لە دوکانی مریشك فرۆشەکان چی باسە ؟!

وتار/ 24/03/2018 2115 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

لە دوکانی مریشك فرۆشەکان چی باسە ؟!

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ڕێم کەوتە دوکانێکی مریشك فرۆشتن لە گەرەکی یەکێ لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی ، ئەوەی لە ناو شوێنی مریشك فرۆشتنەکەدا بەدیم کرد هیچ مەرجێکی تەندروستی لە ناوئەو شوێنەدا نەبووکەمریشکی تێدا دەفرۆشرا بەردەم ژورێکی میوانی خانوویەك بوو بەسەدان مریشکی تێدا قەتس کرابوو بەزیندووی مناڵیش خاوەن ماڵیش هاتوو چۆی بوو بەناویدا ، بینیم ترازوی کێشانی مرشکەکەشی تەواو  چڵك و پیسی دایپۆشی بوو گومانی زۆرم هەبوو لە خوێندنەوەی ترازووەکەی ، مێش و مەگەزێکی زۆری لەخۆی خرکردبوو دەتووت شارە زەردەواڵەیە
چەقۆکانیشی ژەنگاوی بوو ، بەهەرحاڵ سەرتان نەئێشێنم سێ مریشکم کڕی و هاتمەوە بەرەو ماڵەوە بەڵام لە ئەوەی جێی سەرسورمان بوو مڕیشکەمان دەرهێنا لە عەلاگەکان چیمان دی
مریشکەی داماو دەتووت لە ناو ئەمنی عامەی ساڵی هەشتاکانی بغداد تەعزیب درابوو دەست و قاچ و سنگیان هەمووی شینەوەبوو بوو ، منیش قیروسیام کرد لە پارەکەو سەرجەمی گۆشتی مرشکەکانم فرێدا ........
بەڵام ئەوەی لێرەدا پێویستە بیڵێین بۆچی حکومەت لە مەرجی تەندروستی دوکانی مریشکەکان ناکۆڵێتەوە ؟؟؟!!!!!!
ئەگەر ئینەیەکی لەپشتەوە نی یە ، کەواتە هاوڕێیان ئێوەش باوەکو منتان ل بەسەر نەیەت لە پێشدا کەچونە دوکانی مریشك فرۆشتن بچن یەکەم جار سەیری کێشانەکەی بکەن بزانن تەواوە یان نا ، ئینجا بەخاوەنی دوکانی مریشکەکە بڵێن مریشکی نەخۆشمان ناوێت ، تادەتوانیت خۆت مریشکەکان هەڵبژێرە چونکە خاوەن دوکان دەیەوێت جارێ مریشکە نەخۆشەکانی بڕوات ، بەلایشیەوە بووەستە هەتا پاکی دەکات چونکە خۆتی بەلاوە نەبیت جوان پاکی ناکات .......
کەواتە لەکۆتایدا پێتان دەڵێم هەردوکانی مرشك فرۆشەکان مابوو گەندەڵی تێ بکەوێت ئەویش تێی کەوت

لەگەڵ هیوای سەرکەوتنم بۆ هەموو لایەك

 مامۆستا ئاوات قەرەداغی
سلێمانی

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌