عه‌فرین .. ڕاوكردنی ڕێویه‌كان نەک چڵه زه‌یتون
وتار/
26/01/2018
1067 جار بینراوە
محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا
عه‌فرین
.. ڕاوكردنی ڕێویه‌كان نەک چڵه زه‌یتون
محه‌مه‌د
عه‌بدوڵڵا
دوای
خۆكۆكردنه‌وه‌و مه‌شقی درێژخایه‌نی هێزه سوننه توندڕەوەکان و سوپای تورکیا،
دواجار له نێو چه‌واشه‌كارییه‌كی توندی میدیاییدا، غه‌زوو بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستیپێكرد،
میدیا چه‌كێكی كاریگه‌ره و هه‌ر لایه‌نێكی شه‌ڕ مافی خۆیه‌تی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی
به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره زۆربه‌ی میدیاكانی باشووریش ڕێك به‌و
ئاراسته‌یه كارده‌كه‌ن كه توركیا ده‌یه‌وێت، ته‌نانه‌ت ناونیشانی غه‌زوه‌كه‌ش به‌و
ناوه ناو ده‌بن كه به‌ره‌ی توركیا ده‌یه‌وێت، هه‌رچه‌نده خۆیان به‌لایه‌نگری خه‌ڵكی
ناوچه‌كه ده‌ناسێنن، كه‌چی له‌باتی ده‌سته‌واژه‌ی "ڕاوكردنی ڕێویه‌كان"
له‌سه‌ر زمانی میدیای تورك و سوننه‌كانه‌وه ده‌ڵێن: "چڵه زه‌یتون"، ئه‌مه‌ش
خزمه‌ته به میدیای دژه عه‌فرین.
میدیاكانی
ئێره كه‌وتوونه‌ته داوی میدیای تورك و سوننه‌كانه‌وه‌و وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن هێرشی
سوپای توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین، له‌كاتێكدا ئه‌و هێزانه‌ی غه‌زووه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن
زۆرینه‌یان تورك نین، وه‌ك له‌خواره‌وه زیاتر باسیان ده‌كه‌ین. له‌لایه‌كی دیكه‌وه
میدیاكانی خۆمان وه‌ك توركه‌كان به‌جۆرێك باسی عه‌فرین ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ر هاتوو
داگیركرا ئه‌وا شۆڕشی ڕۆژئاوا شكستده‌هێنێت، له كاتێكدا عه‌فرین به‌ده‌ر له‌وه‌ی
سمبولی به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی چل ملیۆنییه، به‌ڵام له ڕووی ستراتیجی سه‌ربازییه‌وه
ته‌نیا شارێكه، پاراستنی ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌یباته ئاستی لینینگراد، به‌ڵام
داگیركردنی ته‌نیا شه‌ڕێكی بچوكه له جه‌نگێكی مه‌زندا، كورد له‌و ناوچه‌یه زیاتر
له چوار ساڵه سه‌ركه‌وتن له‌دوای سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌شه‌ڕێكدا
سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، نابێته ئه‌و شكسته‌ی بیگه‌ڕێنێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا. هه‌رچه‌نده
بابه‌تیتریش هه‌یه كه كه‌لێنه له میدیای خۆماندا به‌ڵام نامه‌وێت له‌وه زیاتر
له بابه‌ته ئه‌سڵیه‌كه‌م لابده‌م، ئه‌وه‌نده‌یه پێویسته میدیای كوردی به‌ئاگاتر
بێت.
له
عه‌فرین چی ده‌گوزه‌رێت؟
عه‌فرین
له‌وكاته‌وه‌ی به‌ده‌ستی خه‌ڵكه‌كه‌ی و بێیارمه‌تی هیچ لایه‌نێك ئازادبووه، توانییویه‌تی
حكومه‌تێكی لۆكاڵی پته‌و دامه‌زرێنێت و هێزێكی تۆكمه له كوڕوكچی شاره‌كه
دروستبكات و مه‌شقی باشیان پێبدات. له‌ڕووی ئابووریشه‌وه گه‌شه‌ی باشی كردووه و
به‌هۆی بارودۆخی پڕئاسایشی ناوچه‌كەوە بووەبه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی چه‌ند سه‌د هه‌زار
ئاواره‌یه‌كی ناوچه‌كانی حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌ری. بۆیه ژماره‌ی دانیشتوونی چه‌ند
به‌رامبه‌ر بووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده عه‌فرین یه‌كێكه له سێ كانتۆنه‌كه‌ی ڕۆژئاوا،
به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی ئه‌وه‌بوو كه دابڕاو بوو له دوو كانتۆنه‌كه‌ی دیكه،
واته عه‌فرین چوارده‌وری دوژمنه‌و ئه‌و به‌رخودانه مه‌زنه‌ی له‌وێ ده‌كرێت ته‌نیا
به هێزی خۆیانه‌و چه‌ك و یارمه‌تی هاوپه‌یمانان نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ناوچه‌یه كه
ئێستا ئه‌و هه‌موو هێزی غه‌زووه ناتوانن یه‌ك هه‌نگاو بچنه پێشه‌وه.
هێزه
به‌شداره‌كانی شه‌ڕه‌كه جگه له سوپای توركیا كه خۆی ده‌ڵێ 22 هه‌زار سه‌ربازه،
له نێوانیاندا هێزی ده‌سته‌بژێر (النخبة) كه به‌هێزترین هێزی سوپای توركه‌و وه‌ك
له ڕیكلامه‌كانیدا باسی ده‌كات زۆربه‌یان له باشترین ئه‌فسه‌ره‌كانن و له‌سه‌ر
هه‌موو جۆره شه‌ڕێك ڕاهێنراون و به پێشكه‌وتووترین چه‌كی ناتۆش پڕچه‌ككراون. هه‌روه‌ها
هێزه عه‌ره‌بییه ئیسلامیه سوننه‌كانی به خۆیان ده‌ڵێن ئۆپۆوسیۆنی سوریا به‌شدارن،
ئه‌مانیش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن 25 هه‌زار كه‌سن و پێكهاتوون له (جیش الاحرار الشام،
هیئة تحریر الشام، كتیبة الاوزبكی، درع الفرات، لوا‌ء الشمال، جبهة النصرة،
...) جگه له‌مانیش هێزه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه كه چه‌ند هه‌زارێكن و له هه‌رێم مه‌شقیان
پێكراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و داعشه په‌رته‌وازانه‌ی مه‌نبه‌ج و ڕه‌ققه كه گوێزرانه‌وه
بۆ توركیا‌و ئه‌و داعشه هه‌ڵهاتوانه‌ی موسڵ كه له هه‌رێمه‌وه گواسترانه‌وه بۆ
توركیا، هه‌موو ئه‌م داعشانه به 10 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێن. ئه‌وه‌ی ئه‌م
هێزانه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ئه‌وه‌یه هه‌موویان هێزی توندڕه‌وی ئیسلامیی
سوننین.
بێده‌نگیه‌كان
بۆ؟
یه‌كێك
له سیماكانی ئه‌م شه‌ڕه بێده‌نگی زوربه‌ی لایه‌نه‌كانه. ناتۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
كه به‌شداری شه‌ڕی دژ به تیرۆری كرد، جگه له هه‌ندێك هاوكاری لۆجستی، ته‌نیا
له ئاسمانه‌وه به‌شداری شه‌ڕ بووه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی سه‌ر زه‌وی ته‌نیا بۆ ئه‌مریكاو
ڕووسیا بووه، بۆیه له كۆتا ساته‌كاندا ده‌یه‌وێت به‌و دوو زلهێزه بڵێ ئه‌وه‌تا
هێزی ناتۆش له‌سه‌ر زه‌ویه، جگه له‌وه ئه‌و هێزه‌ی به‌ناوی سوپای توركیاوه شه‌ڕده‌كات
دووه‌م به‌هێزترین سوپای ناتۆیه‌و هه‌رچۆنێك بێت له‌گه‌ڵ شكستیدا نییه، چونكه
شكستی سه‌رجه‌م هێزی ناتۆیه له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مریكاو ڕووسیا.
هه‌موو
دنیا ده‌زانێت كه تاروماركردنی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی كوردانی ڕۆژاوا‌و یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه
بووه، بۆیه ئێستا زوربه‌ی وڵاتە ئیسلامییه سوننه‌كان و زۆری ڕێكخراوه ئیسلامییه‌كان
لێدانی كورد به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌بینن و بۆ ئه‌وانیش و توركیاش هیوایه‌كه بۆ
ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش. ته‌نانه‌ت كۆمكاری عه‌ره‌بیش باسی به‌زاندنی سنوور‌و شكاندنی
سه‌روه‌ری خاكی عه‌ره‌بی ناكات.
عه‌فرین
ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سووریا كه به جێ نفوزی ڕووسیا ناسراوه، بۆیه له‌ماوه‌ی
ڕابردوودا هاوكاری له‌وان وه‌رگرتووه‌و كۆنتاكتی به ئه‌مه‌ریكاوه نه‌بووه، ئێستا
ڕووسه‌كان بێده‌نگن، چونكه له‌لایه‌ك دڵی ئێران و له‌لایه‌ك دڵی به‌شار ئه‌سه‌د ڕاده‌گرن،
ئه‌و ناوچه‌یه له‌ژێر ده‌ستی هه‌ر لایه‌نێك بێت جگه له كورد ڕژێمی سووریا ده‌توانێت
وه‌ریبگرێته‌وه، به‌ڵام سه‌ندنه‌وه‌ی له‌كورد بۆ به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌سته‌مه. بۆیه
بێده‌نگه‌و تاڕاده‌یه‌ك پشتیوانیه‌تی.
ئه‌مریكا
چی ده‌كات؟
له‌وه‌ته‌ی
ئه‌مریكا ده‌ستی خستۆته ناو سووریاوه، ته‌نیا شه‌ڕی تیرۆری كردووه‌و گه‌مه سیاسیه‌كانی
بۆ ڕووسیا به‌جێهێشتووه، بۆیه به‌رده‌وام په‌نتاگۆن سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی
كردووه، من پێموایه له‌دوای نه‌مانی داعش ئیتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ستده‌خاته
ناو داڕشتنی سیاسی سووریا‌و به‌و ڕۆڵه‌ی جارانی ڕازی نابێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه
كاری بۆ ئه‌مه كردووه، ته‌واوی هێزی خۆی خستۆته ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری
فورات كه ناوچه كوردیه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و له‌وێدا پێگه‌ی خۆی تۆكمه كردووه و
وازیشی لێناهێنێت و له‌سه‌ر هه‌مان كاری پێشووی به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌تا له‌دووه‌م ڕۆژی
غه‌زوه‌ی سوننه‌كان بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئه‌م كاروانی چه‌ك ده‌نێرێت بۆ دوو كانتۆنه‌كه‌ی
دیكه. بۆیه ئه‌وه ڕاست نییه كه ئه‌مریكا بێده‌نگه، ئه‌مریكاو ڕووسیا به‌پێی ڕێكه‌وتنی
نێوانیان له ناو سووریادا كارده‌كه‌ن و هیچیان ڕاسته‌وخۆ ده‌ست نابات بۆ ناوچه‌ی
ئه‌ویتریان.
له
عه‌فرین كێ سه‌رده‌كه‌وێ؟
سروشتی
شه‌ڕی عه‌فرین جیاوازه، سه‌ركه‌وتو و سه‌رنه‌كه‌وتوو ئه‌وه نییه كه شاره‌كه
ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر سوننه‌كان شاره‌كه بگرن یان نه‌گرن، هه‌ر سه‌ركه‌وتوو نیین، به
پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ڕاسته، هه‌رچه‌ند من به‌ئه‌سته‌می ده‌زانم بتوانن شاره‌كه
له‌ده‌ست ئه‌و خه‌ڵكه خۆڕاگره ده‌ربێنن، وه‌لێ كورد شاره‌كه بپارێزێت یان له
ده‌ستیشی بدات هه‌ر سه‌ركه‌وتووه. ئه‌گه‌ر بیپارێزێت، ده‌بێته سمبولێكی گه‌وره‌ی
جیهان بۆ خۆڕاگری و یەکەمجار دەبێت لە مێژوودا کورد لەبەرەی دوژمنێکی وادا سەرکەوتوو
بێت، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستیشی بدات، ئه‌وا شه‌ڕه گه‌وره‌كه ده‌باته‌وه‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی
پێده‌وترێت باكوری سووریا ده‌بێته به‌شێكی فیدراڵی سه‌پێنراوی خاوه‌ن سوپایه‌كی
پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، جگه له‌وه‌ش ڕه‌نگه هه‌ر به‌و شێوازه‌ی مامه‌ڵه
به‌گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌دلیب به عه‌فرین ده‌كه‌ن، ئه‌عزازیش بێته پاڵ كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا.
ئه‌گه‌ر
كۆبوونه‌وه‌ی سوتشی ئه‌نجامبدرێت، ڕواڵه‌تی نوێی سووریا باشتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌و ڕواڵه‌ته نوێیانه‌ی سیاسه‌تی دوای سوتشیش كورد پێگه‌ی به‌گه‌وره‌یی
ده‌مێنێته‌وه‌و له سووریای دوای داعش‌یش ڕۆڵی خۆی ده‌بێت.
عه‌فرین
خۆڕاگر ده‌بێت و ناكه‌وێت، توركیاش باش ده‌زانێت له‌و غه‌زوه‌دا سه‌ركه‌وتن یان سه‌رنه‌كه‌وتن
نابێته هۆی گۆڕینی هاوكێشه‌كان و ئه‌و وه‌ك كۆنه هاوكارێكی داعش ده‌بێت هه‌ر باجی
خۆی بدات. سعودیه، قه‌ته‌ر، حكومه‌تی هه‌رێم، یه‌ك له‌دوای یه‌ك باجی خۆیان دا لەسەر
دەستنەرمی لەگەڵ داعش، ئێستاش ئه‌ردۆگان سه‌ره‌یه‌تی و نه‌ك خه‌ونی سوڵتانیه‌كه‌ی
نایه‌ته‌دی، بێشك ده‌بێت باجی قورسیش بدات.
نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا
-
محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا
23/06/2020
-
محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا
25/02/2018
-
محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا
26/01/2018
-
محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا
20/01/2018
-
محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا
26/12/2017