ئیسلامییەکان چی بکەن باشە لەم دۆخەدا ؟

وتار/ 20/09/2016 671 جار بینراوە

محه‌مه‌د حه‌كیم

ئیسلامییەکان چی بکەن باشە لەم دۆخەدا ؟
محه‌مه‌د حه‌كیم
زۆرجار لە زۆر شوێن و وڵات گوێبیست دەبین لە سەرکردە ئیسلامییەکان کە خۆزگە دەخوازن لە قۆناغەکانی پێشوودا ئەو کارەمان دەکردو یا ئەو کارەمان نەدەکرد، یان ئەو ھەنگاوەی کە درەنگ دەستمان پێکرد زووتر دەستمان پێدەکرد، ئاماژەش زیاتر بەو کارو ھەنگاوانەیان دەکەن کە ئیسلامیەکانی لە جەماوەر نزیکتر دەکردەوە .. واتە ئەو کارانەی کە لە قۆناغی خۆیدا پێداویستی و چاوەڕوانی خەڵکە لە رێکخراوو لایەنی ئیسلامی.
بۆیە بۆ نمونە لە کوردستانی خۆمان، زۆر دەیبیستین کە دەوترێت خۆزگە ئیسلامییەکان پێشەنگ دەبون لە چەک ھەڵگرتن بۆ داکۆکی لە مەزڵومیەتی میللەتەکەمان، بۆیە بەو درەنگەشەوە کە ئیسلامیی چەکی خەباتی ڕزگاریخوازی ھەڵگرتبوو جێی شانازیە ، وە لە ساڵانی پاش ڕاپەڕین کە گرانی و نەبوونی بوو وباری خەلکی خراپبوو، دەبینین زۆر لە ڕێکخراوە خێرخوازییە ئیسلامیەکان کارە چاکەکاریەکانیان کە زەرورەتی ئەو قۆناغەو چاوەڕوانی خەڵکی بوو، کاریگەری و رۆڵی خۆی بینیوە ‌.
جا ئێستا با پاش دەیەیەک ئەو خۆزگەو ئەسەفە نەخۆین و لەجیاتی ئەوە بزانین لە ئێستادا قۆناغەکە و جەماوەر چی لێمان دەوێت؟ ئایا وەکو خۆمان دەڵێین (واجب الوقت) و (فقھی ئەولەویات) و زۆر لەو بنەمایانە چی لەئێمە دەوێت؟ ئایا یەکگرتن و بەرەی ئیسلامیی و نە بەملاو نە بەولادا کەوتن، دروشمی قۆناغ بێت و شەوانە میدیاکان باسی ئەو چالاکیانە بگوازنەوە باشەو ئەمە ئەرکی ھەنوکەییمانەو ئەمە "واجب الوقتە"! راستە ئەمانە زەرورن بەڵام زەرورتر ئێستا دەبێت لەگەڵ ئێش وئازاری میللەتی خۆمان بین و ھاوسۆزیان بین و لەگەڵ ئەو زوڵمە نەبین ‌ کە لە جەماوەر دەکرێت، دەبێت بوێرانەتر لەم قەیرانە سیاسیی و دارایی و ئەمنی و کۆمەڵایەتییە ھەڵوێستمان ھەبێت، با ئێمەی ئیسلامی پرس وراۆێژو کۆبوونەوەکانمان پێکەوە وەلەگەڵ لایەن ودامەزراوەکانی تر بۆ ئەوە بێت لەو ڕووەوە ھەڵوێست یەکبخەین و با فشار بکەین و بڕیار بدەین ، با دژی ناحەق و گەندەڵی بین لە ھەر دەڤەرو شۆێنێک بێت، با وابین کە نەوەکانی دوای خۆمان ئەسەف بۆ ھەڵوێستمان نەخۆن. وریابن کە ڕانەکێشرێن بۆ شەڕی لابەلا، چونکە لایەن وکەسایەتی ئیسلامیی دەبێت بزانێت کە دەست بردن بۆ کۆمەڵێک چەمک و بابەتی ھەستیار وسەوابتی ئیسڵام لەم ئان وساتەدا لادانە لی کرۆکی چاوەروانی جەماوەر لە ئێمە و لەولاشەوە بەشێوەیەک پێچەوانەوە ڕەد بدرێتەوە و ھەموو سۆشیال میدیا خەریکی ئەم باس و خواسە بن، ئیتر دواتر چۆن نەوەی داھاتوو ناڵێن ئەسەف؟! لەکاتێکدا ھاوڵاتی کورد روبعە موچەی بەچەند مانگێک پێدەدرا مامۆستایان باسیان لە نەبوونی (حۆری) دەکرد لە بەھەشتدا، خەڵکی برسیەتی وکێشەی لە گەڵ دەق وبابەتە فکریەکان نیە و وچاوەروانی ھەڵوێستی ئیسلامیانەی واقعیانەمان لێدەکات ،. بۆیە دەخوازم لایەن و ڕێکخراوو کەسایەتی ئیسلامیی کوردستان تێبگەن و بزانن دەبێت ئێستا چی بکەین باشە و چ دروشم کارو ھەنگاوێکمان جێی چاوەڕوانی خەڵکیە.!

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د حه‌كیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌