نامه‌يه‌ك له‌تاكه‌وه بۆ تاك وه‌ك شۆڕشی تاك بۆتاك له‌گيانی يه‌كتر قبوڵكردن
وتار/
26/01/2018
789 جار بینراوە
به‌كر جۆڵا
نامه‌يه‌ك له‌تاكه‌وه بۆ
تاك وه‌ك شۆڕشی تاك بۆتاك له‌گيانی يه‌كتر قبوڵكردن
به‌كر جۆڵا
به ڕێزداری خۆت ته‌مه‌نێك
گوزه‌ركردن له ژيان ئه‌م نامه‌يه‌م قبوڵ بكه
سڵاوێك له ئێوه‌ی به‌ڕێز
نامه‌يه‌ك له‌تاكه‌وه بۆ
تاك وه‌ك شۆڕشی تاك بۆتاك له‌گيانی يه‌كتر قبوڵكردن
له‌ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به
به‌رپرسيارييه‌تی وه‌ك تاكێك له‌ناو كۆمه‌ڵگه به‌پێيی توانا ئه‌مه‌وێت بچوكيتان
بكه‌م.ئه‌م چه‌ند ڕسته‌يه‌ی خواره‌وه بگه‌يه‌نمه هه‌ر تاكێك كه جێگره‌وه‌ی هه‌ر
گروپ و ڕێكخراوێك بێت و وه‌ك هۆشياری و وه‌ك هێنانه‌وه يادی به‌ڕێزت به‌گوزه‌ركردن
له‌ژيان ئه‌م چه‌ند دێره ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بوو بيخوێنييته‌وه گه‌وره‌ييه بۆ
بچوكتان, ئه‌مه له‌هه‌ر په‌يج و گروپێك بڵاو ببێته يان نا شتێكی ئاساييه ته‌نيا
ئه‌وه‌ی به‌نده پێي هه‌ڵساوه ته‌نيا وه‌ك شۆڕشی تاك سه‌يری ئه‌كه‌م خۆيشت ئازاديت
ئه‌گه‌ر نه‌شيخوێنيته‌وه, به‌ڵام ئه‌وه‌نه‌ی يه‌كتر ئه‌شكێنين ئه‌وه‌نه‌ی يه‌كتر ڕسوا
ئه‌كه‌ين له‌سه‌ر حيزبايه‌تی و گشت ئاكاره‌كانی په‌يوه‌ندی و خزمايه‌تی و فه‌رمانبه‌ری
و گشتيان بگره به‌ره‌و داڕووخانی بردووين و له‌كاتێكا له‌دوای هه‌ركارێك توڕبوون
و ئه‌ماه‌ی تيا بێت دواتر بهۆ دانبه‌خۆداگرتن په‌شيمان بووينه‌ته‌وه, به‌تايبه‌ت
تۆی به‌ڕێز سه‌ير بكه له‌سه‌ر حيزبايه‌تی و سياسه‌ت و ئه‌مانه هه‌رچی ئه‌يخوێنيته‌وه
به ئيسلامی و عه‌لمانييه‌وه هه‌مووی خه‌ريكی يه‌كتر شكاندنه كه ڕه‌وا نييه به‌م
ئاسته يه‌كتر قبووڵ نه‌كردنه به‌رده‌وام بێت. له‌م بيرۆلۆژييه‌وه دوور له زاره‌وه
كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونييه‌كان به‌شێوه‌يه‌كی كوردی ڕوون ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه
ئه‌خه‌مه به‌رده‌ستی به‌ڕێزت:
به‌درێژايي مێژووی ڕزگاری
خوازی كورد هه‌ميشه به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات گروپ و حيزب و ڕێكخراوی جيا جيا هه‌بوون
و به‌شێوه‌ی جياواز خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌يان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا په‌رش و په‌رێشانی
و باڵ باڵێن و دواكه‌وتن و نسكۆشيان هه‌بووه.
به‌ڕێزم نايه‌م لێره ده‌نگ
و باس و سياسه‌ت و ئه‌مانه له‌ناو يه‌ك ديدگاو قه‌واره‌دا كۆ بكه‌مه‌وه~ ته‌نيا
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه وه‌ك ديدگايه‌كی ڕوونی ئێوه وه‌ك تاك چاوێك به‌چه‌ند ساڵه‌ی
ژيان و گوزه‌رانی دانيشتوانی ئه‌م پارچه‌يه‌ی كوردستاندا بخشێننه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌و
ده‌ره‌نجامه‌ی كه:
١- يه‌كتر شكاندن و جاسوسی له‌سه‌ر يه‌ك كردن وه هه‌موو وه‌سايله‌كانی
لێك دووركه‌وتنه‌وه نامانگه‌يه‌نێت به هيچ له‌زه‌ره‌ر زياتری لێ سه‌وز نابێت و
دواتر هه‌ر ده‌بێت ڕێگه‌چاره بۆ يه‌كتر قبوڵكردن و ئاشته‌وايي بدۆزينه‌وه تۆ تێبينی
ئه‌وه بكه چه‌ندان هۆز و كه‌سايه‌تی و ئه‌مانه شه‌ڕيان بووه سه‌ره‌نجام ديوه‌خانی
ئاشته‌واييان كردووه‌ته‌وه, ئه‌مه له‌ناو كۆمه‌ڵگه تۆ سه‌ير بكه له ڕووی ده‌وڵه‌تانيش
به‌هه‌مان شێوه ئێران - عێڕاق هه‌شت ساڵ شه‌ڕی خوێناوی و دواتر ڕێكه‌وتن و ئاشته‌واييان
مۆركرد كه‌واته توڕه بوون و لێك دووركه‌وتنه‌وه تا ده‌گات به ئاشته‌وايي ڕه‌نگه
قۆناغێكی ناهه‌موار بێت بۆ خودی تاك خۆی.
٢- ئه‌ندام و لايه‌نگرايه‌تی له حيزبايه‌تیدا زۆر ئاساييه و نابێت به‌ته‌شه‌نوج
وه‌ر بگيرێت و بگره هه‌ركه‌سه‌و خاوه‌ن ڕوئياو بيری خۆيه‌تی به‌وئامانجه‌ی يه‌ك
ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌بێت ئه‌ويش بۆ خۆ ڕۆشنبيركردن و تێكه‌ڵبوون بێت به‌كه‌سانی
زيته‌ڵ و لێهاتوو له‌كايه‌كانی هۆشياريدا و له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا زۆر ئاساييه ئه‌ندامێك
له حيزبێك بچێت بۆ حيزبێكی تر يان دا ئه‌نيِشێت و واز له‌م بابه‌تانه
ئه‌هێنێت چونكه ئه‌مانه تايبه‌تمه‌ندی تاكه كه‌سين و كه‌س ناتوانێت به‌زۆر په‌تكێشت
بكات بۆ هيچ شوێنێك مه‌گه‌ر تاك خودی خۆی تێوه‌گلاندبێت.َ
٣- تۆی به‌ڕێز تێبينی بكه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی
ئێمه‌ی كورد-باشور ئه‌گه‌ر له‌ناو يه‌ك ماڵ چه‌ند لايه‌نێ هه‌بن ڕه‌نگه توڕه‌بوون
و يه‌كتر زيزبوون و ئه‌مانه ڕوو ئه‌دات له‌كاتێكا ئه‌گه‌ر بير بكه‌ينه‌وه ئه‌مه
زۆر ئاساييه و هه‌ركه‌س خاوه‌ن ته‌بيعه‌ت و ئه‌فكاری تايبه‌ت به‌خۆيه‌تی ناتوانيت
تۆ ويسته‌كانی زه‌وت بكه‌يت , تۆ سه‌ير بكه ورد به‌ره‌وه هه‌ركه‌سێك خاوه‌ن ڕێزێكی
زۆره ئه‌گه‌ر خۆمان له ڕاستييه‌كان ون نه‌كه‌ين ئيتر له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێك ڕقمان
له‌تاك بێت ئاخر ئه‌م ڕقه بۆ؟ ئامانجی ڕقه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی چييه؟ ئه‌كرێت
له‌دوای وردبوونه‌وه ڕۆشتن و هاتن و نازانم هه‌رچييه‌كی ناو ئه‌نێيت مرۆڤ ئازاده
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ياساكارپێكراوانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی وڵاتێكدا بۆت دياريكراوه, ئيتر
هه‌ركه‌س خۆی و دينی خۆی بۆ ئێمه ناشيرينی بكه‌ين چۆن بير ئه‌كاته‌وه؟ چی ئه‌كات؟
كه‌واته با لێگه‌ڕێين له‌سه‌ر حيزبايه‌تی و لێره‌وه ڕۆشتن بۆ ئه‌وێ و له‌وێوه
هات بۆ ئێره تاك خۆی ئازاده ئه‌وه كۆمه‌ڵێك ئه‌فكاره بووه به موريدی ئه‌و
ديدگا ناواقيعه‌ی كه بۆمان دروست بووه.
٤- تۆ وه‌ك تاك بيرت له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه
كۆمه‌ڵگه‌يه‌كی ته‌واو ماندوو و شه‌كه‌تمان هه‌يه به‌ره‌نجامه‌كه‌شی ته‌نيا ئه‌وه‌يه
ئێمه بيركردنه‌وه‌يه‌كی دروستمان نييه و ئاماده نين يه‌كترمان قبوڵ بێت ته‌نيا
كاتێك بۆ نمونه تۆم قبوڵه ئه‌گه‌ر بيركردنه‌وه‌كانت له‌گه‌ڵ من هاوته‌ريب بێت ئه‌گينا
تۆ خراپی , تۆ تێنه‌گه‌يشتووی .....هتد ده‌يه‌ها بابه‌تی له‌م شێوه‌يه تاكێك له
په‌روه‌رده و كار‌و حيزبايه‌تی و...هتد
تاك خۆی خۆيه‌تی ئيتر با هيچی له‌من نه‌چێت به‌و جياوازيه‌وه جوانه كه وه‌ك من
نييه.
٥- داڕوخانی شێوازی په‌روه‌رده‌و فێركردن و
هه‌موو ئه‌ركه‌كانی كه‌مته‌رخه‌می هه‌رخوێنكارێك له‌مه‌كته‌ب و هه‌ر منداڵ و مێردمنداڵێك
ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌كته‌بيش بووبێت كاری ناڕه‌وای كردبێت لێدان و سزا پاداشتی
بووه, تۆی به‌ڕێز وه‌ك تاكێك بيرت له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م عينادی و دڵڕه‌قييه‌ی
له تاكی كوردی ئێمه‌دا هه‌يه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌م پاداشته به‌تامه نه‌بووبێت؟ بۆ
هه‌موو شتێك ده‌بێت له‌م وڵاته خنجيلانه‌ی ئێمه به لێدان و سزا و يه‌كتر شكاندن
كۆتايي بێت؟ ئه‌ی كه‌ی بير بكه‌ينه‌وه ئامۆژگارييه‌كانمان جێگای سزا‌و يه‌كتر سڕينه‌وه
بگرێته‌وه؟
٦-زۆرجار ئه‌گه‌ر به‌رچاويشمان نه‌كه‌وتبێت
ئه‌وه بيستومانه فڵان فڵانی كوشت و خرايه زيندان يان فڵان كه‌س له‌سه‌ر دزی
گيراوه يان فڵان هێرشی كرده سه‌ر كه‌سێك يان كه‌سێك له ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی بڕێكی
زۆر مه‌شڕوب كه‌سێكی له‌ده‌ست كوژرا......هتد ئه‌م هه‌موو ڕوداوانه ده‌بينين و ده‌بيستين
كه‌چی زۆر دووباره ده‌بنه‌وه , تۆی به‌ڕێز تێبنيت كردووه هه‌موو ئه‌مانه له‌دوای
ڕودانی كاره ناڕه‌واكانيان په‌شيمان ده‌بنه‌وه!! له‌خاڵی پێشوو وتم ئێمه پڕين
له قين و توڕه‌ييی وا گه‌وره كراوين به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م ڕوداوانه بكه‌ينه
مامۆستای خۆمان و ئاخ و هه‌نسكی په‌شيمانی هه‌ڵنه‌كێشين, ته‌نيا شتێك كه پێويسته
هه‌ميشه له‌ناو گيرفانماندا له‌سه‌ر په‌ڕه‌يه‌ك هه‌ڵيبگرين ئه‌ويش ئه‌وه‌يه با نه‌رم و نيان بين دوربين
له ڕق چون ڕق چرۆی نه‌هامه‌تی و كوشتنی بيری مرۆڤه.
٧- پێش ئه‌وه‌ی سزا بدرێين و كارێكی نابه‌جێ
بكه‌ين با خۆمان وه‌ك تاك دادوه‌رێكی ڕاسته‌قينه‌ی خۆمان بين ئه‌وه‌ش له‌به‌رمه‌بنای
ئه‌و ڕووداو كارانه‌ی هه‌ر له مامۆستا و كه‌سێكی ئاسايي كۆمه‌ڵگه و تا ده‌گات به
شێتێك هه‌موو هه‌نگاو و ئه‌فكاره‌كانيان مه‌دره‌سه‌يه‌كی جوانمان پێده‌به‌خشن به‌و
مانايه‌ی ئه‌گه‌ر كرداری جوانيان كردووه په‌ره به جوانياكانيان بده‌ين و ئه‌گه‌ريش
ناشيرينه لێي دوور بكه‌وينه‌وه‌و كه‌سانی تريشی لێ به‌دور بگرين.
٨- ڕێزگرتن له‌تاك وه‌ك به‌هايه‌كی پڕ له هه‌موو
شتێك له جوانی و دادوه‌ری و په‌روه‌رده‌يي و ده‌رونی و خاوه‌ن سۆز و ئه‌داكردن.
٩- ده‌يان ناوه‌ندی مه‌عريفی و هۆشياری تا ئێستا وه‌ك پێويست له ئه‌داكردنی
گيانی يه‌كتر قبوڵكردن ده‌وريان وه‌ك پێويست نه‌بووه جگه له‌وه‌ش حيزبايه‌تی و
ئه‌گه‌ر من له (ئه‌ی) بم و تۆ له (بی) بيت ئيتر مانای وابووه تۆ له مه‌ريخێك و
من له مه‌ريخێك نابێت هيچ پێوه‌رێك كۆمان بكاته‌وه, من تێناگه‌م بۆ ده‌بێت ئه‌وه
بيركردنه‌وه‌مان بێت؟ تۆی به‌ڕێز تێبني ئه‌وه‌ت كردووه له‌ژيانا چه‌ند كه‌سمان
بينيوه له‌سه‌ر حيزبايه‌تی دوونيايان له‌يه‌كتر تاڵ كردووه كاتێك يه‌كێكيان
مردووه ئه‌وی تر دونيای خۆی تاڵ كردووه له په‌شيمانی و فرمێسك ڕشتن و ژيان نغرۆبوون
له نه‌هامه‌تی له‌كاتێكا تولێكی ته‌ڕ ناهێنێت ئه‌م دنيا له‌يه‌كتر شێواندن و
شكاندنه.
١٠-تۆ وه‌ك مه‌خلوقێك هه‌ميشه شايسته‌ی ڕێز
و به‌هايت و شايسته‌ی ئه‌وه‌يت ژيان خۆش گوزه‌ر بكه‌يت نه‌هامه‌تی و نه‌بوونی و ئه‌مانه
كه‌ره‌سه‌يه‌كی كاتين زۆر جار ده‌ست له قوڕگت ئه‌كه‌ن و شان به شانت ئه‌ڕۆن و
فرمێسكت پێ ئه‌ڕێژن و ژيانت تاڵ ئه‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نييه ئيتر
ژيان ته‌واو هه‌روه‌ك شه‌ڕو ئاشت بوونه‌وه‌كه ئيتر هاوكێشه‌ی ژيان وايه خۆشی و
ناخۆشی و ئارامگرتن و توڕه‌بوون ,ئيتر ئێمه كه له‌م دنيا ئه‌ژين هه‌ر وشه‌ی دنيا
خۆی ئه‌م ده‌لاله‌تانه له‌خۆ ئه‌گرێت كه دونيا واته به‌رزو نزمی ئيتر گرنگترين
شت كه بيكه‌ين ئارامگرييه.
به‌ڕێزم ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌م
ته‌نيا وه‌ك خه‌می تاكێك له له‌م جه‌نجاڵی و سياسه‌ت و يه‌كتر شكاندن و ده‌يه‌ها
كاری ناڕه‌وه كه حه‌ق نييه به‌يه‌كتری بكه‌ين كه‌چی هه‌ر ئه‌يكه‌ين ئه‌م نامه‌يه‌م
هاوخه‌مييه وه‌ك تاك و وه تاكه شت كه تاكيدی له‌سه‌ر ئه‌كه‌مه‌وه ئارامگرتن و
نه‌رموو نيانی و يه‌كتر قبوڵكردن به ئامانجی كردنوه‌ی ده‌رگايه‌كی ڕۆشنتر..
به‌ڕێزم ته‌نياو ته‌نيا وه‌ك كه‌سێكی ئاسايي ناو كۆمه‌ڵگه ئه‌م چه‌ند
دێڕه‌م خسته به‌رده‌ستی تۆی به‌ڕێز گه‌رچی زۆر بابه‌تيانه تێكسته‌كانم نه‌نوسيون
و زاراوه كۆمه‌ڵناسيه‌كانم نه‌نوسيون به‌ڵام تێگه‌يشتن له‌مه‌به‌ستی نوسينه‌كه
تاك ناسييه له‌كۆی گشت تێڕوانينه‌كان..
بچوكيم قبوڵ بكه‌ن دووباره
وه‌ك هه‌ڵوێستی تاك له‌هه‌مبه‌ر يه‌كتر سڕينه‌وه‌و يه‌كتر قبوڵنه‌كردن له‌سه‌ر شتێك
كه نرخی نييه ئيتر بۆ يه‌كتر بڕه‌نجێنين ئه‌مه‌م خسته به‌رده‌ستت ئه‌گه‌رچی به‌ڕێزت
له به‌نده باشتر ده‌رك به‌م كارانه ئه‌كه‌يت به‌ڵام بيرخستنه‌وه‌ش پێموابێت كارێكی
مرۆڤ دۆستانه‌يه.
ژيان پڕيه‌تی له جوانی له‌هه‌مبه‌ر
ئه‌م هه‌موو ناشيرينيانه‌ی لێی ئه‌ڕوانين و به‌رده‌وام به‌دوايانه‌وه‌يه‌ين پێموايه
جار جاريش ئه‌گه‌ر به‌دوای جوانييه‌كانی يه‌كتره‌وه بين شتێكی ناوازه‌و چێژێكی
تايبه‌ت به‌خودی تاك ده‌به‌خشێت تۆ تێبينی بكه ئه‌گه‌ر جارێك ٢٥٠ دينارت به‌خشيبێت
ئه‌گه‌رچی له‌لات به‌های زۆر نييه به‌ڵام له‌ڕووی ڕۆحييه‌وه كاردانه‌وه‌يه‌كی
ئارامی زۆرت له‌سه‌ر دروست ئه‌كات هه‌ست ئه‌كه‌يت كه‌مێك ئاسووده‌يت, ئيتر كاتی ئه‌وه‌ی
له‌ڕووی ڕه‌وشت و به‌هاجوانه‌كان و وه‌سف له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كی دورست ئارامييه‌كی
ترمان پێ ببه‌خشێت و كه‌مێك تێڕامان و دووركه‌وتنه‌وه له‌شكاندن و يه‌كتر قبوڵنه‌كردن
به‌پێچه‌وانه‌وه گيانی پاكی و جوانی و وه‌فا و ڕێز و داب و نه‌ريتی جوانيش هه‌ر
ماوه كه خزمه‌ت به تاك بكات و ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌و بيره عينادييه‌ی كه‌به‌سه‌رماندا
سه‌پاوه‌و دروست كراوه به ئامانجی زياتری يه‌كتر قبوڵكردن.
شت زۆره له‌ڕوانگه‌ی مرۆڤدۆستييه‌وه
بيخه‌مه به‌رده‌ستتان به‌ڵام له‌م ساته‌دا ئه‌وه‌نه به پێويشت ئه‌زانم لێره
بگه‌يه‌نم به پايان و سه‌رم هێشانن پاساوێكی بچوكيش بۆ خۆم كه هه‌ميشه ئه‌يڵێم
قاسماۆ وته‌نی خوێندنه‌وه وه‌ك هه‌ڵكۆڵينی چاڵێك وايه به‌ده‌رزی.
نوێترین نوسینەکانی به‌كر جۆڵا
-
به‌كر جۆڵا
26/01/2018
-
به‌كر جۆڵا
23/12/2017
-
به‌كر جۆڵا
02/12/2017
-
به‌كر جۆڵا
15/11/2017