هه‌ڵبژاردنه‌كان و گۆڕانكاری نه‌خشه‌ی نوێ

وتار/ 20/01/2018 450 جار بینراوە

هێدی هه‌ولێری

هه‌ڵبژاردنه‌كان و گۆڕانكاری نه‌خشه‌ی نوێ
هێدی هه‌ولێری
له‌دوای ده‌ست نیشانكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ده‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی و لیسته‌كان به‌رنامه‌ی لیسته‌كان ده‌بنین و له‌دۆخێكی كه‌ڵه‌كه‌بووی سوتاندنی شاره‌كانی عێراق و ڕومانی هه‌ندێكی تر، به‌و ژێرخانه‌ وێرانه‌ و گرفتی بێ موچه‌یی هاوڵاتی و فه‌رمانبه‌ران كێشه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و ڕووداو گه‌لێك له‌سه‌رهه‌ڵداندایه‌.                                  ڕووداوه‌كانی ڕۆژانی 17 ی مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك پێشهاتی نوێی خسته‌ڕوو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت حكومه‌ت، كه‌ هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ ده‌ربرینی ئازادییه‌كان مابێت، ئیدی خه‌ڵك ده‌نگی خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه‌و قسه‌ی خۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گوزه‌رانه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت به‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ی قه‌یرانی سیاسیی و ئابوریی له‌هه‌رێمی كوردستاندا سه‌ری ده‌رخستووه‌ته‌وه‌ و نیگه‌رانی خه‌ڵك و گوێنه‌دانی ده‌سه‌ڵات دۆخه‌كه‌ی مه‌نگ كردووه‌.
وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌هاری عه‌ره‌بی 2011 دا به‌شێكی زۆر له‌ولاتانی عه‌ره‌بی خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆریان په‌یڕه‌و ده‌كرد گرته‌وه‌، كه‌چی زۆریكیان ئامانجه‌كه‌یان نه‌پێكاو جومگه‌كانی وڵات له‌به‌ریه‌ك هڵوه‌شانه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك وڵاتی دیكه‌ی زلهێزی دنیاو ناوچه‌كه‌ ده‌ستێوه‌ردانیان كرد به‌ئێستاشه‌وه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌و حكومه‌تیش دوای كشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی هه‌ندێ حزب..... حكومه‌تداری كه‌وتووه‌ته‌ ژێر پرسیارێكی جدیی، كه‌ ئایا ده‌توانێت ئه‌و ماوه‌یه‌ى په‌له‌مانی كوردستانی بۆ درێژكراوه‌ته‌وه‌ ئاستی حزمه‌تگوزاری له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ئێستا ماوه‌ ده‌توانێت گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات.... یان شكسێك بۆ كورد بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانی كوردستان تۆمار ده‌كات‌.
ئێستای گوزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌م ناوخۆیی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌خشه‌یه‌كی تازه‌ی لێ ده‌خوێنرێته‌وه‌، به‌ڵام بۆ كورد به‌و بایكۆتكردنه‌ی له‌شوێنك و به‌شداربوونی له‌شوێنێكی دیكه‌و به‌جیا دابه‌زین له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان وه‌ك بیانوو دروستبان كرد بۆ په‌رته‌وازه‌بوونی ده‌نگی كوردو له‌ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وته‌ حزبیه‌كانی خۆیان و ده‌كرێت بڵێین زستانێكیان بۆ وڵات هێنا به‌هاری به‌دوادا نایه‌ت.  
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ ئێستا له‌وه‌رزی زستاندا نزیكه‌ی 5 ملیۆن هاوڵاتی له‌ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی نادادگه‌ريی و دوور له‌دامه‌زراوه‌یی و گه‌نده‌ڵی و خراپی گوزه‌ران، ئيدى خه‌ڵك ماندووبووه‌ له‌و هه‌موو دروشمانه‌ی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی شكستخواردووی كوردیی، یان ده‌سه‌ڵات به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه‌و هه‌موولایه‌ك ئاسووده‌ ده‌بین؟           (هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌، چونكه‌ 26 ساڵه‌ ئه‌و دروشمانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌). قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موو ناوچه‌كانی گرتووه‌ته‌وه‌و تاكی هاوڵاتی تا ئاستێك بێده‌نگ ده‌بێت، كه‌چی پاش ئه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ست ده‌ڕوات و ئاكامی نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ وه‌ك له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ ڕوویدا (هه‌رچه‌نده‌ به‌كۆمه‌ڵێك ئامانج خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت). گۆڕانكاری سیاسی و نه‌خشه‌ی تازه‌ی جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان دوای له‌ده‌ستدانی خاك و ئاوی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ده‌بێت هێزێكی تازه‌ بتوانێت به‌ئامانی ڕوئیایه‌كی ڕۆشن و دیار ده‌ربكه‌وێت نه‌ك هێزێك به‌ته‌م و مژاوی لێدوان دوای لێدوان و به‌ڵام دواجاریش هیچ كارنامه‌یه‌كی لێ به‌دی ناكرێت.                                                       پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئێستا له‌ڕێیه‌و كاته‌كه‌ی كێشه‌ی له‌سه‌ره له‌نێوان ڕه‌وته‌ جیاوازه‌كانی عێراق و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستانیش‌، به‌ڵام له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كام مل بۆئه‌وه‌ی دیكه‌ نادات و ترسی زۆر له‌دڵی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان دروستكردووه‌ ئه‌وه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌كێشه‌ی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی، كه‌ قه‌یرانێكیان دروستكرد، بۆیه‌ ئه‌گه‌رى له‌ده‌ستدانی كورسی و ده‌نگی تر هه‌یه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه‌ ئه‌و دوو حزبه‌ ده‌مێكی زۆره‌ به‌ناو نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر شكست دوای شكستیان بۆ كورد تۆماركردووه‌ و ڕووبه‌رو پانتاییه‌كی زۆریان له‌خاكی هه‌رێمی كوردستاندا به‌هۆی نه‌شاره‌زایی و كه‌م ئه‌زموونی و.....یاخود بڵێین فرۆشتنیان ئه‌میان له‌دژی ئه‌وو ئه‌ویان له‌دژی ئه‌م له‌ده‌ستدا.  
ئه‌وه‌ی بایكۆت ده‌كات له‌و ناوچانه‌ی پێشتر موزایه‌ده‌ی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرد ئێستا له‌به‌ر شه‌رمه‌زاریی جه‌ماوه‌ری و نه‌بوونی ده‌نگ بڕیاری كشانه‌وه‌ ده‌دات به‌بیانووی جۆراوجۆر به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌زموونی سوننه‌كانی پێشوومان له‌ عێراق بیر ده‌خاته‌وه‌ كه‌ چۆن بایكۆتیان كردو باڵانیسی شیعه‌یان به‌رزكرده‌وه‌ و ئێستاش هه‌ر شیعه‌كانن پێكهێنه‌ری حكومه‌ت و جومگه‌ به‌هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌سته‌ كه‌چی كوردیش ڕۆژێك په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ له‌وه‌ی باجی ئه‌و بایكۆتكردنه‌ بدات.                                      داخی دڵی كورد ئه‌وه‌یه‌ له‌ململانێ حزبی و كه‌سیه‌كاندا ده‌په‌ڕێته‌وه‌ بۆ دابه‌شبوونی دووئیداره‌یی كێبركێیه‌كی ناشه‌رعی بۆ شكاندنی پشتی ئه‌ویتر.                                            
  ئێستا له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا كاتێك خۆپیشاندانه‌كان ئامانجێكی نه‌پێكاو وای له‌هه‌ندێ حزب كرد له‌حكومه‌ت بكشێنه‌وه‌و‌ گرینگیشه‌ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، كه‌ ناتوانێت هیچ ئاسووده‌یه‌ك بۆ هاوڵاتیانی فه‌راهه‌م بكات، ئیدی مانه‌وه‌ی خراپتر ده‌بێت و حكومه‌تیش ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێتی له‌و فه‌سادییه‌ ڕزگاریی بێت، ئه‌وا زۆر ڕێگه‌ هه‌ن بۆ ده‌ربازبوون، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ حكومه‌تی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و ده‌یان گروپ ده‌میان دژ به‌كورد كردووه‌ته‌وه‌و ناتوانرێت حكومه‌تی كوردیش به‌و ژێرخانه‌ وێرانه‌ چیدی له‌سه‌ر پێ بوه‌ستێت و ڕووخانی په‌یكه‌ری حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.  
كه‌واته‌: بێ حكومه‌تین، به‌ڵام ئه‌و ده‌سته‌گروپه‌ی 26 ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتداریه‌كه‌ی سه‌قه‌ت و خراپ ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌ به‌زۆربوون به‌ده‌سه‌ڵاتدارو بارێكی قوڕسن به‌سه‌ر شانی میلله‌ت و داوای ده‌نگادان و به‌شداری هه‌ڵبژاردنیشیان لێ ده‌كرێت، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێت میلله‌ت به‌دیدێكی نوێ له‌وه‌ بڕوانێت و به‌ڵكو زستانێك بۆ بۆ ده‌سه‌ڵاتداران بخوڵقێنێت و مه‌رگی خۆیان له‌و وه‌رزه‌دا ببیننه‌وه‌.  
ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ئارادایه‌ به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كێش و قوڕسایی كورد به‌ڕاده‌یه‌ك به‌ره‌و له‌باربوون ده‌بات و ئیدی ناتوانرێت ئه‌و هێزه‌ دروست بكاته‌وه‌، كه‌ جاران هه‌ی بوو (هه‌رچه‌نده‌ كورد به‌ده‌ست حزبیه‌كانه‌وه‌ كێشه‌ی زۆریان بۆ میلله‌ت دروستكردو نه‌یانتوانی ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن به‌و قوڕسیاییه‌ی هه‌یان بوو به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵێك پۆست له‌به‌غدا له‌ده‌ستی كورددا بوو (سه‌رۆك كۆمارو جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیرو بریكارو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و چه‌ندانی دیكه‌، كه‌ نه‌توانرا سوودیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستكه‌وت باڵای هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان لێ وه‌ربگیرێت)، كاتێكيش ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ستی پێناكه‌ن و كوردیش ده‌خرێته‌ چاڵێكه‌وه‌ و سه‌ره‌نجامێكی باشی نابێت بۆ داهاتووی كورد له‌ناوچه‌كه‌دا ترسیش هه‌یه‌ به‌پێی ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی ده‌كرێت له‌نموونه‌ی ڕیفراندۆمدا به‌سه‌ر كورددا دووباره‌ ببێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و تێڕوانینه‌ی حزبه‌ كوردییه‌كان ڕه‌خساندوویانه‌.

نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌