ئه‌جیندا سیاسیی و میدیایه‌كانی خوَپیشاندانه‌كانی ئێران
وتار/
04/01/2018
539 جار بینراوە
یاسین نادر ڕه‌حمان
ئه‌جیندا سیاسیی و میدیایه‌كانی خوَپیشاندانه‌كانی ئێران
یاسین نادر ڕه‌حمان
ئێمه له ئێستادا به‌ڕاستی له دونیایه‌كدا ده‌ژین كه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی دونیای ئه‌مڕوَدا ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانیش وه‌خته به‌ته‌واوی به‌سه‌ر هه‌ندێكماندا ته‌نگ هه‌ڵده‌چنێت و ئه‌مه‌ش گه‌ر كوورت بكه‌ینه‌وه له‌وه‌دا ده‌توانین ده‌ری بخه‌ین له توێژێكدا كوَ بووه‌ته‌وه كه توێژی هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كانی كوَمه‌ڵگان كه دوور له هه‌لومه‌رجی سیاسیی كوَمه‌ڵگاو بوارگه‌لی سیاسیی تر ده‌ژین.
ئیتر ئه‌وان چاوه‌ڕێی بڕیاری سیاسییه‌كانیانن به ئه‌رێنی بێت یان نه‌رێنی، پوزه‌تیڤ بێت یان نیگه‌تیڤ، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سوكنایی ژیانیان له‌خزمه‌تی زیاتریاندا بێت و مافه‌كانیان وه‌ك مروَڤ پارێزراو بێت، ئیتر له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین ئه‌وان ژیانێكی شكوَمه‌ندانه‌یان له په‌سای هه‌نگاوه سیاسیی و كرده‌كانیان ده‌وێت.
ئه‌م پێشه‌كییه‌ی سه‌ره‌وه‌م له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه سه‌رجه‌م شوَڕش و ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ئه‌مڕوَ له‌م توێژه‌ی كوَمه‌ڵگادایه‌و ئه‌گه‌ر بمه‌وێت به جیاواز له كوردستانی خوَشمان كه ئه‌ویش چه‌ندان ساڵه به‌ده‌ست ئه‌م جوَره دیارده‌یه‌وه ده‌ناڵێنێت، باسی خوَپیشاندانه ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕوَژه‌ی كوَتایی ساڵ، له وڵاتی "ئێران" كه له شاره‌كانی ئه‌سفه‌هان و مه‌شهه‌د و كرماشان و زوَر شاریتر وه‌ك شوڕش و ناڕه‌زایی برسی باس لێوه بكه‌م، به‌وه ده‌گه‌م له دونیایی سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته‌ش كه وه‌ك وڵاتێكی ئاشتیخوازیی ڕوَژهه‌ڵاتی ناوین هه‌میشه خوَی ناس ده‌كات، له قوڵاییه‌كی ته‌واو به‌نسبه‌ت دیارده‌ی هه‌ژاری و بێكاریدا خوَی ده‌بینێته‌وه‌و له‌كاتێكیشدا له‌وپه‌ڕی هێزی سیاسیی و سه‌ربازیدا خوَی هه‌میشه وێنا ده‌كات و به‌ده‌ست وه‌ردان له كاروباری وڵاتانی‌تر هه‌میشه تاوانبار كراوه‌و له‌م پێناوه‌شدا تووشی ئابڵوَقه‌و فشاری ئابووری به‌تایبه‌ت و سه‌ربازی و مه‌دنیی و جوَره‌ها فشاری هاوشێوه‌ی تر له لایه‌ن كوَمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش نه‌ك له دیدی دونیا بگره له دیدی هاوڵاتی ئه‌م وڵاته‌دا كاریگه‌ریه‌كانی له سه‌ر ژیانیان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و له‌م خوَپیشاندانه‌ی ئه‌م كوَتاییه‌ی شاره‌كانی ئه‌م وڵاته له 28/12/2017 به‌هوَی بیكاری و هه‌ژارییه‌وه كه به شوڕش و ناڕه‌زایی برسیی ناوی لێ ده‌نێن به‌ته‌واوی له دروشمه‌كانیاندا ڕه‌نگی دایه‌وه، كه ئه‌م وڵاته له ناوخوَدا وه‌خته به برسێتی ده‌مرێت، كه‌چی ده‌یانه‌وێت خزمه‌تی گه‌لیتر و وڵاتانی‌تری ناوچه‌كه بكه‌ن، هه‌ژاران و خوَپیشانده‌رانی ئه‌م وڵاته كه جاره‌ها وباره‌ها ئه‌و دروشمانه ده‌ڵێنه‌وه كه: ( عربها را رها كن، فكری به حال ما كن = واته عه‌ره‌به‌كان واز لێ بێنه بیر له حاڵ و دوَخی خوَمان بكه‌ره‌وه) یان ( ئیران كه شاه نداره، حساب كتاب نداره = واته: ئێران كه ڕه‌زاشایی نه‌ما حساب وكتابیشی نه‌ما) ئاوات خواستن به رژێمی شای ئێران و ناشیرینكردنی رژێمی مه‌لایی و زوَر دروشمی تر دژی ڕێبه‌ر وسه‌روَك كوَماری ئێران، ئه‌وه‌یان پیشاندا كه گه‌لی ئێران به‌هوَی سیاسه‌ته هه‌ڵه سه‌ربازی و كوَمه‌ك كردنه‌كانیان به وڵاتانیی ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌كه وه‌خته ئه‌وان چیدی به‌ره‌و پوكانه‌وه ده‌به‌ن و نایه‌نه‌وێت ئه‌وه‌ش به دونیای ده‌ره‌وه بڵێن كه ئه‌وان شكستیان له م هه‌نگاوانه‌یان خواردووه.
ئه‌مه‌ش شتێكه كه له دونیای میدیای فه‌رمیی ئه‌م وڵاته‌ش كه زوَرینه‌یه‌كی بێشوماری نزیكه‌ی 500كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیونی و ڕادیوَیین، هیچ ئاماژه‌گه‌لێكی نابینرێت و هه‌ر كه سه‌یری میدیا‌و تیڤییه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌یت وا ده‌زانی به‌هه‌شتی جیهان له په‌سای ئه‌م وڵاته‌دا خوَی حه‌شارداوه له كاتێكدا ڕوَڵی میدیا وێنه‌كیشكردنی هه‌میشه‌یی جوانییه‌كان نییه‌و ده‌بێت وێناكه‌ری دوَخ و دیارده ناخوَشه‌كانیش بێت كه هاوڵاتیی له وڵاتێكدا ته‌نگ پێ هه‌ڵده‌چنێت و گله‌یی لێیان هه‌یه.
ئه‌وان له ئێستادا به‌نسبه‌ت كوردستانه‌وه به‌هوَی ڕیفراندوَمییه‌وه توێژێكی نزیكه‌ی 100هه‌زار نه‌فه‌رییان له به‌نده‌رگاو خاڵه سنوورییه‌كانیان بوَ ڕووداو و پێشهاتێكی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی كه هێشتا كاری پێ نه‌كراوه له‌كار كردووه‌و مه‌رزی بازرگانییه‌كانیان ته‌نانه‌ت به‌هه‌ژاركردنی هاونیشتیمانی وڵاتیی خوَشی برسی كردووه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی له داهاتوودا لێ ده‌كرێت كه ده‌سه‌ڵاتی مه‌لایی ئه‌م وڵاته هه‌موو شتێك و هه‌مو هه‌نگاوێك بكاته قوربانیی سیاسه‌ته‌كانی كه ناوی مانه‌وه له پێناوی زوَر شت‌دا ناولێناوه.
هه‌رچه‌نده هه‌مدیسان ئه‌م خوَپیشاندانه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بوَ لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز كه له هه‌ڵبژارنه‌كانی ساڵی 1388هه‌تاویدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستنه‌هێنا ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌و له‌و پیناوه‌شدا چه‌ند چالاكییه‌كی دژانه‌یان دژی لایه‌نگرانی "ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" ئه‌نجامداو كه ئه‌وكاتیش له ڕوَژی عاشورای ئه‌و ساڵه‌دا واته 9ی مانگی ده‌ی ساڵی 1388 له وڵاتی ئێران كه به‌رانبه‌ر به 30/12/ ده‌كات، چالاكییه‌كی تێكده‌رانه له لایه‌ن لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی "سید احمد موسه‌وی" ئه‌نجامدراو عاشورای خوێناوییان هه‌مدیسان له‌و وڵاته‌دا زیندوو كرده‌وه.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مه‌ش هه‌رچییه‌ك بێت، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران له سات و كاتی نزیكی ئه‌م ڕووداوه كه شتێكی ئاوا: خوَپیشاندانی ناڕه‌زایی یان هه‌ر چالاكییه‌كی تر له دژی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتی ئێران بێت ڕوو بدات، بوَ لایه‌نگرانی "احمد موسه‌وی" ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌و نسبه‌تی ده‌ده‌ن.
هه‌ر ئه‌مه‌ش وایی له لایه‌نگرانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌م ڕوَژه‌دا كرد بێنه سه‌ر شه‌قام له ئاستی وڵاته‌كه‌داو یادی ئه‌و هه‌نگاوی تێكده‌رانه به سه‌رزه‌نشتكردن و ئیهانه‌كردنی بكه‌نه‌وه‌و تا په‌رده‌پوَشی ئه‌و ناڕه‌زایانه هه‌مدیسان بێت، كه ئه‌مه‌ش شتێكه توێژی برسیی بیزارترو بێتاقه‌تتر نه‌ك ده‌كات، بگره پشت و پشتیوانی هه‌موو هه‌نگاوێك بوَ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دوَخه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له وڵاته‌كه‌ی ته‌نانه‌ت به ڕووخان و هه‌نگاوی مه‌ده‌نی و دواجار تێكدانیشی ده‌كه‌ن.
له‌م چوارچێوه‌شدا زوَر وڵاتانیی دونیا له ئێستادا چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی دژایه‌تیكردن به‌هوَی هاوڵاتی و بزوتنه‌وه دژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌ناوخوَی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كه‌ن تا پشتیوانی سه‌ره‌كی ئه‌وان له‌م دوَخانه‌دا بن، چوونكه له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیشدا هه‌میشه ئه‌م وڵاته به‌وه تاوانبار كراوه ته‌داخولكه‌ری كاروباری تیروَری له زوَربه‌ی وڵاتانی دونیایه‌و سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌توَمی قه‌ده‌غه‌كراو لێی ده‌ڕوانن و به مه‌ترسی جیهان وه‌سفی ده‌كه‌ن و له‌و پلان و به‌رنامه‌یه‌دان ئه‌م كارشكاندنانه‌یان سه‌رزه‌نشت بكرێت.
نوێترین نوسینەکانی یاسین نادر ڕه‌حمان
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
19/10/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
10/10/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
25/09/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
05/08/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
20/07/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
08/07/2018