نامەی پێشمەرگەیەک .. تا یارمەتیان بدەم لەبڵاوکردنەوەی موعاناتیان

وتار/ 06/01/2018 662 جار بینراوە

دڵشاد مه‌جید

نامەی پێشمەرگەیەک .. تا یارمەتیان بدەم لەبڵاوکردنەوەی موعاناتیان
دڵشاد مه‌جید

پێشمەرگەیەکی پارتی لە بیرە نەوتەکانی خورمەڵە.. لەپاڵ ئەو ھەموو بیرە نەوت و پاڵاوگەو کارەبایە بەم شێوەیە باسی کۆڵەمەرگی ژیانی خۆی وھاوڕێکانی دەکا...
--------------------------
من پۆلیسی لە ليواى(١) ی نەوت و گازی پارتی.. ئەمڕۆ ٧٦ ڕۆژە مەعاشمان وەرنەگرتووە..
ئامر ليواكەمان ملا فايەق چوچانیەو كۆنە سۆسياليست بوو ئێستا بوتە پارتى .
ئەو ليوايەى ئيمە 5 هەزار كەسە لە زاخۆ وە تا جاستان هەموى يەك ليوايە.. ئێمە پێشتر لە بیرە نەوتەکانی ھاڤانەو بای حەسەن بووین..
• مەعاشی پۆلیسی ئاسایی وەک ئێمە (٧٣٢) دینارە.. مانگانە بەناوی خواردن ( ١٢٥) ھەزارمان لێ دەبڕن ( ٢٥) ھەزارمان بۆ سەرف دەکەن مانگانە (١٠٠) ھەزارمان لێ ئەدزن و دەڵێن بۆ حزبە.
•ليواى يەكيتى نيشتيمانى مانگانە 60 هەزار دینار بۆ خواردن لە مووچەی پۆليس دەگێڕنەوە.. بەڵام ئەوەی ئيمە 125 هەزار دەگێڕنەوە.
• ليواى يەكيتى 35 هەزار بۆ خواردن بۆهەر پۆليسيك سەرف دەكات ، ئەوەی ئێمە 25 هەزار سەرف دەكەن ..

• ئەوان ئەتوانن نەقلى پۆليسى مەحلى ببن ئيمە ناتوانين جونكە كۆمپانياى كار موچەى ئيمە ئەدات نەك حکومەت .

• ئەوان واجبيان 14 ڕۆژ لەماڵەوە 7 ڕۆژ دەوام دەکەن . ئەوەی ئيمە 10 بە 10 ڕۆژە.. لەم قەيرانەش واجبمان ١٥ ڕۆژ بە ١٥ ڕۆژە و كەمى ناكەنەوە..
• وەللە لەو 10 رۆژەدا يەك جەم گۆشتمان هەیە.. ئاو چاو شەكريش بۆ خۆمان ئەكرين..
•وەللە فەرماندەكان فولن كيشەيان نييە هەمويان وەنەوشەيان پێیە.. بەنزينيان بەخۆڕاييە لە ليوا.. بەلام بيشمەرگەکان خراپن نانەكەمان زۆر خرابە شوينمان خراپە و دەواممان زۆرە .. زەبتو رەبتمان زۆر زۆرە

• ئێمە ژیانمان لە خيوەتە .. خێوەتەکانیشمان لەکەمپی ئاوارەکانی دیبکە دزیوە.. خێوەتەکەمان لە زورگەزراوە .. بە 4 خێوەت يەك بەرميل نەوتيان بۆ یەک مانگ پێ داوین .. واتا 44 كەس لەبن چوار خيوەت داين ... دوایى وێنەى خێوەتەکەشت بۆ ئەنێرم بەلام توخوا بلاوى مەكەوە ، چونکە ھەواڵگیرمان زۆر بەقوەتە و شوێنەکەم ئاشکرا دەبێت..

وەللە ئيستا زۆربەی پۆليسەكان بە قەرز هاتوونەتەوە داوام .. ئيمە زۆر بيزارين.. بەلام وەللە ئيشى كەمان نييە ناچارين ئەو زەليليە قەبول بكەين..
هيوادارم ئەو زانياريانە بلاو بكەيەوە كاردانەوەى زۆرى بۆ دروست بكەی.. بەڵكوو هيج نەبێ دەوامەكەمان كەم بكەنەوە.

------------------------

پارتی لەڕێگای وەزارەتی ناوخۆ.. مانگانە لەرێگای گلدانەوەی ( ١٠٠) ھەزار لەمووچەی ئەو پۆلیسانە بەناوی خواردن (٥٠٠) ملیۆن دینار دەدزن..
ھەروەھا وەزارەت مووچەی مانگانەی ئەو لیوایە لە حکومەت وەردەگرێ و پارەکەی کەس نازانێ دەچێتە گیرفانی کێ و مووچەی ئەو پۆلیسانە کۆمپانیای کار دەیدات..

ئەو کۆمپانیایە مانگانە بەناوی بەرھەم ھێنانی کارەباو پاڵاوتنی نەوت و بەنزین سەدان ملیۆن دۆلار لە لەبودجەی حکومەت دادەۆشێ.. بەڵکو بەپێی زانیاریەکان کارەباو بەنزین و نەوتی بەرھەمھێنراوی خورمەڵە ئێستا کۆمپانیای کار بۆ دابینکردنی پیداوێستەکانی شاری موسل لەکارەباو و سوتەمەنی گشتی دەفرۆشێتەوە حکومەتی عیراق.. ..کەچی لیوایەکی پۆلیسی سەر بەحکومەت دەیبارێزێ.. ئەمەش ژیانی پاسەوانەکانیەتی ئەوەش ژیانی ئەو خەڵکە بێ دەرەتانەیە.. لەسایەی بازرگانە سیاسیەکانی کورد. خودی سەرۆکی حکومەت ..!!!!!!

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌