دەسەڵاتی کوردی لە لێواری داڕماندایە.

وتار/ 16/01/2018 587 جار بینراوە

بـــەختیار محمود

دەسەڵاتی کوردی لە لێواری داڕماندایە.

لەم کــــاتەدا حوکمەتی جووت حیزبی تووشی داڕمانی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی بووە ، بە نــــا چاری دەیەوێت دەست بەرێ بۆ بڕینی مووچـــەی خانەنشینی نا ڕەوا ، کـە بە ئیزن و ڕەزای خۆیان لە ڕابردوو دا زۆر بەیان لە ژێر ناوی یاساکانی داڕێژ راو ، بە بەژن و باڵای خۆیان بڕاوەو دوو راوە ، لە پێناو پاراستن و مانەوەیان .
لـــــە ئێستادا ئـــــەو کەسانە هاواریان لێ بەرز بۆتەوە ، بە ئەندازەی ڕوو بەڕ وو بوونەوە وتاف دەکێشن. لـــــە لایەکــــی ترەوە پەر لـــەمانتار و وەزیرە خانەنشینەکان ، کە بوونە بەڵایەکی گەورە بەسەر داهاتی گشتی یەوە ئەوانیش لە خەمی مووچە(6) ملیۆنێکەیاندان ، و ئەم چاکسازی یە بە باش نازانن!! ڕائید و عەمید و عەقیدە مشە خۆرەکانیش بــە غەدری دەزانن ئەو مووچە جوانە بێ ڕەنجەیان ببڕێ !!
ئەوەی دەبینرێ و دەبیسرێ خەڵک نا ئومێدە لە حیزبەکانی دەسەڵات و حیزبەکــانی بـــــەرەی ئۆپۆزسیۆنیش ، چـــونکە پێیان وایە ئەوانـــە هەموون چاوەڕێی قۆستنەوەی بەرژەوەندی خۆیانن و سیاسەتێکی ڕوونیان نی یە بۆ ڕای گشتی و خزمەتی خەڵک .
بەرەی دەسەڵات شتێکی نەماوە بیکا بە دەست کەوتوو پیشانی خەڵکی بدات ، بەرەی ئۆپۆزسیۆن یا حیزبەکانی دەرەوەی دەسەڵاتیش چەند هەل و دەرفـــــەتی زێڕینیان بۆ ڕەخسا نەیان توانی نموونەیەکـــــی جیاواز تر نیشانی خەڵک بدەن ، لانی کـــــەم بــۆشیان نە کرا بەرچاو هاوڵاتیان کەمێک ڕۆشن تر کەن ، لەوەی کە ئەوان جیاواز تر دەڕواننە خەمەکانی خەڵک. چاوی هێزەکان لەم قۆناغە چۆتە سەر هەڵبژاردن و چاوەڕێی سندووقی دەنگدانن ، تا لەو ڕێگەیەوە بڵێن ئەوەش حەجم و قورسای ئێمەیە ، بێ ئاگا لەوەی میلەت هیچ ئومێدێکی بە حیزبی سیاسی و بکەرە سیاسی یەکان نەمـــاوە ، بـــە ئاسانیش هاو نیشتیمانیان ناچنە سەر سندوقی دەنــــگ دان و نمونەی بت گەلێکی تری هــــاو شێوەی پەرلەمانتار و وەزیرەکانی ئێستا دروست کەن.
بەختیار محمود

نوێترین نوسینەکانی بـــەختیار محمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌