کورد لە داعشەوە بۆ ڕیفراندۆم و هەڵبژاردن

وتار/ 13/01/2018 520 جار بینراوە

هوشیار جەمال

کورد لە داعشەوە بۆ ڕیفراندۆم  و هەڵبژاردن

هۆشیار جەمال
لەسەرەتایی هاتنی داعشەوە بۆ خاکی عێراق و دروست بوونی مەترسی لە سەر هەرێمی کوردستان ودەست پێکردنی هێرش بۆ سەرخاکی هەرێم، کوردخاوەنی یەک هەڵوەێستی نەبوو، هەتا کارەساتی جینۆسایدی یەزیدیەکانی شەنگال ڕوویدا،ومەترسی کەوتە سەر شاری هەولێر بە تایبەتی کوردستان بە گشتی،بەڵام دواتر توانرا نەک یەک هەر ریزی ناولایەنەکانی هەرێم پتەوە بکرێت، لایەنەکانی تری پارچەکانی تری کوردستانیش هاتنە مەیدان و پاڵپشتی هەرێم بوون، ئەمەش وای کرد کەم ڕۆژ هەبێت وەفدی وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بە داعش سەردانی هەرێمی کوردستان نەکەن.
کورد توانی بەشیکی زۆری خاکی ناوچە دابڕاوەکان بخاتە ژێردەسەڵاتی خۆیەوە، چەکێکی زۆریش بۆ هێزی پێشمەرگە دابین کرا،وناوی پێشمەرگە سەرجەم سنورە سیاسیەکانی جیهانی بڕی.
بەڵام لە ڕیفراندۆمێکی شوومدا کە بچووکترین دیراسەی ئەکادیمی بۆ نەکرابوو سەرجەم ئەوەی هەبوو کورد لە دەستیداوهیچ زلهێزێک ئامادەنیە بۆچەند چرکەیەکیش گوێ لە کورد بگرێ و گەڕایەنەوە ئەو شوێنەی دەستمان پێ کردبوو.
لە ئیستاش دا سەرجەم حزبەکان بێباک لەوەی لە شاری کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان ڕوودەدات،وسەرەتای تەعریب دەستی پێ کردۆتەوە ،هەنگاو بەرەو هەڵبژاردنەکانی عێراق  دەنەن وئەوی هەیە بە شێوەیەکی ئاشکرا تەنها بزوتنەوەی گۆڕان وکۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی دیموکراسی ودادپەروەری لیستێکیان بۆ ئەوناوچانە پێک ‌هێناوە بەناوی نیشتمان.
لەڕاستی دا ئەم ‌هێزنانە دوانیان خاوەنی پێگەی جەماوەری نەبوون لە شاری کەرکوک و هیچ کورسیەکان نەبووە،دەیانەوێ بەهەردوکیان ئەگەر کورسیەکیش بێت بۆخۆیان مسۆگەری کەن.
 هەرچی هاوپەیمانی دیموکراسیە کە لە لایەن د.بەرهەمەوە سەرۆکایەتی دەکرێ، یەکەم ئەزموونی بە ژداری کردنێتی هەموو گرەوی خۆی لەسەر ئەوە کردوە بتوانێ بە هۆی  ڕووداوەکانی ١٦ ئوکتۆبەرەوە ئەودەنگانەی لە یەکێتی توڕەن، وەکۆمەڵیک دەنگی کەمیش کە لە سیاسەتی پارتی نارازین بە هۆی ئەنجام دانی ڕیفراندۆم بۆخۆی بەرێ.
پارتی و یەکێتیش جۆریک لە بێدەنگیان هەڵبژاردوە چونکە توشی جۆریک لە ئیحراجی بوون بەرامبەر خەڵکی ئەوناوچەیە.
بەڵام کارەسات ئەوەیە ئەم فرە لیستیە بە دڵنیاوە پەرتەوازی و دۆڕان وئاشبەتالێکی تری بەدواوەیە کە هەموو حزبەکان لێی بەرپرسن.
مخابن ئەودەمەش هەموو حیزبەکان لە ڕیگای بەشیک لە کادیرە بێ شەرمەکانیانەوە شاشەی هەموو کەناڵە ئاسمانیەکان داگیردەکەن و تۆمەتی خیانەت بەلایەنەکانی تر دەفرۆشنەوە.

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌