کورد هەردابەشکرا یان ؟
وتار/
17/03/2018
571 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
کورد هەردابەشکرا یان ؟
ڕۆژنامەنوس : کەمال ئەسکەندەر
دوای ڕێککەوتننامەشومەکەی سایکس بیکۆ لەسەرەتای سەدەی ڕابردوو
کە لەئەنجامدا کوردستانی بەسەر چوار ووڵاتی فارس و تورک و عەرەب دابەشکرد ، بەمەش
کورد لە نەخشەی ووڵاتان و نەخشەی سیاسی و بەرژەوەندی زلهێزان سەنگی پێنەدرا ، بەڵکو
لەچەند قۆناغێکدا کراوە بەپارسەنگ بۆ قوڕس کردنی سەنگی بەرژەوەندیەکانی ووڵاتانی
زلهێز و ووڵاتانی دراوسێ ، هەروەها سەرکردایەتی سیاسی و دەسەڵاتدارانی کورد لە چەند
وێستگەیەکدا هۆکاربون بۆ شکست و کارەساتەکان ، ئایا دوای ڕێککەوتنامەکەی سایکس بیکۆ
گەلی کورد هەر دابەشکرا یان نەخێر خاکی چوارپارچەکراوی کوردستان بوو بەسفرەی بەرژەوەندی
ووڵاتان و خەڵکەکەی کرا بەقوربانی .
کارەساتەکانی سەد ساڵی ڕابردوی سەر کورد لە بیرناکرێن لە
تەعریب و ڕاگواستن و ئەنفال وکیمیاباران و دەربەدەری و جینۆساید و وێرانکردن و
کاولکاری و دەیانی تر ، لەهەموو کارەساتەکانیش دا دووشت بونیان هەبوە یەکەمیان پەرتەوازەیی
میللەتی کورد بەهۆکاری زۆری حزب وبێ باکی سەرکردە سیاسیەکان ٬ لەگەڵ ئەوەش دا دەکرێ بپرسین بۆچی هەردەم دەبێ کورد ببێ بە تەقێنەری تەڵە
و بۆمبەتەوقیت کراوەکانی بەرژەوەندی ووڵاتان ؟ ئایا سەرکردەسیاسیە دەسەڵاتدارەکان
لێی نازانن یان چی ؟
دووەمیشیان بێ دەنگی نەتەوەیەکگرتوەکان و ڕێکخراوەکانی
مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی جیهان و ووڵاتان و
نەتەوە جیاوازەکان بەعەرەب وتورک و فارس لەهەمبەر ستەمەکانی سەر کورد ، بەڵکو زۆرجار لەلایەن ئەم سێ نەتەوەیە ستەمەکان
بەرامبەر کورد کراون.
ئەوەی ئێستا تورکیا بەرامبەر بە عەفرین دەیکات ئەگەر بەرامبەر
ووڵاتێکی غەیرە کورد بوایە ، لەئەوروپا یان لەووڵاتێکی عەرەبی چی ڕووی دەدا ؟ بێگومان
ڕۆژانە دەیان چالاکی جیاواز لەخۆپیشاندان و گردبونەوە و بەیاننامەی ئیدانەئامێز
شاشەی راگەیاندنەکانی پڕدەکڕد.
لێرەدا چەند پرسیارێکی جددی لەدایک دەبن ، بۆچی لەبەرامبەر
کارەساتەکانی سەر گەلی کورد ، جیهانی عەرەبی و ئەوڕوپی هەموو کات بێ دەنگە ؟
مەگەر هیچ جیاوازیەک لەنێوان منداڵانی ژێر بینا ڕوخاوەکانی غەززەو بۆرماو عەفرین هەیە؟
بۆچی تورکیا بۆ ئەمان کەشتی و فڕۆکەی پڕلەهاوکاری مرۆیی بەڕێدەخات ؟ ئەی بۆچی ژن و
منداڵانی عەفرین خەڵکانی خوێن دەکرێن بە فڕۆکەکانی تورکیا ؟
لەکۆتایی دا هەریەک لەم پرسیارانە و چەندین پرسیاری تر زەنگێکە
بۆ ئێمەی کورد بەتایبەت سەرکردە سیاسیەکان ، تاچیتر قەبووڵی نەکەین ببین بەپارسەنگ
بۆ کلتورێکی بۆیەکراو بەئایین ، هەروەک پێویستە هەموومان لەوە تێبگەین چیتر حزبەکان
دۆزی کورد و کێشەکانی میللەتی کورد تێکەڵ بەئایین و فیکری چەپی مارکسی و دروشمە بریقەدارەکانی
ووڵاتانی ڕۆژئاوا نەکەن ، چونکە دواجار
خاک و میللەت دەبن بەقوربانی بەبێ دەستخستنی هیچ دەستکەوتێکی نەتەوەیی بۆ گەلەکەمان.
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018