ماڵ ئاوایی و پێشوازی لەچی ؟
وتار/
31/12/2017
671 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
ماڵ ئاوایی و پێشوازی لەچی ؟
كهمال
ئهسكهندهر
کاتێ لەو ساڵەدا کەشتی قەیران
وخەمەکان لە کەناری دەریای زێڕی ڕەش لەنگەری گرتبێ و لەجولە کەوتبێ .
کاتێ دەسەڵاتی یاسادانان ماوەبەسەرچوو
و دەسەڵاتی جێ بەجێ کردنیش کاربەڕێکەربێ ،
دەسەڵاتی دادوەریش لەهەمبەر پێشێلکاریەکان لەکچی عازەب شەرمن تر بێ .
کاتێ دەنگی ناڕەزایی و خۆپیشاندان
لەهەزارەی سێیەم لەمەملەکەتی دیموکراسی خوازەکان یاساغ بێ و لە نیشتمانی دروشمەگەورەکانیش
ئەنجامەکەی خوێن رشتن بێ .
کاتێ شکستی سیاسی دەسەڵاتداران
لەدەستدانی نیوەی خاکی کوردستان بێ ، مافەکانی
مرۆڤ چاو بەرەو ژێری لاشەی ساردی بێ گیانی منداڵ وپەککەوتە بێ گۆڕەکانی کوردستانی باشور و ڕۆژهەڵات بێ لە ژێر بینا ڕوخاوەکانی
دوای بومەلەرزە.
ئیتر چیت لەبارەوە بنوسم بە
کوێت دا هەڵبدەم ئاخۆ ئێستا بەرپرسانی نیشتمانم لە کام ووڵات ئاهەنگی سەری ساڵ پیرۆز
دەکەن و پێشمەرگەش چاوەڕێی جێ بەجێ کردنی بڕیاری کشانەوەی کام سەنگەری ناوچەکوردستایەکان
دایە ، ئاخۆ لە کام سەنگەر کەشە ساردەکانی
ساڵ تێپەڕدەکەن ، بەڵکو بەکام جۆری زەردەخەنەی دوور لە خانەوادە بەگیرفانی بەتاڵەوە چاوەڕێی (۱۲) ی
شەو دەکەن بۆ ئەوەی (٧ ) ەکە بکەن بە (٨) .
ئیتر بەم هەموو عەجایباتە ماڵ
ئاوایی لەچی بکەین و پێشوازی لە چی بکەین ؟
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018