دەوڵەت چۆن دروست دەبێت؟

وتار/ 30/09/2016 1128 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

دەوڵەت چۆن دروست دەبێت؟

كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
 دروست بون و ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی کوردستانی کەسەرجەم ئایین وپێکهاتەکان لە خۆ بگرێت لە ناخی هەر تاکێکی هەرێم دا وەکو سوڕی خوێن دەوران دەکات ، بەڵام ئەوەی کە پێویستە لە ڕوانینێکی وردە وە خوێندنەوەی بۆ بکرێت ئەوەیە ، ئایا حەزو خۆزگەکانمان تا ئێستا بوە بەسەنگی قەناعەت پێهێنانی ئەو ووڵاتانەی کە کورد لە لیستی هاوپەیمان و دۆستەکانی خۆی هەژماریان دەکات؟ یان بەڕوویەکی تر ، ئایا ئەو لایەنانەی تێبینی یان لە هەوڵ ومیکانیزمە کردەیی یەکانی بەرەودەوڵەت بون هەیە لەکوێ دا بون بەبەربەست لە بەردەم ڕاگەیاندنی دەوڵەتێک بۆ میللەتەکەمان کە خەونی لە مێژینەمانە.
 لە ڕاستیدا تاکە شتێک کە ڕێگر بوە لەبەردەم هاتنەدی خەونی دێرینمان نەگرتنە بەری ڕێککارە یاساییە نێو دەوڵەتی و هەنگاوە وەقیعیەکانە ،بەداخەوە هەندێک جاریش ئەو خۆزگە گەورەی گەلەکەمان بەشێوەیەک بچوک کردۆتەوە لەڕێگەی موزایەدەیەکی سیاسی بەمەبەستی دەستکەوتێکی کاتی حزبی. تا ئێستا گوێتان لێ بوە لەسەر ئاستی فەرمی ئەمریکا جگە لە ووتنەوەی ( پاراستنی یەک پارچەیی خاکی عێراق) لێدوانێکی تریان هەبوبێت؟ یان بینیوتانە حزبێک دروشمی ڕاگەیاندنی کوردی لە دروشمەوە گۆڕی بێت بەکردار بەڵام لایەنێکی تر ڕێگر بوبێت؟ کەوابێت هەموان بەر پرسیارین لە ئاست هێنانەدی ئەو خەونەی گەلەکەمان، تکایە با لەباری نەبەین بە دروشمی بێ هەنگاوی کردەیی ، ئەوەی پێویستە بکرێت ئەوەیە لە ڕوانگەی دەوڵەت بۆ هەموان هەنگاویش لەهەموان دەست پێ بکەین.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌