کورد! قوربانی بەرژەوەندی ووڵاتان

وتار/ 23/01/2018 526 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

کورد! قوربانی بەرژەوەندی ووڵاتان
كه‌مال ئه‌شكه‌نده‌ر
 خەم وئەسەف ڕاماندەچڵەکێنی کاتێک لەمێژوو دەڕوانین ، ئێمەی کورد خاوەنی دەریایەک لەخوێن و قورباندانین بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندی ووڵاتان .

ئەوەی جێگەی تێڕامانە ئەوەیە ، هەر لە کۆنەوە تادەگاتە سەردەمی عوسمانی و سەفەوی بگرە تا دوای ڕێککەوتننامە شومەکەی سایکس بیکۆ و ئێستاشی لەگەڵ دابێ هیچ کات کورد یەکگرتوو نەبوە بۆ بەدەست هێنانی مافە بنەڕەتییەکانی ، بەڵکو هەردەم دابەش بووەتە سەر هێزو ووڵاتان بەجیاوازی فکرو ئایدیا و گیرفانی بڕیار بەدەستانی کورد ، لەکاتێک دا ئەوان کورد بەپارسەنگی بەرژەوەندیەکانیشیان قەبوڵ ناکەن ، دووبەش بونی میرنشینە کوردیەکانی ئەوسا  و حزبە سیاسی یە دەسەڵاتدارەکانی چوارپارچەکراوەکەی کوردسان لەئێستادابەنمونە.

لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لەرۆژئاوای کوردستان جگە لە ڕشتنی ڕقی زاڵمیەتی تورکیا بەسەر کوردان لەشەهید و بریندارکردنی دایکان و پیاوانی بەساڵاچوو و منداڵانی شیرەخۆر کە خاوەنی خاکێکی بێ سنور و بێ بەش لە کەمترین مافەکانی ژیانن هیچ لێکدانەوەیەکی تر هەڵناگرێ ، جگە لە زوڵمی تورکیا دوور لەهەموو بەهایەکی ڕێزگرتن لە واتای مرۆڤ بون ، بەڵکو شەڕی پێفرۆشتنێکە بۆ فراوانکردنی سنوری بەرژەوەندیەکان بەچاوپۆشی ڕوسیا و ئەمریکا.

ئەوەی جێگەی مەترسیە ئەوەیە هەرکاتێک زلهێزان و ووڵاتانی دراوسێ ناوچەکە دەکەن بەسفرەی دابەشکردنی بەرژەوەندیەکانیان کورد دەکرێت بەسەری ڕمەکەو سەنگەرەکانی پێشەوەی پێ ئاوەدان دەکرێتەوە ، دواتریش بە ژێرپێ خستن و پشت تێکردنی کورد سفرەکە هەڵدەگیرێتەوە .

لەبیرتانە ووڵاتانی زلهێز و تورکیای دراوسێ بۆ شەڕی دژی داعش چۆن لەم سەر بۆ ئەو سەر کوردستانی باشور و کوردستانی ڕۆژئاوایان کردبوو بەیەک سەنگەر ،بەجۆرێک پێشمەرگەو شەڕڤان ئاوێتەی یەکتر دەکران و سنور بەڕووی پێشمەرگە لەتورکیاوە بۆ کۆبانی واڵادەکرا و بەردەوام باس لەقارەمانیەتی پێشمەرگە لەبەردەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەوترایەوە ، ئەی ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ چی ؟

لەکۆتایی دا ئەوەی لەناوچەکە لەهەمبەر گەلی کورد دەکرێ سود بینینە لە دابەشبوونی میللەتەکەمان بەسەر حزب و فیکرو ئایدیا لەکاتێک دا هیچ کات دوژمنان جگە لەبەرژەوەندیە ئابوری یەکانیان لەسەر حسابی خاکی کوردستان وگەلی کورد بۆ هیچ مەبەستێکی تر سەنگەریان لێ نەگرتوین

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌