پرسی كورد له‌ڕابردوو و ئێستادا چی بۆ داهاتوو بكه‌ین؟
وتار/
12/03/2018
635 جار بینراوە
هێدی هه‌ولێری
پرسی كورد له‌ڕابردوو و ئێستادا
چی بۆ داهاتوو بكه‌ین؟
هێدی هه‌ولێری
دوای تێپه‌ڕاندنی دۆخێك هه‌ر
له‌شۆڕش و پاشانیش ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌وكاته‌ی عێراق و دوایی سه‌ركه‌وتن و
پاشان شكست و نسكۆیه‌كه‌ی 1975 و دوایی جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك حزب و كه‌سایه‌تی و
دووركه‌وتنه‌وه‌و پارچه پارچه‌بوونی شۆڕش. هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی
كرا تا ئاستێك جێ ده‌ستی له‌گۆڕه‌پانی سیاسی و داننان به مافی ڕه‌وای گه‌لی كورد
نراو كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتنی سیاسیی و مه‌عنه‌وی به‌ده‌ستهێنا ، كه تائێستاش ئاسه‌واره‌كه‌ی
دیاربوو وه‌ك ئۆتۆنۆمی بۆ كورد‌و زمانی كوردی به‌فه‌رمی ناسێنراو سنووری كوردستان
به سێ پارێزگایه‌وه دیاری كرا، به‌ڵام هه‌رده‌م له‌هه‌موو شۆڕشه‌كانی تری كورده‌وه
دیارده‌و پاشكۆیه‌تی و خێڵه‌كی زۆرجار ڕێگربوون له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی ئامانجه‌كانی
و ئه‌و ده‌رفه‌ته خوا پێداوانه‌ی ڕه‌خساون و كاری جددی له‌سه‌ر نه‌كراوه له‌هه‌مان
كاتیش‌دا ڕێی بۆ كۆمه‌ڵێك ناكۆكی ناوخۆیی سه‌ركرده‌كانی خۆشكردووه له‌به‌رئه‌وه كێشه‌كانی
كورد تائێستاش ئه‌وه‌نده‌ی له‌ناوخۆیدا چه‌كه‌ره‌ی كردووه‌و نه‌گه‌یشتووه‌ته ڕێچكه‌یه‌ك
بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ڕه‌نگه دوژمن نه‌یتوانیووه، یان
په‌ی پێ نه‌بردووه. ئێستا پاش 48 ساڵ له‌ڕێككه‌وتنی 11 ی ئازاری 1970 كورد به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك سیاسیی
ده‌ناڵێنێت، كه نه‌یانتوانیووه كورد‌و ستراتیژیه‌تی بگه‌یه‌ننه كه‌ناری ئارامی و
به‌ئامانجێكی ڕوونی بگه‌یه‌نن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی دیكه
ئه‌نجام دراون، به‌ڵام نه‌بوونه‌ته جێی متمانه‌ی هه‌ندێ كه‌سایه‌تی و خه‌ڵك به‌گشتی،
كه هه‌موو ئه‌و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینانه له‌كۆندا دیارده‌ی خێڵایه‌تیان زیندوو كردووه‌ته‌وه‌و
له‌ئێستاشدا حزب شوێنی خێڵایه‌تی كۆنی گرتوه‌ته‌وه، بۆیه له هه‌ر دانوستان و ڕووبه‌ڕوو
بوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر بۆ جێ به‌جێكردنی داواكارییه‌كان لایه‌نێكی
تر له‌و دیووه‌وه دانوستانی جیا‌و داواكاریی جیای هه‌یه‌و كۆی هه‌موو داواكانی
كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵك به‌گشتی به‌ولاوه ده‌نرێن و كه‌سێتی و حزبێتی ده‌بێته
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ردا. ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌ره‌تاكانی شۆڕشی ئه‌یلول 1961-1970 دا بكه‌ین وه‌ك مێژوونووسی
گه‌ڕیده (كرێس كۆچێرا) له‌په‌رته‌كه‌كه‌یدا باسی ده‌كات (كورد....له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌و
بیسته‌مدا) ده‌ڵێت: هێشتا هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول یه‌كێكه له‌نهێنیه هه‌ره
گه‌وره‌كانی بزاڤی ڕزگاریی خوازی گه‌لی كورد. له‌گه‌ڵ دواندنی هه‌ر كاره‌كته‌رێكی شۆڕش كۆمه‌ڵێك خوێندنه‌وه‌ی دیكه بۆ شۆڕش
ده‌كرێت و پاشانیش كاره‌كته‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌رده‌كه‌وتن جیا له‌وه‌ی
ئێستا باس ده‌كرێن. خاڵی گرینگی ئه‌و باسه له‌وه‌وه هات كێشه‌ی كورد دوای نزیكه‌ی نیو سه‌ده
به‌كوێ گه‌یشت و چۆن به‌و ده‌ره‌نجامه نه‌خوازراوه‌ی ئێستا گه‌یشت؟ چ پاڵنه‌رێكی
ده‌ره‌كی هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی كورد نه‌گات به ئامانجه‌كانی خۆی؟ یان باشتره ئه‌و
پرسیاره‌ش بكه‌ین ئایا له‌كاتی هه‌ر شكستهێنانی شۆڕش و ڕأپه‌ڕینێكدا بۆچی هه‌ر
دوژمن تۆمه‌تبار بكه‌ین؟ ئه‌ی باڵ باڵێن و دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی له‌سه‌ر پاره‌و
داهات و كورسی هۆكارنین؟ قۆناغی ئێستا پاش 27 ساڵ له‌ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991 كورد بوو به‌هه‌رێمێكی
نیمچه سه‌ربه‌خۆ و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بۆ خۆی دروستكرد، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی
وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد ده‌ستكه‌وته‌كان بوون به ده‌سه‌سیه‌ی حزبی و هیچ به‌هایه‌ك بۆ
مافه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و تاكی كورد نه‌مایه‌وه هه‌ر ئه‌وه نه‌بێت،
كه ببێته پاشكۆیه‌كی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدارو چه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ڵگرێت،
نه‌ك له‌پێناو خاك و نیشتمانه‌كه‌ی بێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا دبلۆماسیه‌تی كوردی به‌ره‌و
لاوازی چووه‌و ناتوانێت پارسه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ڕابگرێت ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ك
خزب پێشوازی ده‌كرێن و نه‌بوونه‌ته هێزێكی گه‌ییوو پێگه‌یشتوو له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا،
ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌بینرێت وڵاتانی زلهێز بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ڕه‌نگه سه‌ركرده‌كانی
كورد دڵخۆش بكه‌ن و به‌جۆرێك سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه‌كانیان بكه‌نه
هه‌وێنی گفتوگۆكانیان و سه‌ركرده‌كان ده‌ستخه‌ڕۆ بكه‌ن. قۆناعێكی دیكه‌ی كورد به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی...... ئه‌ویش ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام
حوسێن بوو له 9-4-2003، كه دوای 21 ڕۆژ ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی
به‌عس هات و په‌یكه‌ری سه‌رۆكی دیكتاتۆری پێشووی عێراق ڕووخێنرا، كه شه‌ڕه‌كه له‌ژێر
ناوی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوو وڵاتی به‌ریتانیاو ئوسترالیا
هاوكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا بوون له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی
واشنتۆن له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی. لێره‌دا كورد زۆر به‌گوڕتینه‌وه به‌ره‌و ڕووی عێراقی نوێ هه‌نگاوی نا له‌دوایدا
هه‌ر له‌ژێر ئه‌و ناوه‌وه سه‌ری داخوازییه‌كانی كوردی خوارد‌و به‌وته‌ی خۆیان بۆئه‌وه‌ی
مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ربكه‌ن و هێزی كورد له‌عێراقی دوای ڕژێم به‌هێز بێت، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی كورد ده‌یویست جیابوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان له‌مێزی گفتوگۆدا داوایان
كردبوو، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سنووری خاكی كوردستان و نه‌وت و سامانی وڵات و ڕێژی
دانانی بودجه‌و جیابوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پۆستی حزبی له‌وێ بۆ سه‌رانی حزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كان مسۆگه‌ر كرابوو ئه‌وه‌ی مابوویه‌وه
بۆ جێ به‌جێكردنی له‌ته‌واوی
كابینه‌كانی حكومه‌تی عێراقی دوای ڕژێم هیچی بۆ میلله‌ت نه‌بوو، به‌ڵكو حزب لێی
سوودمه‌ندبوون. پاشان كورد له‌ناوخۆیدا كه‌وتنه سه‌رسه‌رانێی یه‌كترو به‌هۆی ڕووداوه‌كانی
19 ی ئاب و، دواتر 12 ئۆكتۆبه‌ری 2105 له‌بازگه‌ی پردێ ڕێگری له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان كرا، ئيدى په‌یوه‌ندیه ناوخۆییه‌كانیش پچڕان و دۆخه‌كه به‌مردوویی مایه‌وه. ئێستاش
پاش ئه‌وه‌ی كورد له‌زۆر به‌ڵێنی عێراق تووشی بێزاری و مه‌له‌لی سیاسیی هات و نه‌یتوانی
قۆناعێكی تازه له‌گه‌ڵ سه‌رانی به‌غدا ده‌ست پێ بكات و داخوازیه‌كانی ئه‌وان جێ
به‌جێ به‌كات به‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان و ڕاده‌ستی به‌غدا بكات
له‌به‌رامبه‌ر ناردنی ڕێژه‌ی بودجه‌ی له 17% ی بودجه‌ی عێراق، بۆیه به نه‌شاره‌زاییه‌وه
كه مه‌به‌ستی عێراق ئه‌وه‌بوو كورد ئه‌وكاره بكات ئه‌ویش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم
بوو له 25-9-2017، كه سه‌رانی وڵاتانی دۆست (كه به‌رپرسانی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار
پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تابوون به‌و ناوه) پشتیان له‌كورد كرد‌و داوایان كرد ڕیفراندۆم ئه‌نجام
نه‌درێت، كه به‌ڕاستی بووه نه‌گبه‌تی بۆ كورد‌و ته‌واوی هاوڵاتیان، به‌ڵام كاتێك
ئه‌نجامدرا، ئیدی كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ست ده‌رچوو، كلتووری خیانه‌ت و پشت تێكردن و به‌خشینه‌وه‌ی
تۆمه‌ت له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكرد، كه هه‌ردوولا له‌هه‌رێمی
كوردستاندا به‌رپرسیاربوون( له‌ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردووش‌دا ئه‌زمونێكی تاڵ له‌سه‌ر
ئه‌و یه‌كتر تۆمه‌تبار كردنه هه‌یه)، كاتێك كه‌ركوك و زۆربه‌ی خاكی داگیركراو،
كه سه‌ردمێك بوو له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمدا بوون... كه‌وته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتدارانی
به‌غدا، كه گه‌مژه‌یی سه‌رانی كورد به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو ململانێكردن له‌گه‌ڵ
هێزه ناوخۆییه‌كانيش سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، بۆیه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی قه‌یرانێك
هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه هه‌م سیاسی بێت بۆ سه‌رانی سیاسی و ڕایی نه‌كردنی
كاروباری وڵات و بێسه‌روبه‌ری حكومه‌ت و گه‌نده‌ڵی له‌وپه‌ڕی لوتكه‌دا، هه‌میش داڕمانی
داب و نه‌ریته جوانه‌كانی كورده‌واری و سڕینه‌وه‌ی ئه‌خلاق له‌گه‌ڵ داڕمانێكی دیكه‌ی
سیاسه‌تی دارایی و ئابوریی و بێ بازاڕی و بێكاری و دۆخێكی چه‌قبه‌ستوی خولقاند، كه
ئیدی ڕاستبوونه‌وه‌ی مه‌حاڵ بێت له‌دۆخی ئێستای ده‌سه‌ڵاتدارێتی حكومه‌تی هه‌رێم و
ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی بووه‌ته دارده‌سته‌و ژێرپێخراوی حزبه‌كان، كه به‌ئاره‌زووی خۆیان
بینه‌و به‌رده‌ی پێده‌كه‌ن. قۆناغی ئێستای دوای ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌هۆی هه‌ڵه‌ی
كورد خۆیه‌وه سه‌ری په‌ڕۆی لێ به‌ستووه‌و ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه كێشه‌ی دیكه
هاتووه‌ته به‌رده‌م، ئه‌ویش كاتێك كورد به‌و هه‌موو قه‌یرانه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق بكات، كه به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ی كۆمسیۆن دیاری كردووه له 12-5-2018 كه
به‌بڕوای چاودێرانی سیاسیی هه‌ڵبژاردنێكی جیاوازتر ده‌بینن، چونكه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار كراوه‌ته‌وه‌و كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنیش گۆڕانكاری
به‌رچاوی تێداكراوه، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ده‌نگدان و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به‌ئه‌لیكترۆنی
ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌شێت زۆر جیاوازی دروست بكات له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
په‌رله‌مانی كوردستان كه ئه‌گه‌رێكی قوڕسه بتوانرێت پێش ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردنه كێشه
ناوخۆیی و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌زموونی
دوو هێزی ده‌سه‌ڵاتداری كورد له به‌غدا تاقیكراونه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ
هاوپه‌یمانه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ كورد ڕاستگۆ نه‌بوون، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه كورد قوڕسایی
وه‌ك ئێستای نه‌مێنێت و دیسان كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌نددا به هه‌ڵپه‌سێراوی
بمێننه‌وه.
چاره‌سه‌ر
له‌ئێستادا:- به‌و پێیه‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی
كورد له‌ئێستادا متمانه‌ی هه‌م لایه‌نه‌كان و هه‌میش خه‌ڵكیان له‌ده‌ستچووه‌و ئاسۆیه‌كی
ڕوون نابینرێت له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی ئه‌ماندا، به‌ڵام ده‌كرێت هێزو گروپی دیكه ببێته
به‌دیل بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایی به‌وانه‌وه نه‌به‌خشرێته‌وه‌و ئیسلامیه‌كان
وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر ده‌ربكه‌ونه‌وه‌و به‌سوودبینین له‌ئه‌زموونه دیاره‌كانی دنیا
و ڕه‌چاوكردنی دۆخی سیاسیی و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی بچنه‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانی
سیاسی عێراق و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌یان به‌دیدێكی تازه‌وه بۆ ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
و له هه‌رێمی كوردستانیش به‌دوای ئه‌و میكانیزمانه بگه‌ڕێن كه جه‌ماوه‌ریان لێ
دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌و ئیدی جارێكی دی جه‌ماوه‌ر ده‌نگی خۆی به‌و هێزه ئیسلامیه خۆڕسك
و ڕه‌سه‌نانه بداته‌وه بۆئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و نسكۆیه‌ی له‌ماوه‌ی سه‌ده‌كانی ڕابردوودا
ڕووبه‌ری شۆڕش و سه‌ركردایه‌تی سیاسیی بووه‌ته‌وه و په‌ندی لێوه‌ر نه‌گیراوه به‌سیاسه‌تێكی
ڕوون و ڕۆشنگه‌رایی ڕاست بكرێنه‌وه‌و ئاینده‌ی كورد له‌و چوارچێوه‌دا دابڕێژرێته‌وه،
كه بۆ ئێستای به‌گشتی پێویسته ئه‌ویش به‌دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌كی تازه‌یه بۆ ده‌ربازبوون
له قه‌یرانی سیاسیی و گه‌مارۆیه جۆربه‌جۆره‌كان.
نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری
-
هێدی هه‌ولێری
21/08/2021
-
هێدی هه‌ولێری
14/07/2021
-
هێدی هه‌ولێری
27/10/2020
-
هێدی هه‌ولێری
11/08/2020
-
هێدی هه‌ولێری
14/05/2020
-
هێدی هه‌ولێری
02/05/2020