تیرەگەری و عەشیرەت گەری قێزەون و بێ ئەنجام

وتار/ 02/03/2018 980 جار بینراوە

جعفر فاضل

تیرەگەری و عەشیرەت گەری قێزەون و بێ ئەنجام
جعفر فاضل
تیرەگەری وخێڵگەری ئاكاری قێزەون یان نەخوێندەواری و ناڕۆشنبیری;چەند ساڵێكە لێرەو لەوێ ئاهەنگ ودیوانخانانه و حێل ومەڕاسیمی ودەعوەتنامە لە دەشت و دەر حاڵەتی تێپەڕاندووە لەڕاستی دا ئەمە لەهیچ بەدواداچوونێكی مێژووی نەبینراوە نە كاری ئەكادیمیانەیەو نەكلتوریە و بەڵكو;لەت لەت كردنی یەكریزی كۆمەڵایەتی و پێكەوە ژیانەو هیچ بنەماێكی زانستی وڕۆشنبیری نیە ئەم ڕەفتارە لەداعش مەترسیی دارترە بۆسەر كوردستان یان مەترسی وەكوحەشدی شەعبی ومەترسی توركیاو ئیران بۆسەر كوردستان هەیە ئەم دیاردەیەهێندە مەترسی دارە لە سەرپارچە پارچە كردنی گەل بۆ تیرەو هۆز و بەرەباب و هەتا ناوچەگەری لەجیاتی چاندنی سۆزو خۆشەویستی لەنێوان تاكەكان و خێزانەكان چاندنی بغزو قینە یە و فیوداڵێكەلەبەرامبەر ئەوانی ترو خۆی پێ گەورەترو كامڵترە بەرامبەر تیرەو هۆزی تر یان هاوكاری یارمەتیدانی یەكتر لەسەر بنەمای هێز وگردبوونەوە یان خراپ بەكارهێنانی پۆستی حكومەت یان ئیداری بۆ هۆزگەرای و تیرەگەری وخزم خزمێنی بەرە بابیەتی و تیرەگەری بەراستی لەواهاكلتورێك مڕۆڤ بەزەی بەم گەلە دێت ئەفرادی وای هەبێت چەند كەسێك یاری بەم خەڵكەوە بكەن

جنسیی خۆیان پێ جیابێت بەڵام مرۆڤی بێ بەها نزم و قەزەم واهادەڕوانێت عەقڵی ناسازە بە بوونەوەر بەو بێت جەنگڵستان و حوكمی دارستان بێت و ئەوان نامۆن بە شارستانی و مەدەنیەت مخابن لەجیاتی ئەوەی سەنتەری خۆشەویستی بۆ(كوردستان و نەتەوەی كورد) بێت كوردستان ئاو بیبات داگیركەر بیخوات و تراتێنی پێبكات و گرنگ نیە گرنگ لای ئەوان دیوانخان و تیرە سەلامەت بێت براگەورە سەلامەت بێت لەوەش خەتەرتر هەندێك خوێنەواری نەخوێنەوار لەم پرسە نەگریسەوە ئاڵا بن یان پێنوسیان یان زمانیان لەم خراپەكاریەدابێت مخابن دەیانەوێت وەكو وڵاتی ئیتریا هەر شەڕی هۆزگری و تەراتێن پەرەبسەنێت و وەكو سۆماڵ هەر بەدیار شەڕی تیرەگەرەیەوە بناڵێنین و نازانن ئێستا سەردەمی پۆست مۆدێرنەیەو لەلاێكی تریش دەبێت داواكاری گشتی وئاسایش و ئاسایشی نەتەوەی و حكومەت لێپرسنەوە لەم جۆرە كەسانە بكەن جونكە ئەم خوت خوتەو كەڵكەڵەیە لەتریاك و داعش و حەشد خراپترەو ویەكریزی كۆمەڵایەتی و سیاسی لەت دەكات و پێویستە ڕۆشنبیران وئەم دیاردەیە تحریم و تجریم ناشرین بكەن

مادام دەوڵەت بەئەركی خۆی هەڵناستێت مرۆڤی بەرز لەدڵان پایەدارو بەناوبانگ ومەشهوریەت بەخزمەت دەمێنێتەوە نەوەكو بەهۆز گەرای تیرەگەری كەسانی وەها هاودیدو وەگەڵكەوتوو وەكو بەفر دەتوێنەوە خەڵكانی ئاواها بێ ئەرزەش وبێ نرخ وبێ بەهاو كڵۆلن لەدڵاندا هەرچەندە خۆیان بەرزدەكەنەوە هێندە نزم دەبنەوە لەناو جەماوەرو بەرامبەر كۆمەڵگاجگەلەوەش خشم و تووڕەی خوا چەنددژی تەعەسوب وتیرەگەریە هەرەشەی نەچوونەبەهەشت دەكات باباێكی ئیماندار شتی وادەكات نابێ بیكات گەلۆ ; قەزەمەكان وخۆ بەكەم زانەكانن بەدوای شتی وا دەگڕێن تەعویزی حاڵی شێواویان بەمە بكەنەوە بەڵام دەستیان لەكراس دێتەدەر ، ئیتر بائەم كلتوورە تێپەرێنین هەموومان سەنتەری خۆشەویستمان كوردستان بێت و نەفرەت لەتیرەگەری و هۆزگەری بكەین ،بالەكوردستان سەردەمی مڕۆڤی نیدرتاڵ و چاخی بەردین تیرەو گەرەك وناوچە تێپەڕێنین نەخوێندەوارەكان بۆ جمەی دیوانخان تاكەكان نەكەنە كۆیلە و سەدەی بیستو یەكە ئیتر سەردەمی جەهالەت بەسەرچوو باكەمێك وانە لەدین وەرگرین یان با كەمێك وانە لەخۆرئاوا وەرگرین ئەگەر مرۆڤایەتیمان دەوێت.

نوێترین نوسینەکانی جعفر فاضل

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌