قسەیەک لە ساڵیادی ١٧ ی شوباتدا

وتار/ 17/02/2018 730 جار بینراوە

عەبدولستار مەجید

قسەیەک لە ساڵیادی ١٧ ی شوباتدا
عەبدولستار مەجید
حەوت ساڵ بەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ١٧ ی شوباتی ٢٠١١ دا تێدەپەڕێت .
ئەم یادە کارەساتبارە دەکەوێتە کاتێکەوە کە کەشی سیاسیی لەوپەڕی ناکۆکیی و، ناو ماڵی کورد لەوپەڕی لێکترازان و، دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵکیش لەوپەڕی خراپیدایە .
گەر ئەوکات دەسەڵاتداران گوێیان بۆ داواکاریی شەقام و خەڵکی ناڕازی و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو بگرتایە، ئێستا شاهێدی ئەم دۆخە خراپ و ئەم بێکاریی و بێ موچەیی و ئەم داڕمانە ئابوریی و داراییە نەدەبووین .
ڕاستە ئەوکات ژیانی خەڵک باشتر بوو، بەڵام ئەو بودجە زەبەلاحەی لە بەغداوە بۆمان دەهات، ئەو شەپۆلە گەندەڵییەی داپۆشی بوو کە سامان و مولکی گشتییەوە دەکرا و، ئەمەی لێ بەرهەم هات کە ئێستا تاک بەتاکی کۆمەڵگەی ئێمەی گرفتار کردووە .
بەداخەوە سەرەڕای ئەم هەموو کارەساتە سیاسیی و داڕووخانە ئابووریی و شکستە سەربازییە، هێشتاش چاکسازیی و دەستکردن بە ڕاستکردنەوەی ئەم بارە لارە، هێشتا چوارچێوەی قسە و دروشم و موزایەداتی سیاسیی تێنەپەڕاندووە و، هێشتاش پەند لەو هەڵە گەورانە وەرنەگیراوە کە دەرهەق بە سامان و موڵک و شکۆ و کەرامەتی ئەم میللەتەوە کراوە و دەکرێ !
داواکارم لە خوای گەورە ڕۆحی شەهیدانی ١٧ ی شوبات و ڕۆژانی دواتر بە بەهەشتی بەرین شاد کردبێ و سەبوریی و ئارامییش بە دڵی کەسوکاریان ببەخشێ و برینیان ساڕێژ بکات .
ڕێگرتن لە دووبارە بوونەوەی کارەساتی ١٧ ی شوبات و هاوشێوەکانی، تەنها بە گۆڕینی عەقڵیەتی سیاسیی و حوکمڕانیی و، ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ڕیشەیی و دامەزراندنی دامودەزگای ئەمنی و سەربازیی نیشتمانیی دوور لە دەست و کۆت و بەندی حزبیی دەبێ .
هەرکات قوتی خەڵک لەلایەن حزبەوە بە بارمتە گیرا و، چەکیش لەدەستی حزب و کەس و بنەماڵەدا بوو، نابێ چاوەڕێی باشتر لە ئێستا بکەین!

نوێترین نوسینەکانی عەبدولستار مەجید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌