مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە نێوان قاسم عنایەو ئەحمەدی حاجی رەشیدا

وتار/ 10/01/2018 1048 جار بینراوە

دڵشاد مه‌جید

مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە نێوان قاسم عنایەو ئەحمەدی حاجی رەشیدا
دڵشاد مه‌جید
 ((((عەبادی پارەی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی ھەردوو وەزارەتەکەی ھەرێمی بەلاناوەو ئامادەی کردووە.. ))))

قاسم عنایە.. وەکیلی وەزارەتی پلاندانان بۆ کاروباری ئیداری و دارایی.. سەرۆکی لیژنەی پێداچوونەوەی لیستەی فەرمانبەرانی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەیە.. یەکێکە لەو کەسایەتیە تەکنۆکراتانە.. کە یاساو ڕێنامیەکان بە ووردی جێ بەجێ دەکا.. ھەرکەسێک پلەی وەزیفیەکەی لەگەل ساڵی خزمەت و بڕۆانامەکەی تێک نەکاتەوە.. یەکسەر لەو لیستەیە دەری دێنێ..

بۆیە خەڵێکی زۆر لەو کەسانەی بە پلەی بەرز لە رێکخراوەکانی حزب ( کادیرانی حزب) خرابوونە ناو لیستی ئەو دوو وەزارەتە لەکوردستان بەتایبەتی لەسنووری یەکێتی ترسێکی زۆریان لێنیشتووە.. ئەحمەدی حاجی ڕەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیان تاوانبار کردووە.. کەئەو دەستی ھەیە لە لابردنی ئەو ناوانە...

بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەحمەدی حاجی رەشید لەلایەن عەبادیەوە پێشنیارکرا ببێتە سەرۆکی ووردبینی ئەو لیژنەیە...بەڵام ناوبراو نابێتە سەرۆک، ڕێگای تێ دەچێ ڕەنگە وەک چاودێر قبوڵ بکرێ لەبەر ئەم خاڵانە..

• ھەرکەسێک لەدەسەڵاتی یاسادانان بێ ناتوانێ لەھەمان کات لەدەسەڵاتی بڕیاردان کار بکات.. بەگوێرەی یاسا..
• ئەحمەدی حاجی ڕەشید سەرۆکی لیژنەی بودجەیە لەپەرلەمان ئەگەر بچێتە ئەو لیژنەیە لیژنەی بودجە لەکار دەکەوێت.
• تا ئێستا ناوبراو دەست بەکار نەبووە .. تا ئەو ئەم کارە بکات.
• ئەحمەدی حاجی ڕەشید بۆ ئەو مەبەستە چەندین ڕوونکردنەوەی داوە..

بەگوێرەی زانیاری (قاسم عنایە).. بەحوکمی شارەزایی.. بەسەدان کەسی لەلیستی ئەو دوو وەزاتە .. کە لە دەرەوەی یاساو رێنمایەکان پلەو وەزیفەیان وەرگرتوەو تەعینکراون دەرھێناوە..
ڕەنگە ئەمەش کێشەیەک بێ بەدڵی پارتی و یەکێتی بێ.. کەئەم پرۆسەی ناردنی مووچەیە گرفتی بۆ دروست بکەن.. تا کێشە بۆ عەبادی دروست بکەن..

بەڵام بۆ دڵنیایی مووچەخۆران بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوی کوردی لە بەغدا.. پێی ڕاگەیاندم.. کە کەسە نزیکەکانی عەبادی پێیان ڕاگەیاندووە.. کە عەبادی پارەی تەرخان کراوی بۆ ئەو دوو وەزارەتە بەلاناوەو ئامادەی کردووە.. و ھیچ گرفتێک لەبوونی پارە نیە..

بۆ زانیاری و بەرچاو ڕوونی..
لێژنەی پێداچوونەوەی لیستی فەرمانبەرانی ھەرێم لەبەغدا پێکھاتووە ..

لە قاسم عناية وەكيلی وەزارەتی پلاندانان بۆ کاروباری دارایی و ئیداری وەک سەرۆکی لێژنە، طارق علي العاني ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری، نايف سامر حسن بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لەوەزارەتی پەروەردەی عیراق ، وهناء احمد غازي بەرێوەبەری گشتی کاروباری ئێداری لەھەمان وەزارەت. وعلي حسين حسن بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و چاودێری لە وەزارەتی تەندروستی عیراق ..فيان حسين بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لەوەزارەتی تەندروستی ھەرێم و يوسف عثمان بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم .
# وێنەی قاسم عنایە لە وەزارەت.. لەگەل دوو میوان..

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌