چـۆن حکومی حیزبـۆڵـەی سیاسی بگۆڕین بـۆ حکومی هاوڵاتی بوون؟
وتار/
28/03/2018
748 جار بینراوە
بـــەختیار محمود
چـۆن حکومی حیزبـۆڵـەی سیاسی بگۆڕین بـۆ حکومی هاوڵاتی بوون؟
دوای چارەکە سەدەیەک زیاتر حکومی کارتۆنی لە هەرێمی کوردستان ، نەیانتوانی حکومی هاوڵاتی بوون بخاتە سەر پێی خۆی ، کـــە تێیدا هاوڵاتی سەنتەری بڕیار بێ ، بگرە ئەم دەسەڵاتە بێ باکە گوێ بە هیچ بەهایەکی ئەم نشتیمانە نادا ، لە ژێرناوی پیرۆزی خاکدا چۆن ڕۆڵەکانی ئەم نشتیمانەیان فریوو دا !
پرسیاری جدی دروست دەبێ؟
ئێستا چارەنووسی کەرکوک و شەنگال و ناوچەکانی تر لە کوێ یە؟
کێ وای بەسەر ئەم میلەتە هێنا؟
پێگەو ڕۆڵی کورد لە ناوچەکە چی لێهات؟
لــــە ڕاستی دا ئەمە وێنایەکی ڕوونی داڕمـــانی حکومی حیزبۆڵـــەی سیاسی یە ،وەڵامی ئەرێنی لای هاو نشتیمانیان بوونی هەیە ، لــەم هەرێمە حیزبــۆڵـــەی سیاسی دەستی گرتــــووە بــە ســـەر ئــــــاڕاستەی حکومڕانی و قۆرغ کردنی داهــــاتی گشتی ، ئـەمەش لە ڕێگەی چەند گرووپێکی زۆرداری سیاسی یەوە ، ئامانجی سەرەکییان لە ناو بردنی ئیرادەی خەڵک بووە ، لێکەوتی ئەم حکومە کارتۆنی یە بە شکست شکایەوە.
لەم کاتە دا زەمینەی سیاسی لە بارە بۆ گۆڕینی حکومەتی حیزبۆڵەی سیاسی بۆ حکومی هاوڵاتی بوون ، هەر ئەمەش وای کردووە خەڵکی کوردستان بە ڕادەیەکی بـــاش ئامادەییان تێدابێت بۆ بنیاد نانەوەی ژێر خانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە کوردستان .
بۆیە پێویستە بە فۆڕمێکی نوێ پایەکانی حکوم ڕانی لە کوردستان بنیاد نرێتەوە ، بە هێنانـــە پێشەوەی کەسانی عەقڵمەندی سیاسی و ، ڕۆشن فکری ئیداری و ئەکادیمی.
گۆڕانی حکومی حیزبۆڵەی سیاسی لە کوردستان پێویستی بە پلانی نوێ و، فەلسەفەی حکوم ڕانی تەندروست هەیە .
لەم قۆناغەدا پێویستە نوسەران و ڕۆشنبیران و قــەڵەم بە دەستانی ڕاستەقینە ، ڕۆڵی مەیدانی بگێڕن ، بەرامبەر ئەو قەڵەمە لارو نوک شکاو و بە کرێگیراوانەی ، کە عەقڵیان ، بەدەست کەسانی تری بەرژەوەندی خوازەوەیە ، هەمیشە لەسەنگەری دژی ئیرادەی خەڵکی کوردستان چەواشە کارانە وتاف دەکێشن بۆ شێواندنی ڕاستی یەکانی نێو کۆمەڵگە.
بـــەختیار محمود.
نوێترین نوسینەکانی بـــەختیار محمود
-
بـــەختیار محمود
11/10/2020
-
بـــەختیار محمود
18/08/2020
-
بـــەختیار محمود
02/07/2020
-
بـــەختیار محمود
08/05/2020
-
بـــەختیار محمود
02/04/2020
-
بـــەختیار محمود
20/03/2020