لە ژیانی دا چەند جار فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچووە ؟
وتار/
17/02/2018
886 جار بینراوە
تێكۆشەر حوسێن
لە ژیانی دا چەند جار فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچووە ؟
تێكۆشهر حوسێن
نەوشێروان مستەفا لە ماوەی ژیانی سیاسی دا چەند جارێک هەوڵی
تیرۆر کردنی دراوە ، چەند جارێکیش هەوڵی دەسگیرکردن و دادگایی کردن و لەسێدارە دانی دراوە ، تەنانەت لە هیچ یەکێ جارەکانیش ڕاینەکردوە
چونکە ئەو باکی بە مردن سزا و لە سێدارەدانیش
نەبووە ، لە چەند شوێنێکیش لە کتێبەکانی
دا ئەو خۆی باسی لەوە کردوە کە لە لایەن
حکومەتی عێراقیەوە داوایی یاسایی لەسەر بوە و دراوە بە دادگا :
یەکەم : بۆ یەکەم جار فەرمانی دەسگیرکردن بۆ نەوشێروان
مستەفا دەردەچێت لە سەردەمی ( عبدالسلام
العارف ) ساڵی ۱۹٦٤ لە لایەن حکومەتی عێراقیەوە
ئەویش بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی دەرەکی و کارەکتەری ڕێکخستنەکان
و جوڵانەوەی فکری .
دووەم : دیسان لە ساڵی ۱۹۷۰ لە سەردەمی ( احمد حسن البکر ) دا دووبارە فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرەکرێتەوە
ئەمجارەیش
بەتۆمەتی پەیوەندی بون بە شۆڕشەوە ، هەروەها دەسکردن بەڕێکخستن
و دامەزراندنی ڕێکخراوەیی سیاسی ، لەبەر ئەوەی
هەر لەو ساڵەشدا ( کۆمەڵەی مارکس لینین ) ی کوردستان دامەزرابوو ، بۆیە دادگای
حکومەتی عێراقی ۱۰ ساڵ زیندانی بۆ بڕیەوە .
سێ یەم : ئەم جارە دادگای عیراقی لە غیابی نەوشێروان لە ساڵی ۱۹۷٨ دا سزای لە (سێدارەدان) ی بۆ نەوشێروان
مستەفا دەرکرد ، بە تۆمەتی پەیوەندی دەرەکی
و ( تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و ناوخۆی وڵات ) .
چوارەم : جارێکی تریش دووبارە لەڕێی ڕژێمی بەعسەوە لە سەردەمی
صدام حسین لە ساڵی ۱۹٨۳ دیسان دادگا بە غیابی سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکردەوە بە هەمان تۆمەتی جاری پێشووتر کە تێکدانی ئاسایشی
وڵات و پەیوەندی بە شۆڕش و حەرەکەتی کوردیەوە هەبوو .
پێنجەم : کۆتا جار دوای ئەوەی نەوشێروان مستەفا لە کۆتایی
نیسانی ۲۰۱٦ دا دوای چەند مانگێک گەیشتەوە
گردی زەرگەتە ، لە هەمان ساڵ لە ۱۷ ی ئایار بە پاڵپشت بە ڕێکەوتنامەی دەباشان کە لە ساڵی ۲۰۱۲ لە نێوان هەریەک لە تاڵەبانی و نەوشێروان مستەفا واژۆ کرابوو لە سەر گۆڕینی
سیستمی حوکمڕانی لە هەرێم دواتر بازنەی ڕێکەوتننامەکە
فراوان بوو لە سەر ئاستی باڵای هەردوولا دا بە فەرمی پێشوازی لێکرا
ئیدی لە دوای ڕێککەوتنامەکە پارتی دیموکرات کەوتە تۆمەت
بەخشینەوە و تەخوین کردنی نەوشێروان مستەفا لە ڕێی ڕاگەیاندنەکانیشیەوە هەڵمەتێکی
ناشیرنی نەوشێروان مستەفا یان دەست پێکرد، کار گەیشتە ئەوەی لە ڕێی دەسکاریکردنی هەندی
تۆماری دەنگی یەوە تۆمەتبار کرا، ئەمجارە نەوشێروان مستەفا لە ڕێی سکاڵایەکی ( پارتی
دیموکراتی کوردستان ) ەوە لە بەرواری ۱٦ ـ
٦ ـ ۲۰۱٦ ەوە فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچوو ، بە تۆمەتی تێکدانی
ئاسایشی ناوخۆ و هەڕەشە لە سەر هەرێم .
نەوشێروان مستەفا بەردەوام لە ماوەی ژیانی سیاسی دا بە هۆکاری
سیاسی نەفی دەبێ ، لە ڕێی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی بەعسیشەوە ناوی خرابویە ئەو
لیستەوە کە ئەبێ تیرۆر بکرێ ، جگە لەمانەش سەرەتای دامەزرادنی ( لیستی گۆڕان ) لە
لایەن نەوشێروان مستەفا وە بۆ هاتنە نێو پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە ، لە ساڵی ۲۰۰۹ دا دیسان لە لایەن سکاڵایەکی خودی ( جلال تاڵەبانی ) یەوە بانگهێشتی دادگا
دەکرێتەوە .
هەر لە هەمان ساڵدا جارێکی تریش لە ڕێی سکاڵایەکی ( فازڵ
میرانی ) سکرتێری مکتبی سیاسی پارتیەوە دوبارە بانگهێشتی دادگا دەکرێتەوە .
نوێترین نوسینەکانی تێكۆشەر حوسێن
-
تێكۆشەر حوسێن
19/02/2018
-
تێكۆشەر حوسێن
17/02/2018
-
تێكۆشەر حوسێن
09/01/2018
-
تێكۆشەر حوسێن
11/12/2017