ملكەچبوونی زیاتر لە سەردانی وەفدی هەرێم بۆ ئێران

وتار/ 24/01/2018 465 جار بینراوە

یاسین نادر ڕه‌حمان

ملكەچبوونی زیاتر لە سەردانی وەفدی هەرێم بۆ ئێران

یاسین نادر ڕەحمان 
                       
                           
كورد هەرچییەك بێت هەڵوێستەكانی وڵاتانیی دەوروبەر و دراوسێی لە پێش ڕیفراندۆمی 25/9/ 2017دا نابێت بیر بچێت كە وەك سترێسێكی سیاسیی هەڕەشەی هەنگاوی كردەكییان لە بەرانبەر كوردستانی باشووردا دەكرد و بیانووی جۆراوجۆر و قسەی هەڕەشەئامێز و تانەو تەشەری زۆریان باری خەڵكەكەی دەكرد. لە كاتێكدا مێژوویەكی دوورو درێژە هەموان و خۆشیان دەزانن چ هەنگاوێكی چەوسانەوەییان لە پێناو ئەواندا گرتووەتە بەر.

 بەهەر حاڵ پاش ڕیفراندۆمیش بینیمان كە ئەم سترێسە سیاسییە وەك شوكێكی گەورە چ ئاكامێكی كردەكیی بە دوادا هات كە لە درێژەی وتارەكەمدا بە شرۆڤەی سەردانی ئەمداویەی وەفدی هەرێم هەندێك لایەنیتری باس دەكەم.

بەهەرحاڵ پاش ئەم قۆناغەی چوارمانگییە لە مێژووی هەرێم لە پاش ڕیفراندۆمەكەی، ئاوا بە لاوازی و ملكەچبوونەوە سەرانی هەرێم لە سەردانیان بۆ وڵاتان نەهاتوونەتە بەرچاو كە نەتوانن بەرگری لە زۆر قیەمی كوردانەمان بكەن.

 سەردانی وەفدی هەرێم لەماوی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ لای سەرۆك كۆمار و گەورە بەرپرسان و نوێنەری ئەم وڵاتە لە بەرپرسی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەم وڵاتە ئەوەی دەرخست كە ئەوەندە سەردانی وەفدی هەرێم بۆ دۆخی ناوخۆیی ئێران بووەو ترس لە ئاسایشی ئەم وڵاتە لە زۆر ڕووداوی نەخوازراو بووە كە بە كردەیی تیرۆری لەنێو خاكەیدا دەیناسێنێت بە مەبەستی هاوكاری بۆ گفتگۆی جیددی هەرێم لەگەڵ بەغدادا نەبووە كە وەك پێش مەرجییەكی ئەوان بۆ هاوكاری كردن بە دروستی دەتوانین لێی بڕوانین، چوونكە پێشووتریش لە ماوەی خۆپیشاندانەكانی مانگی ڕابردووی ئێران، وشداری ڕاستەوخۆی ئەم وڵاتە بە هەرێمی كوردستان درا كە خۆپیشاندانەكان لە لایەن هەولێرەوە كە مەبەستی هەرێمی كوردستانە ئاراستە كراون.
  لە پێش بڕیاردانی ڕیفراندۆمی كوردستانیش ئەوەیان هەموان لەزاری ئەم بەرپرسانەی ئێران لە ئەنجوومنی ئاسایشی ئەم وڵاتەوە بیست ئێمە هەرێم چیتر پاش ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی بە جێ‌ دەهێڵین و كونسوڵگەرێكانمان بوونی مانای نامێنێت و دایدەخەین و سنوورەكانمان چیتر بە ڕوویاندا كراوە نابێت، كە لە پاش ئەوەش بینیمان كە بەداخستنی سنوورەكانیشیان نەوەستان و مانۆڕی سەربازی جۆراوجۆریان لە سنوورەكاندا ئەنجام دەدا كە بەڵَێ ئێوە ئیتر "خاكتان جیاو ماڵتان بەڵا".

 لە ئێستادا ئەوەی مانشێتی سەرەكی ڕاگەیەندانە فەرمییەكانی ئێران لەبارەی ئەم سەردانەی وەفدی هەرێم جێی باسە، وشداری جیددی بە بەرپرسانی هەرێم دراوە كە ئێوە چیتر ناچاری ملكەچی هەندێك شتی ئێمە بن و هەر كاتێك لە سنووری ئێوەوە كردەیی نەخوازراوی سەربازی ڕووبدات تەداخولی ڕاستەوخۆ لە داهاتوودا دەكەین لە كاتێكدا وەفدی كوردی لاموایە هەر بیریان چووە بە قەد چەند كەسێكی كوژراوی ئەم وڵاتە لە بەر هەر جۆرە ئاڵوزییەك بێت و ناوی لێ دەنرێت، خەڵكی بێ تاوانی لادێ‌ و گووندەكانی سنووری ئێمە بەر تۆپبارانی ئەوان كەوتوون و شەهیدبوون و تازە لە كونفڕانسی ڕۆژنامەونی نیچیروان بەرزانیدا ئاماژە بەوە دەكات كە ناكرێت كەسان و گروپێك لە هەرێمەوە بەرژەوەندی و ئاسایشی ئێران بخەنە مەترسییەوەو بەرەو ناو هەرێم هەڵبێنەوە كە ئەمەش شتێكی ئامۆژگاریكراوی ڕاستەخۆی ئێران بۆ وەفدی هەرێم و چالاكییە حیزبە كوردیەكانی ڕۆژهەڵات بوو كە بنكەو بارەگایان لە باشووردایەو وەك گووتم ئەوان ئەمە وەك پێشمەرجی هاوكاری بۆ گفتگۆی نێوان بەغداو هەولێریش ئاماژەیان پێداوە.

لەكاتێكدا تاكە پەیام كە تیایدا لەم سەردانەدا بینرا و ملكەچبوونی بەڵی قوربانی بەرپرسانی هەرێم بووە كە هیچ ئاماژەیەكیان بە سەروەری هەرێم نەكردووە كە تۆپباران و لەنێوبردنی خەڵكی ئەم وڵاتەی بەدواوە بووە لە كاتێكدا ئەوان لە وەفدی هەرێم  و سەرۆك وەزیرانی پێشوازی دەكەن لە كاتێكدا دانیش بە هەرێم و سەروەریەكەیدا نانین و باسی یەكپارچەیی عێراق لە ژێر سەیتەرەی شیعەدا بە كوردستانیشەوە دەكەن.

ئەوەی بە نسبەت كوردەوە دەبێت گرنگ بێت وەك هەڵویستی نەگۆڕی خۆی لەم سەردانانەدا دەبێت لێی بڕوانێت ئەوەیە كە لەم سەردانانەدا پەیامی ملكەچبوونی نابێت لەمە زیاتر لە ئاستی پێگەی لەم دۆخەی ئێستادا بە نسبەت وڵاتانیی دەوروبەرەوە بێت، چوونكە ئەم وڵاتانە چیتر سەروەری هەرێمیان ناوێت و بە ناوی یەكپارچییەوە چیتر بە ڕاشكاوی هەركاتێك بیانەوێت تەداخولاتی سەربازی تیادا دەكەن كە نابێت وەفدی هەرێم هەر لە پرێس كۆنفرانسی گەڕانەوەیدا باسی ئەم جۆرە ملكەچییانەیان بۆ ئەوان بكردایە، چوونكە دواجار هاوشێوە دۆخی عەفرین بەهۆی توركیاوە ئاوا هەنگاوێكیش هەمدیسانەوە لە باشووریش ڕەنگە بەم بڕو بیانووانە بنێن و دۆخی باشووریش وەك ڕوژئاوای ئێستا لێ بكەن .

نوێترین نوسینەکانی یاسین نادر ڕه‌حمان

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌