جینۆساید ناساندنی تاوانی دەستدرێژی لەسەر كوردانی ئێزیدی
وتار/
02/03/2018
843 جار بینراوە
دانا دارا
سەرنجی
یاسایی
لە
سەر بە جینۆساید ناساندنی تاوانی دەستدرێژی لەسەر كوردانی ئێزیدی لە شەنگال
دانا
دارا حسن
ڕاوێژكاری
پەرلەمانی كوردستان
25/8/2014
زاراوەی جینۆساید زاراوەیەكی گریكی یە لە دوو
بڕگە پێك دێت: جینۆ بە مانای بنەچە، ساید بەمانای لەناوبردن دێت، كە هەردووكیان دەكاتە(لەناوبردنی
بنەچە و قڕكردنی بنەچە).
تاوانی جینۆساید چەند جۆرێكە:
1-جینۆسایدی
جەستەیی، ئەمە مانای كوشتن و لەناوبردنی تاكەكانی كۆمەڵەیەكە بە شێوەی ڕاستەوخۆ.
2- جینۆسایدی
بایەلۆژی(ئەمەش واتای رێگرتنە لە زیاد بوون و لەدایك بوون).
3- جینۆسایدی
كلتوری، واتای قەدەغەكردنی زمان و شێواندنی مێژووی هەر كۆمەڵە مرۆڤێك.
4- جینۆسایدی
ئابووری، واتا برسی كردن و وێران كردنی سەرچاوە ئابوورییەكانی هەر كۆمەڵەیەك.
تاوانی جینۆساید لە دوای دووەمین جەنگی جیهانیەوە
بەهۆی ئەو هەموو كۆمەڵ كوژیە كە هەزاران مرۆڤ بوونە قوربانی هاتە كایەوە و پاشان نەتەوە
یەكگرتووەكان دروست بوو، لە ساڵی 1948 رێكەتنامەی قەدەغە كردنی تاوانی جینۆساید و
سزادانی ئەنجامدەرانی دەرچوێنرا.
بە
پێی ماددەكانی ڕێكەتننامەكەوە جینۆساید: هەر تاوانێك كە بەمەش لەناو بردنی بەشێك یان
هەموو گروپێكی نەتەوەیی یان ڕەچەڵەك، یان یان ئایینی یان ڕەگەزیی ئەنجام درا بێت كە
ئەم شێوانە لەخۆ بگرێت:
(كوشتنی ئەندامانی
گروپێك، یان زیان گەیاندن و مەترسیداری جەستەیی یان رووحی، یان دانانی گروپێك لە خەڵك
لەبارودۆخێكی دژواردا كە مەبەست لێی لەناو بردنی ماددی بەشێكیان یان هەموویان بێت).
بەوپێیەی ئەم كارەی گروپی چەكداری داعش بەرامبەر
بە (تائفەی ئێزیدی)كردویانە:( كوشتن و ئاوارەكردن و زیان گەیاندنی مەترسی دارانەیە
لە رووی جەستەیی و ڕووحی)ەوە.
هەروەها دانانی ژمارەیەك خێزان كە پێك
هاتوون لە (پیاوی پیرو و ژن ومنداڵ )لە بارودۆخێكی مەترسیداردا ، كە لەئەنجامی ئەو
بارودۆخەوە ژمارەیەك ژن ومنداڵ مردون و لەناوچوون.
لەگەڵ
ئەوەدا ڕەچاوی بارودۆخی بیروباروەڕی ئاینیان نەكراوەو(بەزۆر)ناچاركراون ژمارەیەكیان
ئایینی خۆیان بگۆڕن، لەگەڵ بوونی هەواڵیزۆر لەسەر(بەند كردن و دەست درێژی كردنەسەر)ژمارەیەك
ئافرەت لە نێو ئێزیدیەكان.
چۆن
كار بكەین لەسەر بە جینۆساید ناساندنی ئەم
تاوانە:
-لە ڕوانگەی
باوەری تەواومان بە ماف وئازادی بیروڕاو هەڵبژاردنی ئایین و هەروەها پێكەوە ژیانی
موسڵمانان لەگەڵ كەمینە(گائفی) و ئایینیەكاندا، دروست وایە كە پەرلەمان كاربكات لەسەر
ئەم دۆسیەیە لەم ڕوانگانەوە:
- بە پێی ڕێكەوتننامەی قەدەغەكردنی تاوانی جینۆساید
، كە هەموو ئەو وڵاتانەی ئیمزایان لەسەر كردووە، رێوشوێنی تشریعی پێویست بگرنەبەر
بۆ زامنی جێبەجی َكردنی ئەحكامەكانی ڕێكەوتننامەكە
كە لە ئەنجامدا بكەرانی تاوانەكە ڕوو بەڕووی دادگایی كردن بكەنەوە و هەروەها بێ بەش
دەبن لە مافی وەرگرتنی مافی پەنابەرێ لەهەر ووڵاتێك، وە ئەم تاوانە هەرگیز بە بەبەسرچوو(تقادم)ناكات
و بكەرانی (ِاِعفاو )ناكات لە (مسۆولیە الجزائیە)چەنددی كۆن بێت و بەسەریدا بچێت.
- ئەم ڕۆلە لە
پەرلەمانی كوردستان چاوەڕوان كراوە چونكە لە ساڵی(2007)دوای ئەوەی كە دادگای باڵای
تاوانەكان سزای تۆمەتبارانی كەیسی ئەنفالی دا، هەروەها تاوانەكەشی وەك جینۆساید
ناساندوە.وە لەكاتی ئێستادا هەرێم لە جەنگ دایە لەگەڵ ئەو گروپەی دەست درێژیان كردۆتە سەر خەڵك وخاكەكەی
وە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیان ئەنجام داوە، بە شێوەیەك تاوانەگە جەرگ بڕوو قوربانیەكانزۆرن،
زۆرێك لە وڵاتان و ڕێكخراوە چاڵاكەكان هاوخەمیان لەگەڵ دۆسیەكەدا بۆ پەیدا بوو لە ڕووی
مرۆیی و سەربازی و سیاسیەوە. لەگەڵ ئەمانەشدا پابەندی(التزام) دەكەوێتە سەر لایەنی
بەرامبەر یاخود (حكومەت) كە قوربانیەكان قەرەبوو
بكاتەوە ئەویش بەم شێوانە:
1-گەراندنەوەی
مافە زەوت كراوەكانیان (یاسایی و سیاسی)
2- راهێنانەوەیان
لەسەر ژیانێكی شەرفمەندانە وەك چارەسەری پزیشكی و دەروونی)
3- قەرەبوو
كردنەوەی ماددی بۆ تاوانی كوشتن وئازاری جەستەیی،ئەمەش میراتگرەكانیشیان دەگرێتەوە.
4- قەرەبوو
كردنەوەی ماڵی لە هەموو ئەو زیانانەی بەر ماڵو حاڵ وخانوو سەروەت و سامانیان كەوتووە.
5- قەرەبوو
كردنەوەی ئەو هەموو ئازارانەی پێان گەیشتووە بە شێوەی مەعنەوی.
6- قەرەبووی
زیان گەیاندن بە ژینگەی ناوچەكە.
7- ئیدانەی ئەو
تاوانە بە ڕەسمی لە ڕێگەی پەرلەمانی كوردستانەوە.
8- سەرباری ئەوەی
بەجینۆساید ناساندنی هێرش بۆ سەر كوردانی ئێزیدی لەسەر ئاستی ناوخۆ دەرەنجامی ئەرێنی
لی دەكەوێتەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پێگەی گەلی كورد بەهێز دەكات، و مافی ئەوەی
پێ دەبەخشێت كە ئەم تاوانە دووبارە نەبێتەوە .
نوێترین نوسینەکانی دانا دارا
-
دانا دارا
12/01/2021
-
دانا دارا
05/01/2021
-
دانا دارا
01/08/2018
-
دانا دارا
16/07/2018
-
دانا دارا
12/07/2018
-
دانا دارا
11/06/2018