لەبارەی هەوڵەكانی حكومەت بۆ پێداچونەوەی گشتگیری یاساكان
وتار/
26/02/2018
696 جار بینراوە
دانا دارا
لەبارەی
هەوڵەكانی حكومەت بۆ
پێداچونەوەی
گشتگیری یاساكانی هەرێمی كوردستان
دانا
دارا حسین
ڕاوێژكاری
پەرلەمانی كوردستان
وەزارەتی
پلان دانانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان كەلەڕوی مەرجەعەوە
سەر بە وەزارەتی دادە , بەپشتیوانی (دارایی و زانیاری ) سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پڕۆژەیەك
جێیەجی دەكەن بریتیە لە پێداچونەوەی گشتگیری سەرجەم یاساكان كەلە هەرێمی كوردستان دەرچون
یان تا ئێستا بەركارن .
لەبەرواری
1/6/2017 لە هوتێل ڕۆتانای هەولێر دانیشتنێك بۆ نوێنەری وەزارەت و دەستەكان ڕێك
خراوە كە تیایدا نوێنەری ئەنجومەنی دادوەری و كۆلێجی یاسای زانكۆی صلاح الدین و سەندیكای
پارێزەران ئامادە بوون .
لە
دانیشتنەكەدا باسێكی سەرەتایی پڕۆژەكە و دیارترین مەعالیمەكانی پڕۆژەكە كراوە و حەوت
پرسیار بە نوێنەری وەزارەت و دەستەكان دراوە كە لەماوەی هەفتەیەك دا وەڵامیان بدەنەوە
.
ئەم
پڕۆژەیە كارێكی گەورە و خزمەتێكی یاسایی زۆر ناوازەیە كە پڕۆسەی پێداچونەوە و هەموار
و نوێكردنەوە بەبەردەوامی بۆ دەقە تەشریعیەكان بكرێت و كوردستان لە زۆری و نەگونجاوی
و فەوزای تەشریعی ڕزگار بكرێت .
بەڵام
ئەم پڕۆژەیە سەرنجی زۆر هەڵدەگرێت كە دیارترینیان بریتیە لە :
1- هەرێمی كوردستان پێگە یاساییەكەی هەریچمێكە لە
چوارچێوەی دەوڵەتێكی فیدڕاڵ دا , كە بەپێی ماددەی 120ی دەستوری كۆماری عێراق ی ساڵی
2005 مافی هەبونی دەستورێكی تایبەت بەخۆی هەیە .
بەڵام
تا ئێستا و لەهەر خولێك دا لیژنەیەك بۆ ئامادەكردنی ڕەشنوسی ئەو دەستورە پێك هاتوە
و تا ئێستا ڕەشنوسێك و چەند هەوڵێك لەبەردەستە , كەچی تا ئێستا نەبۆتە دەقێكی دەستوری
كوردستانی و ئەم پایە سەرەكیەی دەوڵەتی یاسا لەكوردستان نەهاتۆتە دی .
لێرەوە
دەتوانین بڵیین ئەولەویەتی هەر كارێك تایبەت بە پرسی پێداچونەوەی یاساكان لەپێشتردا
جەخت لەسەر هەبونی دەستورێكی سەربەخۆ بكرێتەوە , كە لە پاش دانانی دەستورەكە ( وەك
دایكی یاساكان ) دەبێتە ئەركێكی حەتمی كە تەواوی یاساكان لەبەر ڕۆشنایی دەقە دەستوریەكاندا
پێداچونەوە و گونجاندن ( مراجعە و موائمە ) یان بۆ بكرێت .
كەواتە
ئەركەكە لە كاتی بونی دەستوردا زۆر ئاسان تر و گونجاو ترە .
2- ئەركی ئەنجومەنی شورایە ئەو پڕۆژە یاسایانەی
كەلە حكومەتەوە بۆ پەرلەمان بەرز دەكرێنەوە ئامادە یان پێداچونەوە یان بۆ بكات و
دوای دەچونیشی لە پەرلەمانەوە وەكو یاساو دەرچواندنی و بڵاوكردنەوەی و بەركاربونی
شرۆڤەی دەقە یاساییەكان و ڕا ی خۆی لەبارەیانەوە بدات .
بەڵام
ئەركێكی وەها گەورە بەتایبەت كە چوارچێوەی كاركردنی تا ئێستا دیار نییە , ئایا بەتەنها ئەركی ئەنجومەنەكەیە
؟
هەروەها
ئایا تەنها تەشریعی وەزارەت و دەستەكان دەگرێتەوە , یاخود تەواوی یاسا بەركارەكان
؟
هەروەها
ئایا تەواوی تەشریعاتە عێراقی و كوردستانیەكان دەگرێتەوە یاخود تەنها كوردستانیەكان
؟
پاشان
پێداچونەوەكە بریتی دەبێت لە هەمواری یاساكان یاخود دەرچواندنی یاسایەكی نوێ ؟
3- پڕۆسەی یاسادانان سەرەكی ترین ئەركی پەرلەمانە
, هەر پڕۆژەیەك جا نوێ بیت یان هەموار دەبێت لەلایەن خودی پەرلەمانەوە دەنگی پێ
بدرێت و دەربچوێنرێت .
پڕۆژەیەكی
وەها گەورە و نادیدە گرتنی ڕۆڵی ئەم دامەزراوە گرنگە , پڕۆسەكە زۆر ناتەواو دەكات
و لەدایك بونێكی سروشتی نابێت !
ئەی
ئایا نوێنەرە بیانیەكانی سندوقەكەی دراوی نێو دەوڵەتی پەیان بەو ڕاستە نەبرد كە ئایا
پەرلەمانتاران و ڕاوێژكارانی ئەو دامەزراوەیە بۆ غائیبن و بەشدار نەكراون و سەرنجەكانیان
نەزانراوە ؟!
4- چەند ئەزمونێكی پێشتر پێمان دەڵێت لەكاتی بەخەرج
نەدانی ووردبینی زۆر و ئیرادەی سیاسی بەهێز ئەنجامی خراپ دەدەین بەدەستەوە , نمونەی ئەو پڕۆژە چاكسازیەی كە وەزیری دارایی حكومەتی
هەرێم ئامادەی كرد بە بیرۆكەكانی وەزیری پێشوتری دارایی لوبنان ( كە لوبنان یەكێكە
لە وڵاتە گەندەڵەكان ) وە تێچویەكی زۆری بۆ تەرخان كرا , لەگەڵ ئەوەدا تا ئێستا یەك
دێڕی لێجێبەجێ نەكراوە .
5- ڕاستە وەك نەخشە ڕێگا پڕۆژەكە لەلایەن ئەنجومەنی
شوراوە ئامادە كراوە و ماوەی 3 ساڵی بۆ دانراوە لە چوارچێوەی ئامانجی ستراتیژی ئەنجومەنەكە
كە بریتیە لە (پێداچونەوەی داڕشتنەوەی یاساكان كەلەگەڵ واقعی هەرێمی كوردستاندا
ناگونجێت ) , بەڵام ئەولەویاتەكانی پێشتر و ڕەشنوسی ئامادە لەم بوارەدا نی یە .
6- یاسای دامەزراوەكان كە ڕەوتی كاری ئەو دەزگایانەی
ڕێكخستوە , ناتەواوی و دژیەكی زۆری تیادایە و پێویستی بە هەموار یاخود ئیلغا یان وەستاندنی
كار پێكردنی هەیە .
كە
ئەم ئەركە بە پلەی یەكەم دەكەوێتە ئەستۆی دامەزراوەكان خۆیان و هەریەكە لە بواری خۆی
, پاشان لە قۆناغی دوەمدا لە پەڕلەمانەوە كۆی سەرنجەكان كۆبكرێتەوە و وەك پڕۆژەیەك
خوێندنەوەی بۆ بكرێت .
7- ئەوەی پێی دەوترێت (فوچی تشریعیە ) لە عێراق
و كوردستاندا هەیە ,بەڵام ئەو ڕاستیەش هەیە كە ئێمە گرفتی گەورەمان لە جێبەجێكردندا
هەیە , واتا یاساكان دەقی زۆر جوان و باشیان تیادایە بەڵام جێبەجی ناكرێت و یاساكان
دەسەڵات دەپارێزێت نەك هاوڵاتی .
8- پێشنیار دەكەم بۆ سەركەوتنی پڕۆژەكە :
- پەرلەمانی كوردستان سەرپەرشتیار و بەشداری سەرەكی
پڕۆژەكە بێت .
- پەلە بكرێت لە تەواوكردنی ڕەشنوسی دەستوری
كوردستان و بخرێتە ڕاپرسیەوە .
- فەلسەفەی دروست بۆ داڕشتنەوەی تەشریعات ( صیاغە
التشریعات ) لە هەرێم دا دیاری بكرێت .
- ناوەندێكی باڵا بۆ ئەم پڕۆژەیە دروست بكرێت
كە دابەش بن بەسەر چەندین لیژنە و پێك بێت لە ( نوێنەری بەشی یاسایی وەزارەت و دەستەكان
, زانكۆكانی كوردستان , سەندیكا و نەقابە یاساییەكان , ئەكادیمیەكان لەبواری یاسادا
, ئەزمونی دەرەكی .....)
- چەند ڕەشنوسێك ئامادە بكرێن بۆ هەریەك لە یاسا
( سزایی , مەدەنی , بازرگانی , ئیداری , دەستوری ...) یەكان و بۆ ڕای گشتی بڵاو
بكرێتەوە .
- لەم قۆناغەدا ژمارەیەك یاسا لەبەر چاو بگیرێت
و كاریان لەسەر بكرێت , نەك سەرجەم یاساكان بە (خاص و عام )ەوە .
نوێترین نوسینەکانی دانا دارا
-
دانا دارا
12/01/2021
-
دانا دارا
05/01/2021
-
دانا دارا
01/08/2018
-
دانا دارا
16/07/2018
-
دانا دارا
12/07/2018
-
دانا دارا
11/06/2018