یاسای خانەنشینی موچە پلە باڵاکان

وتار/ 09/01/2018 1072 جار بینراوە

تێكۆشەر حوسێن

یاسای خانەنشینی موچە پلە باڵاکان

بڕیار وایە پەرلەمان لە ۱۰ ـ ۱ دا  واتا ڕۆژی چوارشەممە خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکا لەناویشیاندا ( یاسای خانەنشینی موچە پلە باڵاکانە ) بەجۆرێک لە خولی سێیەمی پەرلەمان دا بوو بزووتنەوەی گۆڕان پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش بە پەرلەمان کرد کە تایبەت بوو بە یاسای خانەنشینی ، بەڵام ئەو سا لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ نەکرا .
بۆ پێداچونەوە بە سیستمی موچە  ئەو کاتە بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێی ( د.یوسف محمد صادق ) کە پڕۆژە یاسایەکی ئامادە کردبوو تایبەت بە یاسای خانەنشینی  لەڕێی هاوڕێکانیەوە لە خولی سێیەم پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا ، بەڵام لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ڕەتکرایەوە بخرێتە کاری بەرنامەوە تەنانەت تاوەکو خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ بکرێت . چونکە لە خولی سێیەم باو باوی فرسەت هێنان بوو لە تێپەڕاندنی یاساکان لە پارلەمان بە بەرژەوەندی هەردوو حزبی دەسەڵات وەک یاسای بوجەی ئەحزاب و یاسای خۆ پیشاندان هتد.....

بەهەر حاڵ ئێستا بڕیار وایە پەرلەمان  خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەو پڕۆژە یاسایە بکات ، کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێی داوە بەڵام لە بنەڕەتدا خودی پڕۆژه یاساکە هی بزووتنەوەی  گۆڕان بوو ،  بززاتیش لەناو گۆڕان خودی دکتۆر یوسف بوو ئامادەی کردبوو  کە ئێستا سەرۆکی دەستلەکار کێشاوەی پەرلەمانە . مەبەستیشمان لێی ئەوە نیە بیفرۆشینەوە بە هەر لایەنێک یا خوانەخواستە موزایەدەی سیاسی پێوەبکەین ، بەڵام وەک بەرچاو ڕونیەک بێ یا نیەت پاکی بێ باشترە هەموو لایەک بیزانی ئێمە لە زوەوە بە چارەسەر و میکانیزمێکی گونجاومان داناوە لە بەرگرتن بە بڵاو بونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و تەخشان و پەخشان و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت .

وەک وەبیرهێنانەوەیەک ( نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆکی حکومەت لە بەرواری ۱٦ ـ ٦ ـ ۲۰۱٦ لە دانیشتێکدا لە هۆڵی (سعد عبداللە) لە هەولێر بە بەرچاوی کامێرا و میدیاکارانی پارتی  ڕایگەیاند :

"هیچ خانەنشینیەک نیە لە موچە پلە باڵاکان و موچە خۆر بە گشتی لە هەرێم دابمەزرابێتن یا خانەنشین کرابێتن بە بێ ئاگایی پارتی و یەکێتی بێت ! "

ئەم دانیشتنەی نێچیرڤان بارزانی لە کاتێکدابووە تایبەت بوە بە ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندنکارانی پارتیەوە ، ئەگەر بێ و دیقەت بدەینە ئەو لێدوانەی نێچیرڤان بارزانی دیارە کە مەبەست چیە کە لە ئێستادا دێن خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاساکە دەکەن و دەیانەوێ بیخەنە کاری بەرنامەوە بۆ دانیشتنی ۱۰ ی مانگ  ئەوەیش خۆڵ کردنە چاوی خەڵک و موزایەدەی پێش هەڵبژادن و ڕووسپی کردنەەی حکومەتە شکست خواردووەکە نەبێت هیچی تر نیە ، چونکە لە ئێستادا حکومەت وەک مەلەوانە درۆزنەکەی لێهاتووە لە پەلەقاژەی مەرگ نزیک بوەتەوە دەست بۆ چلە پوشەکانیش دەبات ، نا لە بەر ئەوەی خزمەت بکا ، بەڵکو تەنها بۆ مانەوەی خۆی ئەیەوێ وا نیشانی هاونیشتمانیان بدا بەڵێ چاکسازیەکانی دەستپێکردوە ، بەجددی لە خەمی قوتی خەڵک دایە ، لە بەشێکی تری کاری بەرنامەی پەرلەماندا هاتووە ( تعریب ) کردن لەناوچە کوردستانیە جێناکۆکەکان بخاتە بەردەم خوێندنەوەی یەکەم ئەمەش لەکاتێکدایە سەرانی هەردوو حزب زیاتر لە ٥۱ ی خاکی کوردستانیان لە دەست داوە تازە بەتازە دێن خوێندنەوەی یەکەم بۆچی دەکەن .
 بەڵام ئەو حکومەتە نە ئەوەیە چاکسازی بکات ، نە ئەوەیە بڕوات و وازبێنێت و استقالە بکا ، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە ئیقالەی پێبکرێت بۆ ئەوەی هەرچی زووە نەجاتمان بێ لێی .

نوێترین نوسینەکانی تێكۆشەر حوسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌