باڵدارێكی سیاسیمان پێویسته
وتار/
23/12/2017
499 جار بینراوە
به‌كر جۆڵا
باڵدارێكی سیاسیمان پێویسته
له‌سه‌رجه‌م جومگه‌كانی وڵات‌دا ئارێشه‌ی زۆر هه‌یه و له‌هه‌مان كاتا پسپۆڕی زۆریشمان هه‌یه كه‌چی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن, به تێڕوانینی من ئه‌گه‌ر بۆ وێنه باس له‌كێشه‌ی ئابوری بكه‌ین ئه‌وا پسپۆڕی زۆرمان هه‌یه له‌و بواره‌دا و زۆر لێدوان و لێكۆڵینه‌وه كه‌چی كێشه‌كان نه‌ك چه‌قیان به‌ستووه به‌ڵكو له ته‌شه‌نه‌كردندایه و پێده‌چێت له‌نگه‌ری نه‌بێت بۆ جومگه‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه.
درێژه پێده‌ری ئه‌م ڕه‌وته له سیاسه‌ت و هه‌ژمونی ئه‌و نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته, وای كردووه ته‌نانه‌ت پسپۆڕانیش سه‌ر له‌م گرێژه‌نه‌بردنه ده‌ر ناكه‌ن له‌به‌ر دوو هۆكار یه‌كه‌م ململانێیه‌كی ناڕه‌وای حیزبایه‌تی, دووه‌م كاری ناشه‌فافی پڕۆتۆكۆله‌كان به‌مه‌ش چۆك دانه‌دان بۆ یه‌كتر به‌سته‌ڵه‌كه‌كه‌ی زیاتر ده‌خاته ژێر سفر.
كێشه‌كان بنچینه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ه‌ی نه‌ك به‌رپرس و سه‌رۆك زانكۆ و ئه‌مه‌نه به‌ڵكو نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌ستی خستوه‌ته به‌رپرسی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك و به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه و ته‌نانه‌ت ناو سه‌ندیكا و رێككخراو و به‌ڕێوبه‌ری ناو به‌شه‌كانی دامه‌زراوه حكومییه‌كان كه ئه‌مانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه جومگه‌كانی خۆی پێ به‌هێز كردووه و بونه‌ته پاساوده‌رێكی به‌هێزی له‌مجۆره له حكومڕانی.
ڕوئیایه‌كی تر له‌سیاسه‌ت ده‌بێت بكرێته‌وه‌و كه‌سێك خاوه‌نداریه‌تی بكات, باڵدار ئاسا مه‌دره‌سه‌ی سیاسه‌ت بنیات بنێته‌وه, چۆن ئیبڕاهیم باڵدار زۆر ژیرانه له كتێبی ئه‌لیف بێی كوردی ئه‌سپی خۆی تاودا له‌دیدی منه‌وه باڵدار وردبینانه هاتووه یه‌كه‌م پیت كه مناڵ فێری ده‌بێت (د)یه, بۆیه‌ش ڕسته‌كانی (د)ی زۆر تیایه له وێنه‌ی دارا دوو داری دی, لێره‌دا و بۆ ئه‌مڕۆی هه‌رێم كه‌سێكمان پێویسته كه له‌خه‌بات و قوربانی و ناكۆكی و ململانێكان تێگه‌شتبێت و یه‌كه‌م هه‌نگاومان فێر بكاته‌وه له سیاسه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ژیرانه سود له مێژوو و حكومداری وڵات وه‌ر بگرین.
به‌ش به‌حاڵی خۆم بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان كه‌سێكی وه‌ها ژیر بێ موجامه‌له له جه‌نابی دكتۆر به‌رهه‌مدا ده‌بینم كه كاری جدی بكات و به مۆڕاڵێكی سیاسیانه‌ی گونجاو و پاڕادایمێتی به‌هاداری خۆی كاری نوێ له‌كایه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی چۆنییه‌تی بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و به‌ڕێوه‌بردنی بكات له‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵناسێكی به‌توانا.
بكر جۆڵا
نوێترین نوسینەکانی به‌كر جۆڵا
-
به‌كر جۆڵا
26/01/2018
-
به‌كر جۆڵا
23/12/2017
-
به‌كر جۆڵا
02/12/2017
-
به‌كر جۆڵا
15/11/2017