له‌ پێناوى سروودێكى نيشتيمانى بۆ هه‌مووان

وتار/ 27/01/2018 1013 جار بینراوە

دانا دارا

له‌ پێناوى سروودێكى نيشتيمانى بۆ هه‌مووان
دانا دارا حسين
ڕاوێژكارى په‌رله‌مانی كوردستان

     وه‌ك له‌ ده‌ستور و ياساى بنه‌ڕه‌تى ژماره‌يه‌ك له‌ ووڵاتان دا هاتووه‌ كه‌ سروودى نيشتيمانى وه‌ك يه‌كێك له‌ ئه‌ته‌كێتى بڕۆتۆكۆڵى سياسى په‌يڕه‌و ده‌كرێت، وه‌ له‌ بۆنه‌ سياسى ونه‌ته‌وه‌يى و پێشوازيه‌ پڕۆتۆكۆليه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كرێت .
     له‌م پێناوه‌دا هه‌رێمى كوردستانى عێراق وه‌ك هه‌ريميكى فيدراڵى له‌ سه‌ر رێى سه‌ربه‌خۆبوونه‌، هه‌ر بۆيه‌ سروودێكى نيشتيمانى كه‌ له‌ بۆنه‌ سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى وبۆنه‌و ياده‌وه‌رييه‌كاندا بوترێته‌وه‌ پێويسته‌، له‌ ئه‌نجامى به‌دواداچوونم بۆ ئه‌م پرسه‌ گه‌يشتمه‌ ئه‌م ئه‌نجامانه‌ى خواره‌وه‌ كه‌ بۆ به‌ڕێزتان پێشنيار ده‌كه‌م :
1-  له‌ زۆرێك له‌ ووڵاتان ماوه‌ى پێشكه‌ش كردنى سروودى نيشتيمانى نا بێت له‌ ( 3 ) خوڵه‌ك زياتر بێـت .
2- له‌ شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا شاعيرى ناودارى كورد مامۆستا هه‌ژارموكريانى شيعرێكى به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ هۆنيه‌وه‌ته‌وه‌، كه‌ گونجاوه‌ سوودى لێ ببيندرێت .
3- شاعيرى ناودارى كورد فايه‌ق بێكه‌س هۆنراوه‌يه‌كى به‌ناونيشانى ( خوايه‌ وه‌ته‌ن ئاواكه‌ى ) هۆنيه‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتى ئێستا دا له‌ رووى ناوه‌رۆكه‌وه‌ گونجاوه‌ كه‌ وه‌ك سروودێكى نيشتيمانى په‌يڕه‌و بكرێت .
4- شاعيرى كورد شێركۆ بێكه‌س له‌ دواى ڕاپه‌ڕينى به‌هارى 1991 شيعرێكى به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ ئاماده‌كرد بوو، كه‌ ئه‌ويش گونجاوه‌ سوودى لێ ببيندرێت .
5 - له‌ ئه‌نجامى به‌دوداچوون بۆ ژماره‌يه‌ك له‌ ووڵاتان سرووده‌ نيشتيمانيه‌كه‌يان له‌ لايه‌ن يه‌ك هۆنه‌ره‌وه‌ ئاماده‌نه‌كراوه‌ به‌ڵكو له‌لايه‌ن ژماره‌يه‌ك ياخود لێژنه‌يه‌ك ئاماده‌كراوه‌ .
6- سرودى پێشنياكراو له‌ هه‌ردوو پڕۆژه‌ ياسا كه‌ خوێندنه‌وه‌ه‌ى يه‌كه‌مى بۆ كراوه‌ به‌ناوى سروودى ئه‌ى ڕه‌قيب چه‌ندين ئيشكال له‌ خۆى ده‌گرێت :
- له‌ رووى ئاينيه‌وه‌ هه‌ردوو ده‌سته‌واژوه‌ى ( دينمان، ئاينمانه‌،  نيشتيمان  ) نه‌گونجاوه‌ چونكه‌ ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ تێك ده‌گيرێن له‌گه‌ڵ نه‌گۆڕه‌كانى ئاينى ئيسلام ( بيروباوه‌ڕى ئيسلامى ) كه‌ ئه‌مه‌ش ناكرێت هيچ موسلمانێك سنوره‌كه‌ى پشكێنێ .
- له ‌رووى مێژوويه‌وه‌ ئه‌م شيعره‌ هه‌ندێك هه‌ڵه‌ى مێژووى تيدايه‌ كه‌ شاره‌زايانى مێژوو به‌نا درووستى ده‌زانن كه‌ له‌ سروودى نيشتيمانى هه‌ريمێكدا كه‌ ئامانجى سه‌ربه‌خۆ بوونه‌ ئه‌م هه‌ڵه‌يه‌ى تێدا بێت، وه‌ك ( نه‌وه‌ى كه‌ى خسره‌و... )
- پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ى و ئاينه‌كانى ناو هه‌رێمى كوردستان ئاسۆي ئاواته‌كانينان له‌م سرووده‌ دا نابينه‌وه‌، بۆيه‌ زۆر گونجاوه‌ ماف و داواكاريه‌كانى ئه‌م پێكهتانه‌ش له‌ به‌ر چاو بگيرێت .

- بۆيه‌ له‌ كۆتايدا پێِشنيارده‌كه‌م :
1- سروودى ئه‌ى ره‌قيب وه‌ك سروودى نيشتيمانى بگۆردرێت بۆ سروودێكى ترى گونجاو، كه‌ له‌ رووى ئاينى ومێژووى و مافى پێكهاته‌كانه‌وه‌ گونجاو ته‌با بێت، وه‌سرووده‌كه‌ ببێته‌ مايه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موومان نه‌ك دابه‌ش بوون و ناڕه‌زايى ئاينى ونه‌ته‌وه‌يى وسياسى .
2- ئه‌گه‌ر سرووده‌كه‌ په‌سه‌ند كرا و به‌ياسا ده‌رچووێندرا : ده‌كرێت ته‌نها مۆسيقاى سرووده‌كه‌ له‌ بۆنه‌ سياسى ونه‌ته‌وه‌يه‌كاندا لێ بدرێت .
3- ياخود لێژنه‌يه‌كى شاره‌زا ده‌ستكارى ده‌سته‌واژه‌كانى شيعره‌كه‌ بكات كه‌ هه‌موو لايه‌ك وه‌ك  سازانێكى نيشتيمانى له‌سه‌رى پێك بێن .
4- دانانى سزا بۆ نه‌وتنه‌وه‌ى  ياخود هه‌ڵنه‌ستان بۆ سرووده‌كه‌، له‌ رووى ياساييه‌وه‌ نه‌گونجاوه‌، له‌لايه‌ك وه‌ك زاندراوه‌ فه‌لسه‌فه‌ى سزادان بۆ ( إصلاح و ردع ) ه ، وه‌ له‌لايه‌ك ژماره‌يه‌كى زۆرى هاوڵاتيانى كوردستان له‌ چينى كه‌م ئه‌ندام و پيرو نه‌خۆشن كه‌ ناكرێت به‌ پاساوى هه‌ڵنه‌ستانه‌وه‌ سزاى داراييان بده‌ين، بۆيه‌ پێشنيار ده‌كه‌م سزادان لابدرێت .

نوێترین نوسینەکانی دانا دارا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌