دۆخی كوردستان و ناوچەكە دوای جەنگی داعش
وتار/
21/01/2018
730 جار بینراوە
دانا دارا
لێكۆڵینەوە
دۆخی كوردستان وناوچەكە
دوای جەنگی داعش
دانا دارا حسین
ڕاوێژكاری پەرلەمانی كوردستان
30/1/2017
هەولێر
[email protected]
07701586671
07501884684
پێشەكی
مەترسیەكانی داعش كەسێ ساڵە لەسەر شانۆی سیاسی عێراق وناوچەكە ئامادەیی هەیە
,بەڕادەیەك بوە دراوسێ یەكی كتو پڕ ی هەرێمی كوردستان و جەنگی لەگەڵ دا بەرپا كرد
,كەتیایدا ژمارەیەكی زۆر قوربانی مرۆیی كەزیاتر لە 1600 شەهید و هەزارەها برینداری
خستەوە.
ئەمەو بونی داعش كەویستی چوار چێوەیەكی سیاسی نوێ ببەخشێتە فۆڕمی دەستەڵاتداریەكی سەپێینراو لەغێراق وسوریا هەموانی
نیگەران كرد وجیهان لە هەوڵێكی دەستە جەمعی دا دژی ئەم ڕێكخراوە تیرۆرستیە وەستایەوە.
ئێستا لەهەمو كات زیاتر ئەوەئەگەرە بەهێزە كە خۆری داعش بەرەو خۆر ئاوا یونە
و ناكرێت هیچ پێشبینیەك بۆ بەردەوامی مانەوەی بكرێت, لەگەڵیدا پێویستە وەك كوردێك كۆمەڵێك
پرسیار بكەین ,كەئایا چارەنوسی كوردستان و ناوچەكە چی دەبێت لەپاش نەمانی ئەم هێزە؟
یاخود ئایا گۆرانكاری دروست دەبێت لەهاوكێشە سیاسیەكان وجوگرافیای سیاسی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟
پێویستە ئێمە بۆ وەڵامی سەرجەم ئەو پرسیارپێشبینیانەو و ئەگەری ڕودانیان خۆمان
ئامادە بكەین وكۆی ئەو شرۆڤانەی كەبۆ دۆخەكە دەكرێت بەهەندی وەربگرین.
*پرسیار و سیناریۆ
جدیەكان لەسەر ئایندەی ناوچەكە
كوردستان كەپێگە یاساییە كەی وەك لە دەستوری كۆماری
عێراق ساڵی 2005 دا دیاری كراوە بریتی یە لە هەرێمێك لە چوار چێوەی وڵاتێكی فیدراڵدا
.
جێكەوتەكەی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایە كەناوچەكە زۆر نائارام و پڕلەكێشەو
وململانێیە كە دەیان ساڵە بەردەوامە, لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی داعش وەك رێكخراوێكی
تیرۆریستیبەشێكی لەعێراق و سوریا داگیر
كردوەو هاوكێشەی هێزو جۆر و قۆناغی ململانێكانی جۆرێك گۆڕیوە كەچاوەروان كراو نەبو.
كەلەگەڵ خۆیدا ژمارەیەكی زۆر ناكۆكیی تەقاندەوە هەروەها ژمارەیەكیش دەسكەوتی
وەدی هێنا بۆگەلی كورد و جوگرافیا داگیركراوەكەی وەك :-
1-رزگاركردنەوەی
تەواوی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كەكوردستانی بون و بەمادەی 140ی دەستوری
عێراق وەك ناوچەی جێ ناكۆك پێناسە كرابو.
2-یەكدەنگی تەواوی
هێزە كوردیەكان (عەلمانی و ئیسلامی) بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم هێزە.
3-پشتیوانی و
هاوكاری هێزە بیانیەكان بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە.
4- بەهێزبونی
پێگەی سیاسی و كوردو دۆزی ڕەوای گەلەكەی.
لەپاش ئەم دەسكەوتانە وەك دەبینین مەترسی و سیناریۆی جۆراوجۆریش لەڕێگادان كەدیارترینیان كەچاوەڕێی كورد دەكات ئەوەیە
كە كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی پشت لەهەرێمی كوردستان بكەن.
ئەم سیناریۆیەش دەبێ زۆر بەجدی خۆمانی بۆ ئامادە بكەین چونكە ئەگەرێكی بەهێزە
لە پاش جەنگی داعش ڕوبەڕومان ببێتەوە.
واتا كورد كەبەشێكی سەرەكی بوە لە جەنگی دژ بە داعش بەشدارە یاخود نا؟
لێكۆلینەوەی ئەم ئەگەرە كاتێك ناكرێت كە داعش بەشێكی وێنە سیاسیەكەیە بەڵكو خوێندنەوەیەكی دروستە بۆ دوای جەنگ, چونكە
توێژینەوەی فكر وجیهان بینی داعش و ڕەوت و ئەنجامی دەستەڵاتی لەماوەی دوساڵ ونیودا لەعێراق جیایە لەقسە كردن لەدوایی
كۆتایهاتنی ئەم مەترسیە وە ڕۆڵی كورد لەم نێوەندە دا.
وەك دەزانین داعش یەك لەسەر سێ خاكی عێراقی داگیركردبوو بەتایبەت ناوچەكانی
خۆرئاوای عێراق كەزۆربەیان نتوچەی سونە نشین بون لەگەلچیدا بەشێك لەخاكی كوردستانی
داگیر كردبوو,ئەم ڕاستیەش دەمانگەیەنێنە ئەوەی كەئایا كورد لەم گەمەی سیاسیەیی پاش
داعش دا یاریزانە یاخود تەماشاكار؟
دەتوانین بڵێین بۆكورد باشترە مامەڵەیەكی دروست بۆ ئەو ناوچانە بكا كە دیفاكتۆ
ئازاد كراون, چونكە ئەو ئەگەرە بەهێزە كەئایا رۆژئاوا بەردەوام دەبێت لەپشتیوانی لەهەرێمی
كوردستان لە پاش داعش یاخود نا؟
وەئایا كورد لە پاش داعش دەگات بەخەونی لەمێژینەی خۆی كە بنیاتنانی دەوڵەتی
كوردستانە؟
یاخود چۆن ڕوبەڕوی مەترسیەكان دەبینەوە كە ئەگەری هەیە لەئایندەی نزیكدا رو
بدەننمونەیان وەك:
1-مەترسی ڕودانی
جەنگ لەگەڵ حەشدی شەعبی .
2- مامەڵەی
ناوچە دابرێنراوەكان لەلایەن هێزی پیِمەرگەوە رزگار كراونەتەوە.
3-بەهێزبونەوەی
ناوەند.
4- نەبونی هیچ
رێكەتنێكی سیاسی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان.
5- نەبونی گەرەنتی
نێو دەوڵەتی بۆ كورد.
كەواتە بۆكورد باشترە مامەڵەیەكی نەرم(مرن) بكات و هەوڵ بدا بۆ چارەسەری كێشەكان
و زاڵ كردنی بژاردەی ئاشتی نەك شەڕ و پێكدادان هەروەها پەیڕەو كردنی بژاردەی ئیدارە
دانی ناوچە جێ ناكۆكەكان بەهاوبەشی.
*سیناریۆی كۆتایی
جوگرافیای یەكگرتوی عێڕاق و ئەگەری دابەشبونی.
ئەم ئەگەرە خۆی نمایش دەكات هەرلەئێستاوە وەداخوازیەكی زۆری نێو خۆیی ونێو
دەوڵەتی بۆ ئەم پرسە بەگەرمی لەشەقام دا هەیە.
نمونەیان وەك لێدوانەكەی مایكل هایدن بەڕێوەبەری پێشوی دەزگای (سی ئای ئەی
)ئەمریكی كەڕاییگەیاند:(دوای جەنگ لە عێراق وسوریا ناوچەكە گۆرانكاری بەسەردادێت و
وەك خۆیان نامێننەوە)
ئەمەش واتای دابەشبون و دەسكاری سنوری سیاسی ناوچەكە بەتایبەت (عێراق وسوریا)
كەلەو ڕوەوە باس لەدابەشبونی عیچراق دەكرێت بۆ وڵاتێكی خاوەن(3) فیدڕاڵیەت
كەئەوانیش كوردستان و هەرێمی سوننەو هەرێمی زۆرینەی شیعە دەگرێتەوە یاخود عێراق دەبێتە
وڵاتێكی كۆنفیدڕاڵی.
هەروەها لەگەڵیدا ئەەری ئەوە هەیە كە هەرێمی سوننی لەموسڵ و چەند پارێزگایەكی
عێراق دروست بێ وەهەروەها هەرێمێكیش بۆ كەمایەتیەكان بەناوی (هەرێمی دەشتی نەینەوا)
دروست بێ وەلەم ڕوەوە هەندێك لەبەرپرسە عێراقیەكان ئەگەر وێرانی ئەوەیان هەبێت كەڕاستیەكان
بڵێن ئەوە دوپات دەكەنەوە كە عێراقی پاش داعش وەك خۆی نامێتێتەوە , نمونەیان وەك:
وائیل عەبدولەتیف(سیاسی و پەرلەمانتاری پێشوی عیراق) رایگەیاند كە:( دۆخەكە دوای
داعش كەمتر مەترسیدار نابێ لەشەڕی دژی مانەوەی داعش خۆی , وەئەوەی ەزۆر دڵنیابین لێی
ئەوەیە كەخۆر داعش ڕولە ئاوابونە بەڵام كۆمەڵێك
مەترسی ڕاستەقینەی دی تر هەن دەبێت لەبەر چاوی بگرین وەك مەترسیەكانی دابەشبونی عێراق
ململانێ لەسەر سنور وسەۆچاوەكانی داهات,دەستەڵاتەكان).
لەلایەكی ترەوە هەندێك لە چاودێرانی بارودۆخەكە وای بەباش دەبینن كەهەرێمێكی
سوننە نشین دابمەزرێ بۆ عێراق ئەمەش بۆ پێكهاتەی سیاسی عێراق و خودی خۆشین باشترە.
هەروەها لەسەر كێشەو ناكۆكیەكان و ئەو مەلەفە هەڵواسراوانەی لەنێوان ناوەند
و هەرێم دا هەیە باشترە كەهەرێم بگاتە ڕێكەتن وە گرژیە سیاسیەكان نەباتە ئاستی مەترسی
دار, بەم شێوەیەش لەكۆی ململانێكانی عێراق دا كورد بێ لایەن دەبێت هەروەها مەترسیەكانی
حەشدی شەعبی لەسەر هەرێم دور دەخاتەوە.
*ناوخۆی هەرێمی
كوردستان
هەوان دەزانن كەزیاترلەساڵێكە لەململانێكی سیاسی بێ تامدایە و بونی قەیرانەكانی
وەك( دارایی, جەنگ,گەندەڵی, دابەزینی نرخی نەوت) لەسەر هاوڵاتیانی قوڕستر كردوە.
سیناریۆ پیِبینیكراوەكان وادەردەخەن كە پێویستە هەرێمی كوردستان ناكۆكیە نێو خۆییەكانی
بەزوترین كات چارەسەر یكات ودامەزراوەكانی كارا بكاتەوە و لەسەروی هەموشیانەوە پەرلەمانی
كوردستان وهەڵمەتێكی نیشتیمای ڕاستەقینە دەستپێبكات بۆ دژایەتی و گەندەڵی و گەندەڵكاران.
ئەم هەوڵانەش ئەگەر چی ئاسان نیە لەكاتێكدا بارو دۆخی هەرێم بەگشتی ئامادە
نیە گرفت و لەمپەرەكان زۆرن بەڵام هەردەبێ بكرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چاككردنی دۆخەكە لەئێستادا دەیەوێ بەتەنها لەگەڵ
یەكێتی نیشتمانیدا ئەنجامی بدات و لایەنەكانی دیكەش وەك بەشدار شەریك بكات, بەڵام
وەك زانراوە یەكێتی نیشتیمانی ئامادە نیە ئەم پڕۆژەیە جێ بەجێ بكات وەخۆی ڕادەست بەم
ئیرادەیە بكات چونكە لەشەقامی كوردیدا بەخۆكوشتنێكی سیاسی لێكدەدرێتەوە ,ئەگەرچی
باوەڕم وایە بەهەندێ گەرەنتی وەك دواخستنی هەڵبژاردنەكان ڕەنگە لەداهاتودا ئەم ڕێكەوتنە سترانیژیە دووە سەربگرێ.
*پێشبینیەكانی
ناوەندی ستراتفۆر بۆساڵی2017
ئەم ناوەندەكەیەكێكە لەگرنگترین سەنتەرەكانی لێكۆلینەوەی ستراتیژی و ئەمنی
لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كەهەندێك میدیای ئەمریكی ئەم ناوەندە بە(سی ئای
ئەی)سێبەر ناودەبەن,بۆساڵی نوێی 2017كۆمەڵێك پێشبینی ئاشكرا كردووە كەتیایدا ئەوەی تایبەتە بەدۆخی ناوچەكە دوای
داعش بریتی لەمانەی خوارەوە:
1 –ناوەندەكە
پێشبینی دەكا كەناكۆكیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی زیاد دەبێ دوایی كۆنترۆڵكردنەوەی
موسڵ, بەشێوەیەك ناكۆكیەكان لەسەركەركوك لەگەڵ یەكدا و لەگەڵ حكومەتی عێراق لەناوەند
توند دەبێتەوە.
بەم شێوەیە كەئەوەی پارتی بەدەستی هێناوە دەیەوێ بیپارێزی وەحكومەتی عێراقیش بەپشتیوانی ئێران هەوڵی
وەرگرتنەوەی دەدات.
2-پەیوەندیەكانی
نێوان عێراق و كوردستان ئاڵۆزتر دەبێت بەتایبەتی لەبوارەكانی(وزە ودابەشكردنی
داهات وسنور).
3-ئەمریكا بەسەرۆكێكی
نوێی هەڵبژێرداروە بۆی هەیە بەردەوام بێ لەپشتیوانی ئەو هێزانەی كەدژی داعشن, بۆیە
پێشبنی دەكا كەكۆشكی سپی لە پشتیوانی هێزە كوردیەكان بەردەوام بێ .
4- پێشبینی دەكا
كەتوركیا سنوری نفوزی خۆی لەباكوری عێراق پەرە پێبدات هەروەها پشتیوانیەكانی بۆ
سوننە كانی عێراق زیاد بكا .
5- پێشبینی دەكرێت
كە ئێران لەڕێگەی شیعەكانی عێراقەوەبەرەنگاری توركیابۆ فراوانخوازی بكات,هەروەها ئەگەری
هەیە بەهاندانی ئێران شیعەكانی عێراق كێشە بۆ ناوچەناكۆكەكانی دەوروبەری موسڵ
دروست بكات,وە ئەگەر هەیە ئیچران لەڕێگەی پارتە كوردیەكانی هەرێمەوە كێشە دروست بكا
بۆ ڕێگری لەتوركیا.
*10 جەنگی پێشبینیكراو
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاندوە كە لە دوای جەنگی كۆتایی هاتنی داعش لە
موسڵ (10) جەنگ سەرهەڵدەدەن .
ئەم ڕاپۆڕتە ڕۆژنامەوانیە ئەوەی ئاشكرا كردوە ژمارەیەك پێشبینی لەسەر بنەمای
خوێندنەوەی واقعەكە و چەندین زانیاری لە ناوچەكەوە زانراوە كە , ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی
رێكخراوی داعش ڕۆژ بەدوای ڕۆژ ڕوو لەكەم بونەوەیە وە ئەگەری تەقینەوەی ژمارەیەك
ناكۆكی هەیە لە ئایندەی ناوچەكە دا, و ئەم جەنگە پیشبینی كراوانە هەندێكیان لە ئێستادا
دەستیان پێكردوە و هەندێكی تریشیان هێشتا ڕویان نەداوە .
جەنگە پێشبینی كراوەكان بەم شێوەیەیە :
1- جەنگێك لەنێوان هێزە كوردیەكان لەباكوری عێراق
و هێزە ئۆپۆزیسیۆنەكانی سوریا .
2- جەنگی حكومەتی توركیا لەگەڵ هێزە كوردیەكانی
سوریا .
3- جەنگی هێزە ئۆپۆزیسیۆنە كوردیەكان لە سوریا لەگەڵ
ڕژێمی سوریا .
4- جەنگی هێزەكانی ئەمریكا دژ بە ڕژێمی سوریا .
5- جەنگی توركیا دژی ڕژێمی سوریا .
6- كوردەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند .
7- كورد و هێزە شیعەكان .
8- كورد دژی كورد , ئەم سیناریۆیە ئەگەری دورە بەڵام لەسەروبەندی بنیاتنانی دەوڵەتی كوردیدا ئەگەرەكە
بەبەهێزی دەمێنێتەوە .
9- جەنگی سوننە و شیعەكان .
10- جەنگی پاشماوەكانی داعش دژی هەموان .
ئەنجام و ڕاسپاردە
1- سەركردایەتی سیاسی كوردستان ستراتیژیەكی تایبەت
دابڕێژێت بۆ چۆنیەتی بەرەنگاری و مامەڵەی سیناریۆكانی دوای جەنگی داعش .
2- لایەنە ئیسلامیەكان و ناوەندە لێكۆڵەرەوەكانی
نزیك لێیانەوە ڕۆڵیان بەهەند وەربگیرێت و وەك كارەكتەرێكی بەهێز لەنێو ستراتیژیە نیشتمانیەكەدا
كاریگەربن .
3- بەو پێیەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش زۆر جیاوازن
لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێم دا , ساز نەبونی
پێكەوە ژیان و مەترسی پێكدادان تیایاندا بەهێزە و ئەگەری توندوتیژی تیایاندا ئامادەیە
.
بۆیە پێویستە چ00ەمكەكانی (پێكەوە ژیان و ناتوندوتیژی و بیرە توندڕەوەكان و
میلیشیاكان ) بەتەواوی كاری جدیان لەسەر بكرێن .
4- كوردستان دەبێت ببێتە خاوەنی سوپایەكی نیشتمانی
بەهێز .
5- پەرلەمان كارابكرێتەوە و حكومەتی ئیئتلافی بەردەوام
بێت بەشێوەیەك چاكسازی ئابوری بكرێت كە پڕۆسەی سك هەڵگوشین فەرمانبەران نەگرێتەوە
.
6- كورد خۆی بۆ هەموو ئەگەرەكان ئامادە بكات بەشێوەیەك
نابیت هیچیان نادیدە بگرێت ,و لەئەگەری جەنگ لەگەڵ حەشدی شەعبی بژاردەی جیابونەوە
بەواقعی بكات .
سەرچاوەكان
1- دەستوری كۆماری عێراق 2005
2- بابەتی (كورد یاریزان دەبێت یان یاری پێكراو )
ڕۆژنامەی ئاوێنە .
3- بابەتی (كۆتایی داعش و جێكەوتەكانی لەسەر
كوردستان ) ڕۆژنامەی ئاژانس .
4- پێشبینیەكانی ناوەندی ستراتفۆر بۆساڵی
2017 ڕۆژنامەی ڕوداو .
5- بابەتی (پاش داعش ) سەردار عەزیز سایتی خەڵك
6- 10 حروب ستندلع فی المنگقە بعد هزیمە
داعش موقع NRT
7- داعش و استراتیجیە مابعد معركە الموصل ربیع نادر (المنشور فی الانترنت)
8- داعش و استراتیجیە مابعد معركە الموصل عبدالجبار الجبوری (المنشور فی الانترنت)
نوێترین نوسینەکانی دانا دارا
-
دانا دارا
12/01/2021
-
دانا دارا
05/01/2021
-
دانا دارا
01/08/2018
-
دانا دارا
16/07/2018
-
دانا دارا
12/07/2018
-
دانا دارا
11/06/2018