سەرکردەکانی کورد و درۆ

وتار/ 17/03/2018 1182 جار بینراوە

هوشیار جەمال

سەرکردەکانی کورد و درۆ
هۆشیار جەمال
کەم رۆژ هەیە گوێبیستی ئەم وتەیە نەبیت، کەدەڵێت سیاسەت هەمووی درۆیە،یاخود سیاسیەکان زۆربەیان درۆدەکەن، پرۆفیسۆرجۆن جەی میرشەمیر لە کتێبی بۆچی سەرکردەکان درۆدەکەن،دەڵێت"سیاسەتمەدارەکان درۆناکەن بەڵام لەوتنی ڕاستیدا ڕەزیلی دەکەن.
کتێبەکەی پرۆفیسۆرجۆندا درۆی سەرکردەکانی جیهان ڕوون دەکاتەوە،کەبەشیکیان لە پێناو بەرژەوەندی هاونیشیمانیانی وڵایەکەیاندا درۆیان کردوە،کەلەکاتەجیاوازەکاندا،ئەگەرچی درۆ کردەیەکی بێزراوە لەهەموو ئاین و ئایدۆلۆجیاداو کۆمەڵگاو کلتورێکدا.
بەڵام ئەوەی بۆمن گرنگە درۆی سەرکردەکانی وکوردە لە قۆناغی شاخ وشاریشدا کەتەنها حکومڕانی شاریان زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە.
سەرکردە سیاسیەکانی کورد کەلەشاغ بوون بە لێدانی دەهۆڵی ڕۆشنبیری وخەبات کردن لە پێناو ئازادی ودادپەروەریدا گوێی هەمووانیان کەڕکردبوو،هەتا لە شاخ بوون لە چاوی قەڵەم بە دەستانەوە وەک بناغەدانەری یۆنانی کۆن،شارەزای قوتابخانە فەلسەفیەکان دەبینران،
بەڵام کە هاتنە شاخەو بوون بە دەسەڵاتدار یەکەم چینی کۆمەلگا کە کەوتە تیرۆکردنو ئیهانە کردنی ڕۆشنبیران وشاعیران کورد بوون کە دەبوویان وەک حیزب بیربکەنەوە یان شوێنێک نامێنێ بۆ ژیان کردن بۆیان. دوای ئەوایش درۆیەکی تریان کە شفبوو کەئازادی بوو بۆتاکەکان کە هەرهاوڵاتیەک ئینتمای بۆحیزب نە بووبێت بە چەندین شیوە بێبەش دەکرێ لە داهاتی ئەم هەرێمە، لەدوای ئەوانیش درۆی  دادپەروەری دێت سەرکردایەتی کورد نەک نەیتوانی دادپەروەبێت بە ڵکو لەگەڵ گەیشت بەشاردەم و دەزگا حکومیەکانی تاڵان کرد و ئاودیوی سنورەکانیان کرد.
یەکێکی تر لە درۆکانی سەرکردەکانی کورد دروستکردنی دوژمنی وەهمی بووە کە زۆر بێشەرمانە ئیشیان لەسەر ئەم درۆیە کردوە،بەتایبەت لەکاتێکدا کە دەنگی ناڕازی بەرزۆتەوە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان،خێراچەندین درۆی گەورەیان کردوە،و دەیان دوژمنی ناوخۆ ودەرەکیان دروست کردوە.
هەروەها لەڕێگای درۆکردنەوە هەردەم ئیشیان لە سەردروستکردنی ترس کردوە لە دڵ ودەرونی هاونیشتمانیدا،کە خۆیان واوێناکردوە ئەوان نەبن ئەزموونەکەمان لەدەست دەچێت و هەموو گەلی کورد لەناودەچێت.
 سەرکردەکانی کورد لەکاتی ڕوودانی جەنگیشدا هەردەم درۆکانیان ئامادەبووە،ئەو هێزانەی لەبەردەستیان دابووە وەک هێزێکی تۆکمە لە ڕووی چەک وپێداویستی جەنگی و مادە ولایەنی مەعنەوەی وێناکردوە ،بەڵام لە سەر ئەرزی واقع پێچەوانەکەی ڕاستبووە،ئەزمووی شەری داعش ئەم ئەفسانەیەی پوچەڵ کردەوە کاتێک کە ئەگەر ئەمریکاو زلێزەکان نە بوونایە،لە چەند سەعاتیکدا هەموو کوردستان بەدوای یەکدادەکەوت.
سەرکردە شۆرشگێرەکانی دوێنی و مشەخۆرەکانی ئەمرۆی سەرجەستەی تاک بەتاکی کورد لە ڕیگای سەدان دەزگای ڕاگەیاندەوە و بەهاوکاری بە شێکی زۆری ڕۆشنبیر وڕوناکبیران ،پیاوانی ئاینی و ڕۆژنامەنوسان،وە هەردەم پاکانە بۆدرۆی سەرکردەکانی کورد دەکەن،و هۆکارێکی سەرەکین بۆ مانەوەی ئەم چەند کەسە لە حکومڕانیدا.
گەرسەرکردەکانی جیهان بە شێک لە درۆکانیان لە پێناوگەلەکەیاندابێت،ئەوا هەمووفەرهەنگی سیاسی و ڕاگەیاندنی کوردی بگەرێت،درۆیەک نادۆزیتەوە لە بەرژەوەندی خەڵکدا کردبێتیان،بە ڵکو هەمووی لەپێناو بەرژەوەندی خێڵ و حیزبەکانیاندا بووە، بۆیە ئەو وتەیەی کەدەڵێت"پێوستە لە تەنیشت هەرسیاسیەکەوە دارێک بنێژرێت بۆ سیاسی وسەرکردەکانی کورد زۆر گونجاوە.
دواجار سەرکردایەی کورد بە درۆکانیان ئاسمان و زەوی کوردستانیان فرۆشت و سەرجەم ئەوداهاتانەی کە لەسەر زەوی و ژێرزەوی کوردستان هەیە فرۆشیان و کارەسات ئەوەیە لە پاش ئەو هەموو درۆیە و ئەو کارەسات وفرۆشتنی هەمووکوردستان،کەسانێک هەبن بەرگریان لێبکەن و شەڕیان لە پێناودا بکەن!؟

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌