ئەمرۆ برێت مکگۆرک .. بارزانی شەلەل کرد.
وتار/
19/01/2018
9073 جار بینراوە
دڵشاد مهجید
ئەمرۆ برێت مکگۆرک .. بارزانی شەلەل کرد.
ئەوەی لەسیاسەت نەگا.. نەخوێندەوارە ..
ئەوەی سیاسەتیش بەمعیاری کوردایەتی و حزبی کوردی لێکبداتەوە گەمژەیە..
پارتی گوایە سیاسەتی ( موماطەلە- خۆگرخاندن- وەخت کوشتن) تا دوای ھەڵبژاردنەکانی عیراق بەرێوە دەبات.. بە لێکدانەوەی خۆی دوای ھەلبژاردن ھاوکێشەکان و ھاوپەیمانیەکان دەگۆڕێن.. ئەوکاتە پارتی دەتوانێ نەفەس ھەڵبکشنێ و دەتوانێ عەبادی ناچار بکا لەھەندێک لەداواکارەکانی پاشەکشە پێ بکات..
بەڵام کۆبوونەوەکانی ئەمرۆی مکگۆرک لەگەڵ بەشێک لەحزبەکان چەند ڕاستیەکی بۆ دووپات کردینەوەیەوە.. کە پارتی بە سەھو داچووە و زیندە خەوننان دەبینێ..
- کاتێ مکگۆرک بە عومەری سەید عەلی دەڵێ.. دەبێت مەلەفی نەوت تەسلیمی بەغدا بکرێتەوە..
- (عومەری سەید عەلی دەڵێ.. جا ئێمە چی دەزانین سەبارەت بەنەوت.. )..
- مکگۆرک دەڵێ .. ئێمە ھەموو شتێک دەربارەی نەوت دەزانین..
- ھەروەھا مەگۆرک دەڵێ ..ئەمریکا پشتگیری عەبادی دەکا.. دەبێت ئێوەش پشتگیری عەبادی بکەن..
- ھەروەھا دەڵێت دەبێ کوردیش یەکگرتوو بێت..
ئەم سێ خاڵەی مکگۆرک خستوویەتە ڕوو.. دوو شتمان بۆ ڕوون دەکاتەوەو بەیان دەکا..
١- کورد بەپارتی و یەکێتیشەوە.. دەبێت پشتگیری عەبادی بکاو ببنە ھاوپەیمانی عەبادی..
٢- ئەگەر یەکێتی و پارتی .. پشتگیری عەبادی نەکەن و مەلەفی نەوت تەسلیمی عەبادی نەکەن .. مەلەفی نەوت و گەندەڵیەکانی نەوت ئاشکرا دەکەین.. ئەگەری لێپرسینەوەش وەک ئەگەرێک لەئارایە..
ھاتنی مکگۆرک بۆ بەتاڵکردنەوەو فەشل پێھێنانی مانورەکانی پارتی و یەکێتی بوو..
نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مهجید
-
دڵشاد مهجید
06/08/2021
-
دڵشاد مهجید
05/12/2020
-
دڵشاد مهجید
23/06/2020
-
دڵشاد مهجید
29/05/2020
-
دڵشاد مهجید
24/12/2019
-
دڵشاد مهجید
09/10/2019