بێڕێزی لەشکری مەلهاکان وچەند مولحیدێکی کوردزمان

وتار/ 14/02/2018 534 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

بێڕێزی لەشکری مەلهاکان وچەند مولحیدێکی کوردزمان
شه‌ن پرێس:
بەکارهێنانی ئایین بۆ بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوری و فراوانکردنی دەسەڵات بەسەر نەتەوەژێردەستەکان لەنێویاندا  گەلی کورد بەنمونە ، هەوڵی چەندین جارەی ووڵاتانی ناوچەکە بوە لەمێژوودا .

دوێنێی پرۆسەکانی بەناوئەنفال و کردنەوەی سەربازگەکان بەناوی هاوەڵانی پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم) لەلایەن ڕژێمی بەعس تاگەیشتن بەئاستی ناونانی ساروخەکان بە ناوی نەوەی پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم) ، لە ئێستاشدا ئۆپراسیۆنی چلەی زەیتون بە ئیستغلال کردنی سورەتی فەتح لەلایەن لەشکرێکی نەتەوەپەرستی بێ ڕەوشت لە هەمبەر بەهاکانی مرۆڤ، لەشکرێک کەبەداهاتی کەناردەریا و مەلهاکان بەهێزکراوە ، بەردەوام هەوڵی ناشیرن کردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دراوە ، لەم لاشەوە چەند هیچ و پوچێکی کورد زمانی توندڕەوی چەپڕەو یەکێک بەگۆرانی و یەکێک بەلایڤی فەیس بوک و یەکێک بەسوتاندنی لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆز و یەکێک بۆ مەبەستی وەرگرتنی لەووڵاتێکی ئەوڕوپی، دۆخەکە بەدەرفەت وەردەگرن و ناخی ڕەشی خۆیان هەڵدەڕێژن بەسوکایەتی بەرامبەر بەخوا و پیرۆزیەکان .

ئەوەی گرنگە هەموو لایەک بیزانن ئەوەیە هیچ ووڵاتێک شەڕەف و شەریفیەتی ئەوەی نیە تا لەپەنای ئایین شەرعیەت بەزوڵمەکانی بدات ، بەتایبەت ئەوەی تێبینی دەکرێ تەنها لەبەرامبەر کورد ئەو ڕێگە فاشیلە دەگیرێتەبەر ، هەروەکو هەموو کوردێکی عاقڵ و ژیر لەوە تێدەگات مولحید و چەپڕەوە توندڕەوەکان هۆکارێکی سەرەکی بون  بۆ دوورخستنەوەی میللەتی کورد لەگەیشتن بەمافەکان، ڕێگەی گەیشتن بە مافەکانی گەلی کوردیان تێکەڵ بەبەرنامەیەکی چەپی ئیلحادی کردوە لەگەڵ هیچ ئاین و پیرۆزیەک تێکناکاتەوە .

ئیتر پێیان بڵێن ) مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ )

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌