هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له تێك شكانی ئه‌مری واقیعدا
وتار/
15/11/2017
741 جار بینراوە
به‌كر جۆڵا
هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له تێك شكانی ئه‌مری واقیعدا
ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ماوانه‌ی پێشوو له سیاسه‌تی هه‌رێم به‌ڕوونی ده‌بینرێت دروستكردنی ژینگه بۆ كۆمه‌ڵێك بڕیار و ڕاسپارده‌ی نایاسایی و به‌یاسایی كردنی و دواتر كراوه به ئه‌مری واقیع و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له حیزبه سیاسیه‌كانیش بۆنه‌ته شه‌پۆلی ڕاوه‌دونانی كاری یاسایی و چاوپۆشی كردن و خۆبه‌دورگرتن له هه‌ڵبژاردن نه‌ك له‌به‌ر ترسیان له‌هه‌ڵبژاردن به‌ڵكو بردنی سامانی نیشتیمانی وڵات و داهاته ناوخۆییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌ك ته‌نیا ڕۆژێك و سه‌عاتێك به‌ڵكو ده‌قه و سانیه‌یه‌كیش به‌م شێوه‌یه‌ی له‌قازانجی حكومڕانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه و پێم وایه نوخبه مۆته‌كه‌ی به‌رپرسیار ئه‌وه‌ی ئێستا بۆیان ده‌گوزه‌رێت له‌دوای ساڵی 2003 وه هیچ كاتێكی تر ئه‌وه‌نه قازانجیان له‌م جۆره حكومڕانییه نه‌كردووه, هاوپه‌یمانی بۆ دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی و هابیری ئه‌وان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یشی خۆیان به خه‌مخۆر ئه‌زانن ده‌بێت هاوپه‌یمانی نیشتیمانی دروست بكه‌ن و ئه‌و تیره بشكێنن كه له‌كه‌وانی ئامانجه‌كانیان به‌ناوی گۆڕینی ئه‌مری واقیعه‌وه درێژه به‌م جۆره له‌حكومداری ئه‌مڕۆ ده‌ده‌ن.
هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ده‌بێت گۆڕینی ئه‌و تێڕوانینانه‌ی كه هه‌ندێك له حیزبه‌كان به‌تایه‌ت حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار, وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیان و زۆربه‌ی به‌رپرسه‌كانیان وه‌ك هاوڵاتیان گله‌یی ده‌كه‌ن و له ڕێسا سه‌ره‌كییه‌كانی وڵات پشت له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن, بۆ نمونه دروستكردنی پاشه‌كه‌وتی به‌زۆر و ئه‌ندامی كۆمسیاران و درێژكردنه‌وه‌و و ڕێگری كردن و لێپێچینه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومی له په‌رله‌مان ودادگایی كردنی سته‌مكارانی ناوخۆ, كه ئه‌مه‌ش كراوه به كۆت و به ئه‌مری واقیع, ده‌بێت ئه‌م تێڕوانینانه‌ش تێك بشكێنرێت و له ئه‌مری واقیعه‌وه بكرێت به پیاده‌كردنی یاسا ,نه‌ك دروستكردنی پاساو بۆ یاسا.
شیتێكی تر كه كراوه به ئه‌مری واقیع ناشه‌فاف كردنی ئه‌و وه‌فدانه‌ی هه‌رێم كه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و ته‌نانه‌ت بۆ حكومه‌تی ناوه‌نیش وه‌فده‌كان دیاریكراون و له‌یه‌ك بازنه تێپه‌ر ناكه‌ن وه‌ك سه‌عات هه‌ر ڕۆژ و مانگ هه‌رهه‌مان كه‌س و حیزبی باڵاده‌ستن دووباره ده‌بنه‌وه و مه‌غزاو دیدیان بۆ گشت سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه و خه‌ڵك ڕون نین, له‌لایه‌كی تره‌وه په‌یمان مۆر كردن و قازانج و زه‌ره‌ری نوخبه‌ی به‌رپرس له‌گشت داهات و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناڕوونی زۆری تیایه و زۆربه‌ی سیاسیه‌كانیشمان نازانن چۆنه و میكانیزم و ئالییه‌ته‌كانی شاراوه‌ته‌وه و ئه‌مه تا ئێستا كراوه به ئه‌مری واقیع و دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی و هاوبیریارانیان ده‌بێت ئه‌م ئه‌مری واقیعه‌ش تێك بشكێنن.
كاركردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان بۆ دیاری‌كردنی واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن كه واده‌كه پێش مانگی حه‌وت بێت, به‌رده‌وام له‌گفتوگۆدابن له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن و لایه‌نه‌كانی تری په‌یوه‌ندیدار به‌هه‌ڵبژاردن , بۆ ئه‌وه‌ی بیر له پشتگوێخستن نه‌كرێته‌وه‌و دواتر ئه‌میش بكرێت به ئه‌مری واقیع و بیر له قۆماغی درێژكردنه‌وه‌یه‌كی تر بكه‌ن به‌ناوی دروستكردنی حكومه‌تی ڕاگوزه‌ر و ئه‌ویش ماوه‌یه‌كی درێژ بخایه‌نێت, كه مایه‌ی قبوڵ نییه, به تێڕوانینم و به‌م جۆره له‌م حكومدارییه گه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناوخۆ كاری جدی نه‌كه‌ن و حكومه‌ت ناچار نه‌كه‌ن بۆ دیاری‌كردنی واده و دابینكردنی خه‌رجییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ئێستاوه ئه‌وه دوای ئه‌و قۆناغه من به‌نزیكی ئه‌زانم بۆ درێژه‌دان به‌م جۆره له حكومداریه بیر له جۆرێكی تری به‌ڕێوه‌بردن ده‌كه‌نه‌وه, پێویسته ئه‌م جۆره له بیركردنه‌وه‌و دروستكردنی ئه‌مری واقیعێكی تر ڕێگه‌ی لێبگیرێت, ڕاسته وڵاتانی ده‌ره‌وه پێشنیار ده‌كه‌ن كه هه‌رێم هه‌ڵبژاردن بكات به‌ڵام ئه‌وان به‌ڕاسته‌وخۆ ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی وڵات ناده‌ن و ئه‌مه‌یان بۆ هێزه سیاسیه‌كان جێهێڵاوه كه خۆیان پابه‌ند بكه‌ن به پرنسیپه‌كانی دیموكراسی.
به‌شێك له وته‌كانی بارزانی كه پێش ڕیفراندۆم وروژاندی وتی ئه‌وه‌ی من ئه‌م چه‌ند ساڵه له سیاسه‌ت تێی گه‌یشتووم جیهان به‌گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیع مامه‌ڵه ده‌كات, ئه‌مه‌ی له‌سه‌ر چ میكانیزمێك و فۆڕمێك وه‌رگرتووه‌و ئه‌وه به‌ڕێز بارزانی خۆی ئه‌زانێت, به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ڕوی سایكۆلۆجییه‌وه ئه‌م تێڕوانینه بۆ ناوخۆ وه‌ربگرین ڕاسته به‌وپێیه‌ی كه له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شورا بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و درێژه‌دان به‌كاری سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رنجی زۆری حیزبه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه كه گوایه ده‌بێت له‌په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك ئه‌نجومه‌نێك سه‌ره‌نجام حیزبه‌كانی كرد به دوو به‌شه‌وه هه‌نێكیان به‌یاسایی و هه‌ندێكیان به‌نایاسایی به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا حیزب هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیعدا مامه‌ڵه‌ی ئه‌كرد و ئارێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تییان به‌و واقیعه سه‌پێنراوه ده‌به‌سته‌وه‌و خۆیان له بڕیاره دروسته‌كه ئه‌دزییه‌وه.
له‌دوای تێك شكانی ئه‌م ئه‌مری واقیعانه پێویسته په‌رده له‌سه‌ر ئه‌ستۆپاكی سیاسیه‌كان هه‌ڵبدرێته‌وه و گه‌ر ئه‌مڕۆش نه‌بێت ده‌بێت ئه‌و داهات و په‌یماننامانه‌ی نه‌وت و وزه و هاوشێوه‌كانیان ڕوون بكرێته‌وه‌و سامانی نه‌وه‌ی ئاینده وه‌ك خۆی پارێزراو بێت و فیدباكی سیاسیه‌كانیش با لای حاكم و پارێزه‌ره‌كان بێت ئه‌وان تێڕوانینی یاسایی و ده‌ستپاكی و ناپاكییان پیشانی گه‌ل بده‌ن.
ئه‌مانه‌و ده‌یان ئه‌مری واقعی تر بۆنه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن و پیاده‌كردنی یاسا له هه‌رێم, پێموایه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و هێزه‌كانی هاوبیریان كه هه‌موویان به هاوپه‌یمانییه‌كی نیشتیمانی هه‌ڵنه‌ستن به شكاندنی ئه‌م ئه‌مری واقیعانه هیچ له‌دۆخی هه‌رێم ناگۆڕێت و هاوكێشه‌ی بیری حیزبایه‌تی له‌م شێوه ته‌قلیدیه‌ی ئێستا ناچێته ده‌ره‌وه.
بكر جۆڵا
14-11-2017
نوێترین نوسینەکانی به‌كر جۆڵا
-
به‌كر جۆڵا
26/01/2018
-
به‌كر جۆڵا
23/12/2017
-
به‌كر جۆڵا
02/12/2017
-
به‌كر جۆڵا
15/11/2017