میراتی نەوشێروان مستەفا لەنێوان رەوتی ڕادیکاڵ و محافزکاردا...

وتار/ 03/03/2018 1234 جار بینراوە

دڵشاد مه‌جید

میراتی نەوشێروان مستەفا لەنێوان رەوتی ڕادیکاڵ و محافزکاردا...
دڵشاد مه‌جید
........................................................
بۆ....گۆرانخوازەکان ئەگەر دژی بەبنەماڵەیی کردنی بزووتنەوەکەتی .. بڕۆن بڵێن نەوشێروان باوکی ئێمەش بوو.. میراتەکەشی بۆ ھەموومانە...ئەگەر باوکی بایۆلۆجی و فسیۆلۆجی ئێوە بێ.. ئەوا باوکی روحی ئێمەیە..
..................................................

- عوسمانی حاجی محمود لەرقی بێ دەسەڵاتی رێکخەری گشتی استقالە لە خانەی ڕاپەراندن دەدا؟

- کورەکانی نەوشێروان لەپشت پەردە کار بۆ دورستنکردنی رەوتێکی رادیکال بەناوی پەراوێزخستنی پیرەکان دەکەن...

- رێکخەری گشتی بێ دەسەڵاتە لەبەرامبەر کورەکانی نەوشێروان..

- قادری حاجی عەلی و شۆرش حاجی و عوسمان ی حاجی محمود بێ تاقەتن لەناڕۆشەنی خیتابی سیاسی گۆران...

- دکتۆر یوسف و عەلی حەمە ساڵح و عەدنان عوسما ن بەناوی ئەو ڕەوتە .. بەبێ ئاگاداری خانەی راپەراندن و قادری حاجی عەلی کۆبونەوەتە لەگەل ئەو کەسانەی لە نەوەی نوێ جیابوونەتەوە ...

- ھەوڵ بۆ کۆبوونەی جفات لە ئارادایە بەئامادەبوونی ئەندامانی خانەی ڕاپەراندن بۆ تاوتۆکردنی ھەڵسوکەوتەکانی کورەکانی نەوشێروان ..

ڕۆژی ٢/٢٤ عوسمانی حاجی محمود ئەندامی خانەی ڕاپەراندن دەست لەکارکشانەوەی خۆی بۆ سکرتێرەکەی عومەری سەید عەلی دەنێرێ.. و دەچێتەوە ماڵێ.. دواتر زۆربەی ئەندامانی جفات دەکەونە نێوەندگیری بەدرێژایی شەوی ٢/٢٥ لەگەل کاک عوسمان خەریک دەبن کە دەستلەکارکشانەوەکەی لەخانەی ڕاپەراندن ( نەک بزووتنەوەی گۆران) بکشێتەوە.. ئەوەبوو کاک عوسمان بەمەرج ووتویەتی تا کێشەی بەرێوەبردن و موڵکیەتی گردەکەو ( کەی ئێن ئێن ) و حەد دانان بۆ کورەکانی نەوشیروان یەکلایی نەکرێتەوە ناگەڕێتەوە کۆبوونەکانی خانەی ڕاپەراندن... وەبریار وابوو ڕۆژی ٢/٢٦ جفات و خانە پێکەوە کۆببنەوە.. بۆ تاوتۆکردنی ئەو گرفتانە.. بەڵام تا درەگانی شەو کۆبوونەوەی عەسمانی حاجی محمود لەگەڵ خانەی ڕاپەراند ن بەردەوام بوو..

عوسمان حاجی محمود پێی لەسەر ئەوە داگرتووە کە جفات کێشەی کورەکانی نەوشێروان یەکلای بکاتەوە نەک خانەی ڕاپەڕاندن..
کاک عوسمان دەست لەکارکێشانەوەکەی بۆ چۆنیەتی و باشکردن و بوونی بڕیارە.. نەک بۆ پۆست و کێشە و ململانێی شەخسی ..

• کاک عومەر توند و خاوەن بریار بێ لەبەرامبەر ھەڵسوکەوتەکانی کورەکانی نەوشیروان.

• نەک خەڵکانی سەربە کورەکانی نەوشێروان کاندید بکاو پشتگیریان بکا.

• مەسەلەی یەکلایکردنەوەی تاپۆی گردەکە.. ئەگەر کورەکانی نەوشێروان خۆیان بەخاوەن دەزانن.. ئێمە بچینە خوارەوەو لەناو شار بارەگا دابنێین.

• سنوور دانان بۆ دەست تێوەردانی کورەکانی نەوشێروان لە تەلەفزیۆنی ( کەی ئێن ئێن) کە عەقدیان بۆ ھیچ لەو کەسانە درێژ نەکردۆتەوە کەبۆنی قادرو عوسمان و عومەری لێ بێت..
....

رەوتی گەنجانی ڕادیکال دژ بە پیرەکان کێن...؟

ئێستا لەناو گۆڕان ڕەوتێک دروست بووە ناوی لەخۆی ناوە ڕەوتی ( رادیکال) کە ئامانجیان دەرپەراندنی پیرەکانە ( حرس القدیم) لە بریاری گۆران و سەرکردایەتی گۆران...
ئەم ڕەوەتە دکتۆر یوسف محمد و عەلی حەمە ساڵح و عەدنان عوسمان و ھوشیار عمر عەلی بە ڕێبەرایەتی و سەرپەرشتی کورەکانی نەوشێروان بەڕێوەی دەبەن..

سیانیان جگە لەھوشیاری ناوبراو بەبێ ئاگاداری عومەری سەید عەلی و قادری حاجی عەلی .. لەگەل ئەو کەسانەی لە نەوەی نوێ جیابوونەوەو لەژێر ناوی رێکخراوی ( بزافی گەل ) کاردەکەن.. وە ڕێگایان لێگرتبوون کە لەگەل ھەردوو سەرکردەی گۆران کۆببنەوە بەبیانووی ئەوەی ئەمانە ( ئەو پیرانە) گۆرانیان سەقەت کردووە .. ھەرچەندە بەگوتەی لیپسیراوی یەکیک لە ژووەکان.. ووتی کاک ( شۆرش حاجی ) منی ئاگادارکردۆتەوە لەو دانیشتنە..

ئەم جموجۆلانەی کورەکانی نەوشیروان ھۆکاری سەرەکی تورەبوونی زۆربەی سەرکردەکانی گۆرانە.. وەھەوەھا ھۆکارێکیشە کە ئەم خەڵکانە گلەیی لە ( عومەری سەید عەلی) بکەن بەحوکمی ئەوەی دەسەڵاتی رێکخەری ھەیە ھیچ سنوورێک بۆ کورەکانی نووشیروان دانانێ..

کاتێکیش پرسیار لەکورەکانی نەوشێروان ( چیاو نما) دەکەن.. بۆ وا دەکەن؟
- دەڵێن ئێوە وەک مامی ئێمەن و چی بڵێن ئێمە ئامادەین..
برادەرێک لەناو گۆران ووتی ئەم ھەڵسوکەوتەیان ھەروەک ھەلسوکەوتی کورەکانی تاڵەبانی دێتە بەرچاو.

شایانی باسە دوای دوو ڕۆژ لەکۆچکردنی نەوشیروان مستەفا.. ( حەمە تۆفیق رەحیم) بەبێ پرسی بزووتنەوەی گۆران کورەکانی نەوشێروان دەباتە محکمەو گردەکەیان بەھەموو شتەوە لەسەر تاپۆ دەکا...

لەلایەکی تر ئەم ڕەوتە ( رەوتی رادیکال) تەنیا کار بۆ خەڵکانی خۆیان دەکەن..دکتۆر یوسف داوای لە علی حەمە ساڵح کردووە لەھەڵمەتی ھەڵبژاردن پروپاگەندە بۆ سەرۆک لیستی گۆڕان لەدھۆک(ھەندرین ئەشرەف ئامێدی) بکات.. کە پاڵێوراو وکاندیدی دکتۆر یوسفە.. کاندیدەکانی ھەولێر ھەموویان لەلایەن قادری حاجی عەلی دانراوون.. بۆیە دەچێت لەدھۆک بۆ خەڵکی خۆیان بانگێشە دەکەن ..
....
دوا بریار وایە.. ئێستا جفات لەھەوڵی سازکردنی کۆبووەنەوەیەکە.. چەندین پرسیار ئاراستەی رێکخەری گشتی بکا.. بەحوکمی ئەوەی رێکخەری ئێستا ھاوڕێی ٤٠ ساڵەی نوشیروان مستەفا بووە.. کەئایا عومەری سید عەلی ھیچ بەڵگەو گفتووگۆی زارەکی نەوشێروانی لا ھەیە.. کە ئەو ووتبیەتی ئەو موڵکانەی ھەیە ھی گۆرانە یا ھی ماڵباتی نەوشێروانە؟
.......
#تێبینی ئەم نووسینە دوای زیاتر لە (١٠) ڕۆژ چاوەڕوانی و ووردبینی لەزانیاریەکان.. و پەیوەندیکردن و پیشاندانی بەچەند ھەڵسوراوێکی کاریگەری گۆران.. بۆئەوەی دووربێ لەتەشھیرو بوختان.. توانیم ئەمرۆ بیخەمە بەردەستی ئێوە...

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌