چۆن پەرلەمانتاری ڕاستەقینە دروست کەین؟

وتار/ 31/01/2018 870 جار بینراوە

بـــەختیار محمود

چۆن پەرلەمانتاری ڕاستەقینە دروست کەین؟

لــــە ئێستادا حیزبە سیاسی یەکــــــان لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی گرینگی مێژووییدان ، سەبارەت بە دروست بوون و بەرهەم هێنانی پەرلەمانتاری ڕاستەقینە ، چونکە ڕابردووی پەرلەمانتارانی پێشوو ،ئەوەیان سەلماند ، کە جگە لە بەرژەوەندی و ئیمتیازی شەخسی ، خزمەتێکی ئەو تۆیان بە گەلەکەیان نەکرد ، ئاشکراشە خەڵک لــــەم قۆناغە هەمان چارەنووس دووبارە ناکاتەوە ، وە دڵنیاشم ئەمڕۆی خەڵک زۆر جیاواز ترە لە دوێنێ بە ژیرانەش ، دەڕوانێتە سبەی .

بـۆیە پێویستە ، حیزبە سیاسی یەکان ، ئەوانەی ئیدیعای فۆڕمی نوێ دەکەن ، لــە بەر دەم میلەتەکەیان ئەو پاکانەیە بسەلمێنن کە بەڵێ جیاوازترن لە حیزبە تەقلیدی یەکان ، وە پێش هەڵبژاردن متمانە و ڕاستگۆیی نوێ بکەنەوە ، هەر لایەنێک ئەگەر بە نیازە ، زۆر ترین دەنگ کۆبکاتەوە ، دەبێت هەنگاوی کـــردەیی بنێ ، و
بەر نامەیەکی تۆکمە و ڕوون بخاتە بەردەم خەڵک ، کە نوێنەری بەڵاو مشەخۆر دروست ناکاتەوە .

باشتر وایە حیزبە نوێ خوازەکان ئەقڵانەتر بڕواننە بیر کردنەوەی تاک بە تاکی کۆمەڵگە.

میلەت لەم ساتەدا حاشای لەوانە کردووە ، کە جگە لە بەد بەختی هیچی تریان نە بەرهەم هێنا نە ویستیان بوو بیکەن.

پێم وایە زیرەکی خەڵک بە ئەندازەیەک گەشەی کردووە ، جگە لە بێ ئومێدی ، بە ئاسانی لە ژێر ناو و دروشم و وشەی مەتاتی سیاسی ، خەڵک باوەڕی نەماوە و دەنگیش نادا.

بــەختیار محــمود

نوێترین نوسینەکانی بـــەختیار محمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌