لەبارەی دوا گرێ بەستی نەوتی
وتار/
08/03/2018
468 جار بینراوە
دانا دارا
لەبارەی دوا گرێ بەستی نەوتی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای
ڕوسی (روز نەفت ) 2017
*دانا دارا حسین
لەخوارەوە سەرنجەكانم دەخەمە
ڕوو لەبارەی ئەم گرێ بەستەوە بەتایبەت لە ڕوی یاسایی و سیاسیەوە , وە خستنە ڕوی كەلێن
و ناتەواویەكانی پرسەكە , ئەمەو لەكاتێك دا خاڵەكانی ئەم گرێ بەستە بەهیچ شێوەیەك
دیار نییە .
1- مەلەفی ووزە بەتایبەت نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بەم یاسایانەی
خوارەوە ڕێك خراوە :
- دەستوری كۆماری عێراق ساڵی 2005
- یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان – عێراق
ژمارە 22ی ساڵی 2007
- یاسای وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان – عێراق ژمارە
21 ی ساڵی 2007
- یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازیەكان ژمارە 2 ی ساڵی
2015
2- لە ماددە 24ی یاسای نەوت و گازی هەرێم دەق نوس كراوە كە وەزیر بۆی
هەیە بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران گرێبەستی نەوت بۆ دۆزینەوە و پەرە پێدانی
ناوچەیەكی دیاریكراو ئەنجام بدات .
بەڵام لە بڕگەی دووەمی هەمان
ماددەدا ئەوە بەمەرج گیراوە كە گرێ بەستی نەوت پشت بە گرێ بەستی عقودی مشاركە یان
هەر گرێ بەستێكی دیكە ببەستێت .
3- بەپێی یاسای ناوبراو پێویستە سەرجەم گرێبەستەكان و ڕەزامەندی لەسەریان
لە ئەنجومەنی هەرێمی كە سەرۆك و جیگری ئەنجومەنی وەزیران و 3 وەزیر ئەندامن تیایدایە
بدرێن .
4- بەپێی یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم ژمارە 3ی ساڵی 1992ی
هەموار كراو , بەستنی ئەم گرێ بەستانە (ابرام العقود ) لە دەسەڵاتەكانی نییە , تەنانەت
لە ماددەی سیازدەیەم وەزیر سەبارەت بە سیاسەتی گشتی وەزارەتەكەی و هەر كاروبارێك لەبەرامبەر
پەرلەمانی كوردستاندا بەرپرسیارە .
5- لە ماددەی دوازدە بڕگەی چوارەم لە یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاتە
نەوتی و گازیەكان هاتوە : كە سندوقێك بۆ كۆكردنەوە و دابەشكردنی داهاتە نەوتیەكان
دادەمەزرێت و بەرپرسیاریەتی خۆی بەپێی ئەو پرەنسیپ و ستاندارانەی تایبەتن بە دەستپێشخەری
شەفافیەت ناسراو بە (EITI) پیادە بكات .
6- لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەموار
كراودا هیچ ئاماژەیەك بە ئەنجامدانی گرێبەست و پرسی لەو بارەیەوە نەكراوە , تەنها
ئاماژە بەیەكێك لە ئەرك و دەسەڵاتەكانی پەرلەمان كراوە كە چاودێریە لە سەر كارەكانی
حكومەت و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ڕونتر ئەو دەسەڵاتەی بە ئەندام داوە كە پرسیا یاخود
پرساندن ئەنجام بدات لەبەرامبەری وەزیردا بۆ هەرپرسێك.
تەنانەت بڕیاری ژمارە 1ی ساڵی
2005 ی پەرلەمان ئەو دەسەڵاتەی بە پەرلەمان داوە كە مەرجەعە بۆ سەرجەم پرسە چارەنوس
سازەكانی هەرێم كە یەكێكیان ئەنجام دانی گرێبەستی وەها گەورە و دەرەكییە .
7- ئەم گرێبەستە دوای دۆڕاندنی سكاڵاكان بە هۆی گرَ بەستەكان
و جێبەجێ نەكردنی پابەندیەكانی حكومەت لەبەرامبەر كۆمپانیای دانا غاز دا دێت , زیاتر
لە كارێكی ئاڵوگۆڕی پارە دەچێت .
8- كەس لە وەزیران و پەرلەمان و تەنانەت مەكتەبی سیاسی حزبەكانیش لە بەندەكانی
ئەم گرێبەستە ئاگادار نین .
9- حكومەتی ناوەند ئاگادار یاخود ڕەزامەند نییە لەسەر ئەم گرێبەستە , پێشنیار
دەكەم نادەستوری بونی ئەم گرێبەستە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوروژێنرێت .
نەوت پرسێكی فرە لایەنە , یاسایی
, سیاسی , ئابوری ... لەخۆدەگرێت , بۆچی ڕوسیا ئەمجارە كراوەتە لایەنی ڕێكەوتن , لەوانەیە
مەبەستیان فێڵ كردن بێت لە كۆمپانیا ڕوسیەكان , چونكە كۆمپانیا ڕۆژئاواییەكان زۆر
بە دوو دڵیەوە دێنە پێشەوە بۆ گرێ بەست .
10- ئایندەی عقدەكە وەستاوەتە سەر ناوەڕۆكەكەی , ئەگەر پرۆفیشناڵانە
نوسرابیت و ئەرك و كات و شوێنەكەی و كەمترێت لەزمەی یاسایی بۆ هەرێم تیادا بێت دەكرێت
گونجاوەی بۆ دانێیین .
ئەگەرچی ناكرێت ناوەڕۆكی
ووردی گرێ بەستی نەوت بدرێتە دەستی خەڵكی چونكە تایبەتمەندێتی كۆمپانیای نەوتی تیادایە
, بەڵام لانی كەم ساڵیك زیاتری دەوێت تا ئەنجامەكانی دەر بكەون .
11- گرێ بەستەكە زۆر (مغریە ) حكومەت زۆری پێخۆشە چونكە سیاسەتێكی ئابوری
دریژ خایەنی سەركەوتوی نییە , تەنانەت وەك باس دەكەن تەنازولاتی زۆری تیادا كراوە
بە ئامانجی پڕ كردنەوەی بۆشاییە داراییەكانە و بۆ كاتێكی كورتە .
*ڕاوێژكاری پەرلەمانی كوردستان
4/6/2017
نوێترین نوسینەکانی دانا دارا
-
دانا دارا
12/01/2021
-
دانا دارا
05/01/2021
-
دانا دارا
01/08/2018
-
دانا دارا
16/07/2018
-
دانا دارا
12/07/2018
-
دانا دارا
11/06/2018