك (40%) لە موچەكانیان كۆمەڵ وەری گرتۆتەوە و بەكاری هێناوە بۆ هاوكاری ئۆرگانەكان و ڕاگەیاندن و بانگەواز و هاوكاری كەسوكاری شەهیدان.
11ـ كۆمەڵ یەكەمین لایەنی سیاسی ئیسلامیە كە خاوەنی (6) ئەندامی ڕفێنراوە و تا ئێستاش چارەنوسیان دیار نیە.
دیارترین دەسكەوتەكان:
1ـ ئەنجامدانی كەمپینێك بۆ دژایەتی بڵاوبوونەوەی بێ‌ ڕەوشتی لە كۆمەڵگادا لە ساڵی 2011 و كۆكردنەوەی (80,000) ئیمزا .
2ـ هاندانی خوێندن بە تایبەتی خوێندنی باڵا، كۆمەڵ خاوەنی ژمارەیەكی زۆر سەركردایەتی و كادیری بەرزە كە هەڵگری بڕوانامەی بەرزن.
3ـ كۆمەڵ خاوەنی بەرنامەیەكی پەروەردەیی و بانگەوازە و بەردەوام لە چالاكی فیكری و ڕۆشنبیری دەیان خولی پەروەردەیی و بانگەواز و پێگەیاندنی بۆ گەنجان و قوتابیان كردۆتەوە، بەتایبەتی گەشە پێدانی تواناكان و پێگەیاندنی ڕاهێنەر لە بواری گەشە پێدانی مرۆیی.
4ـ كۆمەڵ خاوەنی ژمارەیەكی بەرچاو لە شەهیدی سەربەرزە كە بۆ پێناوی ئیسلام و چەوساوان گیانیان بەخت كردوە , كە ژمارەیان (492) شەهیدە و لە نێویاندا شەهیدی سەركردە هەیە.
5ـ ئێستا دەستەیەك لە زانایان و خاوەن فیكر سەركردایەتی كۆمەڵ دەكەن.
6ـ كۆمەڵ خاوەنی چەند یانەیەكی وەرزشیە لە وانە: (یانەی جیهان، پەیمانگای هونەری بەرگری) كە سەدان گەنج لە چالاكیەكانیاندا بەشدارن.
7ـ كۆمەڵ یەكەم حزبی ئیسلامیە كە بایەخ دەدات بە هۆشیاری یاسایی و مافەكانی مرۆڤ و چاودێری پێشێلكاریەكان دەكات.
8ـ خاوەنی (سەنتەری ڕۆشنبیری نوری حیكمە) یە كە لەشارەكانی هەرێمدا بارەگای هەیە و پسپۆری بواری لەبەركردن و جوان خوێندنەوەیە لە قورئان و زانستە ئسلامیەكاندا و سەدان سودمەندی هەردوو ڕەگەز و منداڵانی هەیە و خەڵاتی جوان خوێندنەوەی قورئان دەبەخشنە دەیان كەس، لەئێستادا (1000) قوتابی و (40) مامۆستای هەیە.
9ـ كۆمەڵ خاوەنی ژمارەیەك دەزگای ڕاگەیاندنی كاریگەرە لەوانە (كەناڵی ئاسمانی پەیام، ڕادیۆی پەیامی قورئان ـ 20 ـ پەخش + تەلەفزیۆنی لۆكاڵی (13)، تەقویەی پەیام (6) + سایتی ئەلەكترۆنی (2) دانە + ڕادیۆی دەنگی كۆمەڵ (12) دانە + ڕادیوی قورئان و فەرمودە ـ 5 ـ دانە) كەسەرجەمیان دەكاتە (59) دەزگای پەخش.
10ـ كۆمەڵ خاوەنی ئەم دەزگا خێرخوازیانەیە:
ـ 1ـ دەزگای ڕاژە
2ـ دەزگای سۆمای چاوان
 3ـ دەزگای ڕێكخراوی هاواری خێرخوازی)
 كە خزمەت بە هەزاران كەس لە بێباوكان و بێوەژنان و قوتابی و خاوەن پێداویستی و هەژاران دەكات لە ناوەندەكانی خوێندن لە شارەكانی كوردستان. سەرباری پێشكەشكردنی هاوكاری و یارمەتی لە بۆنەكاندا وەك جەژنەكان و مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
11ـ كادرەكانی كۆمەڵ لە بواری كۆمەڵی مەدەنیدادیارە و چالاكی بەرچاویان هەیە و خاوەنی دەیان ڕێكخراوی جۆراوجۆری ناحكومی كۆمەڵگای مەدەنین لەوانە (سەنتەری لاوان، كوردۆنیا بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان.. هتد).
كە خولی گەورە و پسپۆری دەكاتەوە لە هەموو هەرێمی كوردستان و چەندین شارەزا و ڕاهێنەری پێگەیاندوە.
14ـ كۆمەڵ بۆ دروستكردنی كادیری پسپۆڕی زانستە شەرعیەكان (لە هەرێمی كوردستان) دەیان (قوتابخانەی زانستە شەرعیەكانی) كردۆتەوە بە مامۆستا و جێگە و هاوكاری مادی پشتیوانی دەكات كە ژمارەیان (1114) قوتابین كە (504) كوڕ و (610) كچن و لە (16) مەدرەسەی زانستە شەرعیەكاندا وانەكان دەخوێنن.
13ـ سەروەریەكی تری كۆمەڵی ئیسلامی (بەرنامەی بەخشین)ە كە وەك دەزگایەك ڕێكخراوە و ستافێك بەڕێوەی دەبات و بەرهەمەكانی لە كەناڵی ئاسمانی پەیامەوە پەخش دەكات.
لە مێژوی 15/6/2009 یەكەم ئەڵقەی پێشكەش كردووە و كۆی سەرجەم هاوكاریەكانی بەرنامەی بەخشین تا بەرواری 15/8/2013 (10) ملیار دینار بووە بۆ هەژار و نەخۆش و بێباوكان.
لەهەمان كاتدا ئەم پڕۆژە خێرخوازیە گەورەیە خاوەنی كۆمەڵگایەكی پزیشكیە كە بە (كۆمەڵگای پزیشكی كوردستان) ناسراوە لە شاری سلێمانی و ڕۆژانە خزمەتەكانی پێشكەش بە سەدان كەس دەكات كەسەردانی دەكەن.
29/1/2014

نوێترین نوسینەکانی دانا دارا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌