با مردنەکەی نەوشێروان .. لەمردنەکەی تاڵەبانی و عەرەفات نەچێ...!!!

وتار/ 11/03/2018 1090 جار بینراوە

دڵشاد مه‌جید

با مردنەکەی نەوشێروان .. لەمردنەکەی تاڵەبانی و عەرەفات نەچێ...!!!


لێکچوونی چیرۆکەکانی دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی عەرەفات و تاڵەبانی و نەوشێروان لەلایەن
کەسوکاریان ..!!!


چیرۆکی یەکەم خێزانی عەرەفات......

کاتێک سوھا عەرەفات لە٢٩ئۆکتۆبەری ٢٠٠٤ مێردەکەی دەگوازرێتەوە نەخۆشخانەی ( بیرسی) لەفەرەنسا.. بەبیانووی تەندروستی خراپی یاسر عەرەفات نایەڵی ھیچ لێپسراو سەرکردەکانی رێکخراوی ئازادیخوازی فەلەستنی سەردانی بکا..
بەڵام بەچەند کاتژمێرێک پێش مردنی.. لەحاڵەتی بێ ھۆشیدا ڕێگا بە ( ئەحمەد قریع) ی سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین دەدا یاسر عەرەفات ببینێت.. ئەوە بوو یاسر عەرەفات لە ١١ نۆفمبەری ٢٠٠٤ کۆچی دواییکرد. ھۆکاری ئەم ڕێگا گرتنە لەسەرکردەکانی فەلەستنی بۆ دیتنی عەرەفات بۆ ئەو سەروەتەوسامانە زۆرە دەگەرێتەوە کەبەناوی یاسر عەرەفاتەوە بوو.. ئەو سەروەتەش لەلایەن خێزانەکەی تەماحی دەست بەسەر داگرتنی ھەبوو..

گۆڤاری فۆربز.. سەروەت وسامانی یاسر عەرەفاتی بە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار خەمڵاند بوو بە شەشەمین دەوڵەمەنترین سەرۆکانی جیھانی ھەژمارکرد بوو .. بەڵام سەرۆکی دەزگای مەساد شالۆم حەراری بە ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری مەزەندە دەکات..ھەموو فەلەستینیەکان باسی دووکەس دەکەن کەدەزانن سەروەت و سامانی عەرفات چەندەو کێ سەرپەرشتی دەکا.. ئەوانیش محمد ڕەشید ناوێکە کە راوێژکاری دارایی عەرەفات بوو دووەمیای سوھا عەرەفاتی خێزانی یاسر عەرفات بوو..

چیرۆکی دووەم خێزانی تاڵەبانی ....

لەکوردستانیش ئێمە بەجۆرە چیرۆکانە ئاشنایین .. چیرۆکی نەخۆش کەوتنی تاڵەبانی و پاڵ کەوتنەکەی لەنەخۆشخانەیەکی ئەڵمانی، و ڕێگەنەدانی ھێرۆخانی خێزانی بەدیتن و سەردانی کردنی سەرکردەو لپسراوەکانی یەکێتی بۆ لای تاڵەبانی ھەمان چیرۆکی سوھا عەرەفاتمان بەبیر دێنێتەوە .. ھەروەھا زانیاریش سەبارەت بەو سەروەت و سامانەی تاڵەبانیش .. دەڵێن تەنیا دوو کەس بە قەبارەو ژمارەی ئەو سەروەتە دەزانێ ..ئەوانیش دلێری سەید مەجیدو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدی خێزانی تاڵەبانیە..

چیرۆکی سێیەم کوڕەکانی نەوشێروان...

بەشایەدمانی خەڵێکی ئاگادار.. کورەکان و خزمەکانی نەوشێروان لەناو گۆران .. بەبیانووی تەندروستی خراپی کاک نەوشێروان نەیاھێشتوە خەڵێکی زۆر لەگۆران .. لەدوا ساتەکانی ژیانی بەتایبەتی ئەو دووڕۆژەی دوای ھاتنەوەی لەبەریتانیا و کۆچکردنی.. لەگردە بیبین.. ھەرچەندە لای ھەموو گۆرانخوازان و سەرکردەکانی گۆران مەعلوم و دیارە سەروت و سامانەکە چیە.. بەڵام دوای دوو ڕۆژ لەکۆچکردنی ( حەمە تۆفیق رەحیم) زاوای نەوشێروان دەستی دوو کورەکەی نەوشێروان دەگرێ و بەرەو مەحکەمە و تاپۆی سڵێمانی دەیانبا و ھەرچی سەرمایەی و ( الاموالی منقولەو غیر منقولە)ی نەوشێروان مستەفا ھەیە لەسەر ئەو دوو کورەکەی ( نما و چیا) تاپۆ دەکا..
...........

من لەھەرسێ چیرۆک چاوبڕین و تەماحی کەسوکار لەو سەروەت و سامانی ھەر سێ سەرکردەکە دەبینم.. کاتێ ئەم سەروەتە بەخوێن و ئارقەو شەونخونی ئەندامی حزب بەدەست ھاتووە.. بەکەمێک جیاوازی لەسەروەتەکەی نەوشێروان.. کەلەڕێگای گۆران نەبووە.. بەڵکو لەرێگای یەکێتی بوونی بووە..
جیاوازیەکی تری نەوشێروان ئەبوو ئەم سەروەت و سامانەی خستە خزمەت گۆران .. بەلام دوانەکەی تر لەحزبیان قاچاندۆتەوە....

ھەڵسەنگاندن و ڕاو بۆچونیش بۆ ئێوە جێ دەھێڵم..

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌