هەل هەلەی دیموکراسی بە وەل وەلەی هەڵبژاردن

وتار/ 20/01/2018 443 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

هەل هەلەی دیموکراسی بە وەل وەلەی هەڵبژاردن 
كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
پڕۆسەی هەڵبژاردن باشترین میکانیزمی دەستاو دەستی دەسەڵاتە ، هەربۆیە ئاستی خۆش گوزەرانی هاووڵاتیان لەهەر شوێن و هەر ووڵاتێک پەیوەستە بەئاستی ڕێژەی  هەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد ، تاچەندە هەڵبژاردن بەڕێک و پێکی و دوور لە ساختە و گزیکاری  بەڕێوەبچێ ، ئەوەندە خەڵکەکەی لەئاسودەییەکی چاکتر ژیان بەسەر دەبەن .

پرسیارەکە ئەوەیە ، ئەی بۆچی لە هەندێک ووڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ووڵاتانی دراوسێ و عێراق و هەرێمی کوردستان یش هەرچەند وادەی هەڵبژاردنەکان نزیک دەبێتەوە سەر ئێشەی هاووڵاتیان توندتر دەبێ؟ 

چەند مانگێک بەر لەئێستا لەهەرێمی کوردستان  بەویستی دەسەڵات هەڵبژاردنەکان دواخران و تەمەنی پەرلەمان و حکومەتیش درێژکرایەوە ، بەڵام دوای شازدەی ئۆکتۆبەر یاریەکە گۆڕانکاری بەسەرداهات ئەم جارەیان بەویستی هەمان دەسەڵات خەریکن چەند مانگێک تەمەنە درێژکراوەکان کورت بکەنەوە ، سەیرە بۆچی هەڵبژاردن لە کاتی خۆی ئەنجام نەدرێ ؟ ئێ خۆ هەڵبژاردن بارانی بەهاران نیە هەر کات هەور گرمۆڵەی کرد داببارێ ، ڕون و ئاشکرایە وادەی هەڵبژاردن بەپێی یاسا ڕێکخراوە.

ئەی هەڵبژاردنەکانی عێراق چی ؟ دەنگۆی دواخستنی لەئارادایە ، حزبی دەسەڵات لە هەرێم تێبینی هەیە ، گوایە بۆچی لەکاتی خۆی بەڕێوەنەچێ ، تۆ بڵێی بینە وبەردەی دواخستن و پێشخستنی هەڵبژاردنی هەرێمیان لەیادچوبێ ؟

ئیتر بەم عەقڵیەتە چۆن هەل هەلەی دیموکراسی دەبێ بەمایەی خۆش گوزەرانی میللەت لەکاتێک دا هەڵبژاردن وەل وەلەی پێ دەکرێ ،هەڵبژاردنێکی لەم جۆرە چۆن مایەی خۆشبەختی دەبێ بۆ هاونیشتمانیان ، لەکاتێک دا هەڵبژاردن تۆپ ئاسا هەردەسەڵاتەو بەجۆرێک شەقی تێهەڵدەدات بەئامانجی تۆمارکردنی گۆڵێکی تر بۆ وەرگرتنەوەی کورسی دەسەڵات ؟ چۆن دەکرێ هاووڵاتیان هاوشێوەی هاندەرانی یاریەکان تەنها تەپڵ وفیکە لێدانیان بۆ بمێنێتەوە .

لە ڕاستی دا حەقیقەت دەبێ ئەوە بێ کەمێژوو تۆماری کردوە، هەروەک شاعیری گەورەی کورد مەحوی لەدێرێک هۆنراوەدا  دەیخاتە ڕوو:

ئەوەی ئەمڕۆ بەدەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخلوق لەدەوری نەعشیا سبحەی ئەبینی وەلوەلەی مەخلوق

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌