ئه‌رێ پزیشكان و ته‌ندروستكاران خۆپیشاندان دژی هور جون ده‌كه‌ن!
وتار/
10/04/2018
1062 جار بینراوە
جعفر فاضل
ئه‌رێ پزیشكان و ته‌ندروستكاران خۆپیشاندان دژی هور جون ده‌كه‌ن!
جعفر سریكانی
هۆر جون ئه‌و پزیشكه‌ی له‌زنجیره درامای كوردسات په‌خش كرا ژیان و ته‌مه‌نی گه‌نجی كرده چراخان و رووناكی بۆ نه‌خۆشه هه‌ژار و لاواز‌و بێ تواناكان ده‌رمانی به كۆڵه پشت ده‌برده لای نه‌خۆشه‌كان و گژو گیای ده‌رمانی له كێوه‌كان ده‌هێنا و ژیانی هه‌زاران كه‌سی رزگار كردله‌ولاَتی خۆی له‌كۆریا" واتا‌و به‌های ووشه‌ی پزیشكی ده‌زانی بۆیه نه‌بووه كۆیله‌ی پاره‌و خانوو ڤێلاو ئاره‌زوه‌كان و كه‌سایه‌تی پزیشكی خۆی نه‌كرده قوربانی پاره‌و پۆست و په‌یژه بۆسه‌ركه‌وتن و تاج له‌سه‌رنان و خه‌ڵك فیقاندنه‌وه به‌ڵكو له‌كۆتایدا به‌شه‌ده‌رمانی ده‌می خۆی دایه دووكچۆڵه‌ی هه‌ژار بۆرزگاربوونیان خۆی كرده‌پرد بۆ رزگاری میلله‌ته‌كه‌ی و له‌ناو قاوشی نه‌خۆشه هه‌ژاره‌كان پێش ئه‌وان گیانی ده‌رچوو,ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه پاكی و دڵسۆزی به‌زه‌مینه‌وژینگه‌ی خۆمان به‌راوردبكه‌ین" گریان و هه‌نیسك یه‌خه‌مان پێده‌گرێت و به‌زه‌ی ئه‌و له‌كوێ و دڵره‌قی لای خۆمان له‌كوێ ،ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌ێكی زانستی و مرۆڤ دۆستی بكه‌ین له‌به‌رامبه‌ر پزیشكان و ته‌ندروستكاران تاچه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه لێكچوون یان جیاوازن ,هه‌ندێكیان ته‌واو جیاوازن له‌كه‌رتی حكومی كارده‌كه‌ن و ئێوارانیش له‌كارتی تایبه‌تی واته: كه‌رتی(پاره په‌یداكردن) ئه‌م هاولاَتیه هه‌ژاره‌ی له‌نه‌خۆشخانه فه‌رامۆش كرابوو له عیاده‌كان ده‌بێته زێری عیاره بیست و چوار‌و ئه‌ڵماس و دوڕی ژێرده‌ریا ده‌ست له‌سینگ دان و فه‌رموو رێزلێنانی له عیاده‌كاندا به‌داڕشتنێك نانوسرێت وه‌كو ئه‌وه وایه وه‌زیر سه‌ردانی پزیشكی كردبێت نرخ و به‌های هه‌ڵده‌ستێت , ده‌رمانی به‌ده‌رزه‌ن بۆ ده‌نووسێت و فه‌حسیش به رسته‌ی موره‌كه‌ب وه‌كو بڵێی عیاده‌و ده‌ررمانخانه‌كه خێر خوازیه به‌لاَم به‌سته‌زمانه خۆی نابینێته‌وه گیرفانی به‌تاڵده‌كرێ و داده‌كوترێت ره‌نجی ساڵێكی ئه‌كات به گه‌رووی ئاشه ، پزیشكی ده‌رمانساز به‌به‌هانه‌ی كوالیتی و شه‌ریكه‌و باشی ده‌رمان نه‌خۆش په‌ك ده‌خه‌ن به‌هه‌ردوكیان عانه‌ێك له‌گیرفانی هاولاتی هه‌ژار ناهێڵن , دوای ته‌وابوونی ده‌رمانیش به‌بیانووی به‌هانه‌ی سوود بین له ده‌رمان هه‌رچیێكی په‌یدای كردووه خه‌رجی بكات سه‌ردانی بكاته‌وه ، كارمه‌ندی ته‌ندروستیش خۆی كردووه‌ته ئاوی حه‌یات هه‌مووشتێك ده‌كات له راچێت نووسین و فه‌حس و ده‌رمان پێدان هه‌ر له‌لای خۆی ه‌كو بڵی پسپۆری هه‌رسێ بواره‌كه‌یه ، ئه‌مه‌یه حاڵی گه‌له‌كه‌مان كه كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی لێك جیانه‌كراوه‌ته‌وه وسه‌ندیكاكانیش بۆخزمه‌تی خۆیانن نه‌وه‌كو نه‌خۆش ئه‌وه‌ی غایبه له‌م ژینگه‌یه‌دا یاسایه ئه‌گینا ئه‌م وولاَته بۆ وایه ، خۆ هۆرجون یاسای نه‌خوێندبوو به‌لام پزیشك بوو وه‌ئه‌گه‌ر له‌وولاَتی ئێمه نه‌خۆش ناڵه‌و نركه‌ی بگاته ئاسمان له‌تاو هه‌ژاری و نه‌داری بێ پاره‌ی و نه‌بوونی ده‌رمان و نه‌بوونی پاره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله‌و دڵ و ..هتد كام دكتۆره‌و ته‌ندروستكاره داهاتی رۆژێكیان بۆئه‌مانه ته‌رخان كردووه وه ئه‌گه‌ر خۆیان یا كه‌سێكیان نه‌خۆش بێت ده‌یبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وولاَت به‌سه‌ر سه‌ری هه‌ژاره‌كان ده‌فڕن و ده‌گه‌رێنه‌وه ، ئه‌رێ وه‌ختی ئه‌وه‌نیه سێكوچكه‌ی (پزیشكی عام و پزیشكی ده‌رمانسازو كارمه‌ندی ته‌ندروستی ) كاریان به‌یاسا رێك بخرێت نه‌وه‌كو كاریان به سه‌ندیكاو هه‌یمه‌نه‌و زۆرینه بێت به‌ڵكو با زانست پێوه‌ر بێت و باته‌نها كه‌رتێك هه‌ڵبژێرێت بۆكاركردن نه‌وه‌كو هه‌ردوكیان قۆرغ بكه‌ن و حكومه‌تیش كۆیله‌بێت وهۆرجۆن ده‌ڵێت با وویژدان حه‌كه‌م بێت له‌گه‌ڵ ژان وژواری گه‌ل و هه‌ژاران بن دوای خۆتان ڤێلاو مونیكا نرخی چیه ئه‌گه‌ر دراوسێ و گه‌لت هه‌ژارو نه‌خۆش بێت.
نووسینی :جه‌عفه‌ر سه‌روكانی
ناونیشان: یاریده‌ده‌ری ته‌ندروستی ، په‌یامنێرو نوسه‌ر، موالید:1975ز
نوێترین نوسینەکانی جعفر فاضل
-
جعفر فاضل
12/10/2020
-
جعفر فاضل
21/09/2020
-
جعفر فاضل
13/09/2020
-
جعفر فاضل
26/03/2020
-
جعفر فاضل
03/10/2019
-
جعفر فاضل
17/07/2019