یاسای مافی بەدەست هێنانی زانیاری
وتار/
19/02/2018
1246 جار بینراوە
تێكۆشەر حوسێن
یاسای
مافی بەدەست هێنانی زانیاری
تێكۆشهر
حوسێن
پێکهاتووە لە ۲۲ ماددە کە لە ۲۹ ـ ٥ ـ ۲۰۱۳ دا بۆ یەکەم جار لە پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ژمارە ۲٥ ی
ئاسایی دا لە نێوان پەرلەمانتاران دا گفتوگۆی لەسەر کرا ، دواتر بەکۆی دەنگ لە ٥ ـ ٦ ـ ۲۰۱۳ دا پەسەند کرا .
لە ئێستادا زیاتر لە ۹٥ وڵات لە جیهاندا کار بەو یاسایە دەکەن بە گوێرەی دەستوری وڵاتەکەیان ، بۆ یەکەم جاریش لەجیهان پەرلەمانی شانشینی وڵاتی سوید لە ساڵی ۱۷٦٦ دا یاسای مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری دەرکرد .
سەرەتا بزانین یاسای مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری چیە ؟
بریتی
یە لە دەست ڕاگەیشتنی هاوڵاتیان و ڕۆژنامەنوسان بەو زانیاریانەی لە دام و دەزگا گشتیەکان و دام دەزگا تایبەتیەکان پارێزراون و تایبەتن بەو چاڵاکیانەی سکراکتۆری حکومەت لەناو خو و دەرەوە ئەنجامی دەدات .
ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئاسانکاری هێنانەدی دادپەروەری و نەهێشتنی گەندەڵی و قەڵاچۆکردنی ، شەفافیەت دەستەبەر و فەراهەم دەکات بە ئاسانی ئاشنای داتا و زانیاری دروست دەبین ، بە پێچەوانەوەش لە غیاب و ڕۆتین بۆ ئەم
یاسایە وڵات لە دیموکراسیەت دا توشی تاریکایی و گەندەڵی و داڕمانی
ئابوری دەبێت و سامانی گشتی بەهەدەر دەڕوات و بێ ئەوەی کەس بیزانێ
.
جەیمز
مادیسۆن چوارەمین سەرۆکی امریکابوو ، ئەو یەکەم کەس بوو بەم شێوەیە باسی لە
مافی بە دەست هێنانی زانیاری کردوە :
"حکومەتێک خەڵک هەڵیبژاردبێت ، گەر ئەو زانیاریانەی پەیوەندی بە کارو باری ڕۆژانە و ژیانی خەڵکەوە هەیە بۆ خەڵکی ئاشکرای نەکات ، ئەوا سەرەتایەکە بۆ شانۆگەریەکی گاڵتەجاری یا تراژیدی یانیش هەردووکیان پێکەوە ، بۆیە هەمیشە زانین سەردەکەوێ ، ئەو گەلەی دەیەوێ خۆی خۆی بەڕێوە ببات پێویستە خۆی بە
زانین پڕ چەک بکات "
وەک چۆن لە ماددەی ٦ ی یاساکە دا هاتوە ڕێک تایبەتیش کراوە بە یاسای مافی بەدەست هێنانی زانیاری ، دەڵێت :
" هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە داوا پێشکەش بکات بۆ
بە دەست هێنانی زانیاری لە دام دەزگای گشتی یا تایبەتی ، بۆیە پێویستە دەستەکە دانەیەک لەو بەڵگەنامە داواکراوە پێشکەش بە داواکار بکات "
من
وەک هاوڵاتیەکی ئەم هەرێمە مافی خۆمە پرسیار لە دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم بکەم سەبارەت بە مووچە ، بۆ نمونە ئەمڕۆ لیستی موچە لەلایەن حکومەتەوە بڵاو کرایەوە کە یەکەم دامەزراوە ناوی لەو لیستە
دا هاتوە ئەویش " سەرۆکایەتی هەرێمە " بەجۆرێک دەزانین ئێستا هەرێم بەتەواوەتی لە فەڕاغی ئەو دامەزراوەیەشە ، پێکهاتەی ئەم دامەزراوەیەش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەکەم : نوسینگەی
سەرۆکی هەرێم
دووەم : نوسینگەی جێگری سەرۆکی هەرێم
سێیەم : دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم
چوارەم
: بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی سەرۆکایەتی هەرێم
🔸بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و
دارایی
🔸بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەماهەنگی و بەدواداچون
🔸بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری یاسای
🔸بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی و سکاڵا
🔸بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن
هەموو ئەمانە وەک نمونەیەک لەم وڵاتە مافی خۆمانە بزانین ئاخۆ سەروەت و سامان و داهاتی ئەم وڵاتە چی لێدێت و چۆن و بۆ کوێ دەڕوات .
نوێترین نوسینەکانی تێكۆشەر حوسێن
-
تێكۆشەر حوسێن
19/02/2018
-
تێكۆشەر حوسێن
17/02/2018
-
تێكۆشەر حوسێن
09/01/2018
-
تێكۆشەر حوسێن
11/12/2017