گورزێكی دیكه‌ی كوشنده‌ به‌ر كورد كه‌وت

وتار/ 23/09/2016 1786 جار بینراوە

هێدی هه‌ولێری

گورزێكی دیكه‌ی كوشنده‌ به‌ر كورد كه‌وت
هێدی هه‌ولێری
به‌ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵییه‌كانی هۆشیار زێباری و ملكێش كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جارێكی دیكه‌ نه‌یارانی كورد توانیان گوڵێكی دی له‌كورد بكه‌ن به‌ وه‌زیرێكی گه‌نده‌ڵی كورد و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ئیدی كورد هیچ چاره‌سه‌رێكی له‌ده‌ست نیه‌ بۆ كێشه‌كانی خۆی له‌ عێراقدا.
متمانه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق دوای ئه‌وه‌ دێت ....ناوبراو چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ حكومه‌تی عێراق پۆستی جیاجیای هه‌یه‌ و هیچ سوودی بۆ كورد نه‌بووه‌، دواین پۆستی زێباریش وه‌زیری دارایی بوو ، كه‌ تاڕاده‌یه‌ك كورد پێی خۆش بوو به‌وه‌ی چیترغه‌دری لێ ناكرێت و به‌ مافه‌ ڕه‌واكانی خۆی ده‌گات، كه‌چی نه‌مانزانی كۆمه‌ڵێك ئه‌جندای حزبی و كه‌سێتی خۆی جێ به‌جێكردووه‌ و گه‌نده‌ڵی به‌لێشاوی بۆ كورد كردۆته‌ مێژوو.
ده‌بوو ئه‌وكاته‌ی ئیمزا كۆده‌كرایه‌وه‌ بۆ وه‌ڵامه‌كانی ....هه‌ر زوو ده‌ستی له‌كاركێشابوایه‌وه‌ و ئێستا كورد به‌و شێوه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دۆڕاودا تووشی نه‌هامه‌تی و قه‌یرانی دارایی و برسێتی نه‌ده‌بوو....كه‌ به‌ڕستی شه‌رمه‌زارییه‌.
بۆیه‌ پێویسته‌ كورد لێره‌وه‌ په‌ند له‌ڕابردووی وه‌ربگرێت و ئه‌و هه‌ڵه‌ ستراتیژییانه‌ دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی نه‌بێته‌ قوربانی و چیتر له‌لایه‌ن نه‌یارانیه‌وه‌ ڕیسوا نه‌كرێت و له‌ناوخۆیاندا پشتی یه‌كتر بگرن و یه‌كگرتوو بن و له‌ده‌ره‌وه‌ش هه‌موویان یه‌كهه‌ڵوێست ده‌بن.

نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌